گا لەچاوی خۆیاندا نابین، بەڵام دەرزی لەچاوی خەڵکدا!!!

Monday, 21/04/2014, 12:00

2712 بینراوە





هەموومان ئەوڕاستەیە دەزانین کە یەکێتی وەکوو ئەو کەسەی لێهاتوو کە لە ناوەڕستی دەریادا بۆ ئەوەی خۆی لەخنکان ڕزگار بکات، ئەوە دەست بۆ پنجە پوشیک دەبات. ئەو ئفلاسیە سیاسی و مەعنەوەیەی ئەمڕۆژگارەی یەکێتی، وای لە یەکێتەیەکان کردووە کە پەنا نەک هەر بەرن بۆ دەسکە پووش، بەڵکوو پەنا بەرنە بەر شتی زۆر سوکتر لە پوش. هەر لە دڕۆ و بوخان دروستکردن و سەدان سیناریوی پوچەڵی بێ مانای تر کە تەنانەت بیئاگاترین ئەندامی خۆشیان باوەڕیا پیناکات بۆیە دواجار هەر بەسەرخۆیاندا دەشکێتەوە و لەوە بچوکتر دەبنەوە کە هەن.
ئەو دەسکە پوشەی یەکێتی کە دەیەوێت خۆی لە زەلکاوی مێژوو پێ رزگار بکات، دروستکردنی بوختانێکی بێبنەمای پوچە بۆ دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر کە من دڵنیان دەکەمەوە کە ئەو سینارۆیەشیان وەکوو ئەوانی تر پوچەو محەلی لەئیعرابدا نەماوە.

یەکێک لەو پنجە پوشەی کە یەکێتی دەستی بۆ بردووە، ئەوەیە کە گوایە دکتۆر هەڤاڵ لە کۆرێکی شعریدا، هێرشی کردۆتە سەر ئەمریکا. هاتوون ڕۆژنامەیەکی سەر بە بەعسیان کردووە بەسەر چاوە، کە تێیدا ڕۆژنامەکە تەنها کۆڕە شعرەکەی کردووە بەهەواڵ و مانشتی هەواڵەکە ئەویە کە "پەردە لەسەر ڕوی ڕەشی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لادرا."
ئەو ڕۆژنامەیە لە رۆژگارێکدا ئەو هەواڵەی بڵاوکردۆتەوە کە بەعس وەکوو ئێستای یەکتی لە ئفلاسێکی گەوەرەدابووە، ئەوە لە ئان و ساتی پاش داگیرکردنی کوەیت بوو، کە ئەمریکا و هاوپەیمانان کونەمشکیان پیکردبوون بەقەیسەری. ئەوان نەک هەر وەکوو یەکێتی کۆڕی شعریان دقۆستەوە بۆ شاردنەوەی ئفلاسی خۆیان و هێرشکردنە سەر ئەمریکا، بەڵکوو ئەگەر کە ئەو کاتە ئەگەر تۆ لە ناو گەرماوەکەی ماڵی خۆتدا گۆرانیەت وتبا، ئەوا لە ڕۆژنامەی بەعسیەکاندا دەکرا بەهەواڵ و بە مانێشتی گەوەرە بڵاویندەکردەوە کە فڵان کەس لە گەرماوەی ماڵی خۆیدا گۆرانیەکی دژی ئەمریکا وت.
باشە من هەر لەخۆتان دەپرسم ئەوە مانای وایە کە دکتۆر هەڤاڵ بەعسی بووە؟؟ بەو مەنتیق و لۆجیکەی ئەوان بێت دەبێت حەسەن زیرەک و تایەر تۆفق..هتد هەموویان بەعسی بن چونکە لە ڕدیوی کوردی بەغدادا گۆرانیەن وتووە کە دەزگایەکی ڕگەیاندنی سەر بە بەعسیەکان بووە!!
دەسکە پوشیکی ڕزیوو رزیووی تر کە لایەنگرانی ماڵە بێ گەورەکە دەیانەوێت خۆیانی پێ لە زەلکاوەکە دەرکەن، بڵاوکردنەوەی شعریکی دکتۆر هەڤاڵ ە کە بۆ قودسی نوسیووە.
ئەوان هاتوون زۆر کەم فاڵانە گلەیی ئەوە لە دکتۆر دەکەن، "بۆچی شعری بۆ قودس نوسی وە بەڵام بۆ هەڵەبجەنا؟"
من لەخۆتان دەپرسم، بۆچی ڕەوایە مەحمود دەروێش ی فەڵەستینی بە دەیان شعر و قەسیدە بۆ کوردستان و کورد بنوسێت، بۆچی بۆ دکتور هەڤاڵی کوردی ڕەوا نەبێت شعر بۆ قودس بنوسێت، کە دووەمین شوێنی پیرۆزە لەدوای مەکە بۆ ئێمەی کوردی موسڵمان و هەموو موسڵمانان، ئەوە جگەلەوەی پایتەختی فەلەستینەکەی مەحمود دەروێشیشە!!
دکتۆر لەسەردەمێکدا ئەو شعرەی نوسیووە کە زۆربەی هەرەزۆری کورد وەکوو میللەتێکی موسڵمان پێانوابوو کە شەرکردن بۆ قودس و فەڵەستین جیهادە و هەرکەسێکیش بۆ قودس بمرێت ئەوا پلەی شەهدادەت وەردەگرێت لای خودا. وە ژمارەیەکی زۆر کوردی خۆمان چون بۆ فەڵەستین و قودس بۆ جیهاد و شەهیدبوون. تەنانەت شەهید مامە ڕیشە بەر لە هەڵگرسانەوەی شۆڕش لە فەڵەستین بووە بۆجیهادکردن. من ئەمجارەش لەخۆتان دەپرسمەوە، ئایا کە دکتۆر هەڤاڵ نەک هەرنەچووە بۆ قودس وەکوو مامە ڕیشە بۆجیهاد، بەڵکوو شعریکی نوسیووە لەڕوانگەیەکی مرۆڤ دوستیەوە بۆ قودس، ئەوە مانای وایە دکتۆر هەڤاڵ بەعسی بووە؟؟
من نامەوەێت باسی فایلەکانی سەرکردە و نیشتیمان پەروەرەکانی خۆتان بکەم، چونکە ئەو بابەتە بەکتێبێکش کۆتای نایەت، بەڵام دەمەوێت خەڵکی کوردستان لەوە دڵنیابکەمەوە کە وەکوو هاوڕیەکم دەیگووت، ئەگەر هەڤاڵ ئەبووبەکرد یەک ڕۆژ بەعسی بووایە، ئەوا یەکێتی وا بەئاسنای دەستبەرداری نەدەبوو بەڵکوو ئێستا یان راوێژکاری سەرۆک بوو یان وەزیری داد یان ئامر لیوا و فەوج دەبوو. عەرزە و باغ و ڤێللا و سەیارەی جام رەش و سەدان حیمایە و کۆمپانیا و موقاوەلاتی دەبوو. لە هەمووشی خراپتر شەو و رۆژ لە کەناڵە ئفلاسەکەی گەڵی کوردستانەکەی خۆیانەوە دەیان بەرنامەی دۆکیۆمنتاریان لەسەر هەڵوست و داستان و شەڕە دەستەو یەخەیاکانی و کوردایەتی بۆ ئامادە دەکرد و ئەمڕۆ بیرەنەوتیکتان لە پاداشتدا بەموڵکەتی لەسەر تاپۆ دەکرد.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە