کۆیه سووکایه تیپێکردن قبوڵ ناکات

Friday, 10/09/2010, 12:00

1201 بینراوە


کۆیه ئه وشاره یه که مێژوویه کی پڕسه روه ری هه یه له بزووتنه وه ی ڕزگاری خوازی کوردستان ، ئه وشاره ی که له سه ره تای به زۆر لکا ندنی کوردستان به عراقی عه ره بی ، هاته وه ڵام
و ناڕه زایی خۆینیشاندا به رامبه ر ئه م غه دره مێژووییه،هه رله سه ره تای سه دی ڕابوو ردوو ،له گه ڵ سه ر هه ڵدانی بیری ڕزگاری خوازی کوردایه تی،ڕێکخراوی سیاسی تیادا دروست بوه ،وه چه ندین تێکۆ شه ری هێناوه ته گۆڕه پانی خه باته وه،که سانی وه ک دڵداری شاعیرو تێکۆشه ری خاونی مارشی ئی [ئه ی ڕه قیب] ، که ده وری سه ره کی بوه له دروست کردنی ڕێکخراوی [ دارکه ران] ،

وه به یه که م سکر تێری حزبی [هیوا]٠ له سیه کانی سه ده ی ڕابوردوو تێکۆشه رانی کۆیه ڕێکخراێکیان دروست کرد به ناوی[منوه رانی]، به ڕێبه رایه تی کاکه زیادی حه ماغای غه فوری ومسته فاخۆشناو عوسمان عونی وکسانی تر، هه ر له سه راتای دمه زراندنی پارتی دیمو کراتی کوردستان ده وری گه وره یان دیوه ،کاکه زیاد که برا گه وره ی بنه ماڵه ی غه فوریان بو به بڕیاری پارتی بو به یا ریده دری با رزانی له گه ڵ شێخ له تیفی شێخ محمود،وه شه هیدی نه مر[ دکتۆر خالدسه عید ]ی غه فوری ،له که ڵه شۆڕشگێڕه کانی کوردستان بو،له ده ست پێ کردنه وه ی شۆڕشی نوێی کوردستان یه که م ده سته چیله ی شۆڕشی داگیر ساندوه ،شارێک که م ماڵی هه یه ئه گه ر چه ندشه هیدی نه بێ ئه واشهیدێکی داوه ،بۆ هه قی خۆیه تی ئه مڕۆ خه ڵکی کۆیه قبوڵ نه که ن قاسماغه ی خائن بگه ڕێته وه
چونکه ئه مه سوکایه تی کردنه به شه هیده کان و که سو کاریان ،زۆر زه روریه ئه مڕۆ خه ڵکی کۆیه هه ڵوێست بنوێنن و ناڕه زایی ده ر بڕن دژی حه واندنه وه ی ئه م تاوان باره که به رپسیاره له شه هید کردنی ٤٠٠ که سی بێتاوان ،ئه م خائینه حه ق نیه جێگای هه بێ له سه رخاکێک که بست به بستی ئا ودراوه به خوێنی ئه وشه هیدانه ی که به ده ستی ئه م نا پاکانه شه هید بونه ،
به تایبه تی غفوریه کان نابێ قبوڵ بکه ن سه روه ریه کانی کاکه زیادو دکتۆر خالید و شه هیدانی کۆیه له که دار بکرێ ٠.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە