منیش کاک که‌مال رەئوفی (هاوڵاتی) کەمێک دەناسم

Friday, 13/04/2012, 12:00

1629 بینراوە


کاک ‌که‌مالی سه‌رنووسه‌ر‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی هێنده‌ ئه‌مبه‌ر و ئەوبه‌ری کردبوو، تەنانەت دایکە کڵۆڵەکەشی خستبووە دڵەراوکێو و لێی بێزار بووبوو، شاهیدی گواستنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری هه‌لپه‌رستانه‌ی کوڕەکەی بووه‌، بۆیه‌ ڕۆژێکیان به‌ کاکه‌ که‌مال ده‌ڵێت: ئه‌رێ ڕۆڵه‌ ئه‌مڕۆ حیزبێکی تازه‌ دروست بووه، بوویته‌ ئه‌ندام تیایدا ‌یان نا؟

ئه‌م کاکه‌ سه‌رنووسه‌ره‌ کۆی ڕۆژه‌کانی هه‌فته‌ی ‌به‌م داتایه‌ ته‌نزیم کردووه‌:
ئێواره‌ی هه‌ینی: پاش مشتومڕێکی فکری زه‌به‌لاح له‌ نادی موزه‌فین (مارکسیزمی عه‌یاره‌ بیست و چواره).
به‌یانی شه‌ممه‌: پاش ئه‌وه‌ی هۆشی پیا دێته‌وه‌ گیاڤارایانه‌ قسه‌ ده‌کات.
بۆ یه‌کشه‌ممه‌‌: ده‌بێته‌ تڕۆتسکی.
بۆ دووشه‌ممه‌: ‌ده‌بێته‌ ته‌رازوی هاوسه‌نگی درۆ و  خیانه‌ته‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ سێ شه‌ممه‌: ده‌بێته‌ قاره‌مانی ڕێکخستنه‌ نهێنیه‌کانی ئاڵای شۆڕشی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان.
بۆ چوارشه‌ممه‌: ده‌بێته‌ مونه‌زیری فکریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
بۆ پێنج شه‌ممه‌: ده‌‌بێته‌ ده‌م ڕاستی بزافه‌ ئیسلامییه‌کانی وه‌ک کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو.
ڕۆژی هه‌ینیش تا ئێوارەکەی: ده‌بێته‌ هه‌موویان.

ڕزگار ساڵح
ئه‌نیشخه‌ده‌
13-4-2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە