كازم شوكری خدر بە هۆی خوێندنەوەی پەرتووكی بەرێز ئۆجەلان ماوەی هەشت رۆژە لەزیندانی زاویتە دەستبەسەركراوە

Thursday, 17/12/2009, 12:00

1509 بینراوە


كازم شوكری پۆلیسی دارستانە لەزاخۆ و كەسایەتیەكی وڵاتپارێزە، بۆ ئەوەی كە باشتر بتوانێت لە بواری ژینگەوە خزمەتی وڵاتەكەی بكات، هەوڵدەدات لەرێگای خوێندنەوەی پەرتووكی پاراستنی گەلێكی رێبەر ئۆجەلانەوە خۆی بەهێز بكات، بۆ ئەمەش پەرتووكێكی رێبەر ئۆجەلان لە گەڵ خۆیدا دەباتە ئیدارەكەیەوە تا لەكاتێك فەراخ دا بێخوێنێتەوە. بەڵام لە لایەن پۆلیسی ئیدارەكەیەوە دەستبەسەر دەكرێت و رەوانەی گرتووخانە زاویتە دەكرێت كە ماوەی هەشت رۆژە لەوێیە.
بە گوێرەی زانیارییەكان كە لە هاوسەری كازم شوكری"لیلی" بەدەست كەوتووە، تاوانی كازم شوكری تەنها لەبەر ئەوەیە كە پەرتووكی بەرێز ئۆجەلانی لەگەڵ دا بووەو دەخوێنێتەوە. هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە ئێستا هەشت رۆژە لە گرتووخانەی زاویتە راگیراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە