مرۆڤە مەزنەكانى تەندروستى پێش هەڵبژاردن

Monday, 10/01/2011, 12:00

1577 بینراوە


لە سەرو بەندى هەڵبژاردنى كارمەندانى تەندروستیدا , هێرۆى خانمى یەكەمى دواى فاریزەى عێراق لە بارەگاى مەڵبەند , لە سەر پێشنیارى شێخ حەسەنەكەى سەرۆكى سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى كۆمەڵێك كارمەندى تەندروستى , ئەویش ئەوانەى كە تەنها یەكێتین بە مرۆڤى مەزن بە خەڵك ئەناسێنێ ,ئیتر ئەوانەى كە یەكێتى نەبوون مرۆڤى مەزن نین , تەنها ئەوانە مرۆڤى مەزنن كە جەلالین , بانگ كران بۆ مەڵبەند , بۆ ئەوەى دیارى وەربگرن و خەڵاتیش بكرێن , هەموومان ئەزانین كە كارمەندانى تەندروستى ماندوو ترین كەسانن , لەو مرۆڤانەن كە بە هیلاكى خۆیان , ژیانى مرۆڤەكان لە مردن ڕزگار ئەكەن و خزمەتێكى بەرچاوى ئەم میللەتە ئەكەن , ئەمانیش بەشێكى گەورەن , لەم میللەتە كە بە ناعەدالەتى و ناهەقى ئەم دەسەڵاتە مافیایەوە سوتاون , ئەوە بیست ساڵە دواى ڕاپەڕٍین هەتا ئێستا لاى یەكێتى و پارتى و سەندیكاكەشیان كارمەندانى تەندروستى مرۆڤى مەزنى تیا نەبوە , بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەى حاڵیان خراپە ,ئیتر هەرچى فڕو فێڵە ئەیكەن بۆ ئەوەى لەم سەندیكایەدا توشى ڕیسوایى نەبن , چ ڕۆژێك كەسێك بیستبێتى سەندیكا , مەڵبەند ئەمانە بە مرۆڤى مەزن بزانێ بەڵام ئێستا ئیشیان پێیانە ئیتر ئەبنە مرۆڤى مەزن , جارێ با باسى سەرۆكى سەندیكاكەتان بۆ بكەم ,من و هەموو كارمەندانى تەندروستى زۆر باشى ئەناسین شێخ حەسەن كێیە ؟ هەقە كارمەندانى تەندروستیش باشترى بناسن , شێخ حەسەن كەسێك بوو ,سەردەمانێك خاوەنى یەك تاكە دینار نەبوو , بەڵام بە هۆى تەكەتول و مل كەچى بۆ بەرزانى ئەحە سمێڵ و دزى و گەندەڵیەكانیەوە , ئێستا حاڵى زۆر باشە . ئەوەى شێخ حەسەنى كرد بە شێخ حەسەن ئەم سەندیكایە بوو , چەندین جار پارەى لە وەزارەت و ڕێكخراوەكان و مەڵبەند وەرگرتوە بەناوى سەندیكاوە بەڵام كەس نەیزانیوە چۆن خواردویەتى لە گەڵ برادەرەكانى سەندیكاكەیدا , ئەو كە ئێستا خۆى بە جەلالیەكى مل كەچى عەیارە بیست و چوار دائەنێ , لە كۆمیتەى كاسبكارانى یەك بوو كە 31ى ئاب ڕووى دا , ئەوەى خۆى بە یەكێتى ئەزانى چوە سنورەكان بەڵام ئەم شێخ حەسەنە نەهاتە دەرەوە و ووتبوى من چۆن دواى ئەمانە دەكەوم جارێكى تر یەكێتى نابینمەوە بۆیە وەرەقەیەكى لاى عارف تەیفۆر كردبوو , بۆ خۆى لەناو شار ئەسوڕایەوە و بوو بە پارتى , پێشتریش حسك بوو , ئەوەندە پیاوێكى بێً هەڵویست بوو , خۆشەویست نەبوو , لە چەندین هەڵبژاردندا سەرسمى داوە و كەوتوە , هەموو جارێك دواى هەڵبژاردنەكان بە تەسكیە دانراوەتەوە , جا ئەم كەسە سەرۆكى سەندیكایەكە بۆ وەرگرتنى پارچەیەك زەوى بۆ كارمەندێكى تەندروستى ژن داواى پەیوەندى لێ بكات و پێى بڵێ من نەبومایە تۆ زەویت وەرنەدەگرت , وەرە با ڕێك بكەوین , ئەبێت چ خێرێكى بۆ ئەم سەندیكایە هەبوبێت , ئێستاش ئەم پێشنیار بۆ هێرۆى مەڵبەندى سلێمانى ئەكات كە تەندروستى مرۆڤى مەزنى تیایە با خەڵاتیان بكەین , ئەمیش هاتوە لەناو هەزاران مرۆڤى زۆر مەزندا تەنها ئەوانە دیارى ئەكات كە یەكێتین , ئیتر كەسى تر مرۆڤى مەزن نیە , كارمەندانى تەندروستى هەموویان مەزنن , هەمووشیان گەورەن , كەچى شێخ حەسەنێك كە لە سەر خوێنى ئەوان پێگەیشتوە , شێخ حەسەنێك بە ماندوو بونى ئەو مرۆڤە مەزنانە بوو بە شێخ حەسەن ,ئێستا تەنها ئەوانە بە مەزن ئەزانێ كە یەكێتین , هەقە كارمەندانى تەندروستى لە شێخ حەسەن و هێرۆ بپرسن ,بۆ لەناو هەزاران كەسى ماندووى ناو نەخۆشخانەكاندا تەنها ئەوانە بە مرۆڤى مەزن ئەزانن كە سەر بە خۆتانن , ئەى ئێمە چین ؟ بپرسن لەو شێخ حەسەنەى كە جادەكەى تەخت بوو یەكێتیە و ناخۆش بوو پارتیە ,بپرسن لەو شێخ حەسەنەى كە نۆكەرێكى دڵسۆزى ماڵَەكەى بەرزانى ئەحە سمێڵە ,بپرسن مەزن لاى تۆ چى ئەگەیەنێً , منیش لێتان ئەپرسم ئەى كارمەندە بەڕێزەكان , ئەى مرۆڤە مەزنەكان ئێوە قبوڵتانە سەرۆكى سەندیكاكەتان بەشەو چا دانەرى ماڵى بەرزانى ئەحە سمێڵ بێت وبە ڕۆژیش سەرۆكى ئێوە بێت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە