سەرۆكى تازە ئاگادارى گەراجەكانى كركوك و بەرپرسى لقەكەت نجات حسن چایچى بە

Friday, 21/08/2009, 12:00

2501 بینراوە


كۆرد زۆر هەولى دا تا توانى دەستى لە كەركوك گیر بیت بەلام ئیستا كە كەركوكى بە دەستەوەیە هەول دەدات لە دەستى بداتەوە ، ئەمە سیاسەت نیە بەلكو چاوچنوكى چەند بەرپرسیكى پارتى یە لە كەركوك كە لەورۆژەى هاتوون بۆ كەركوك هول ئەدەن بەس پارە كۆ بكەنەوە و سەردەستەى ئەم دزانە نجاتى حسن چایچى یە كە بەرپرسى لقى پارتیە و كابرایەكى رابردوو پاك نیە و هەموو خەلكى كەركوك دەیناسن و بە تەمەنەكان دەزانن كە چەند ناوبانگى خراپە لەم شارە بەلام لە سایەى حكومەتى هەریم ئەم كابرایە ئیستا بریار دەرى پارەى نچیرڤان بارزانیە و بە كەیفى خۆى خانوو بۆ لایەنگرانى تعمیر دەكات و 15 ملیۆن دینار دەدات بە خاوەنەكانیان ئەویش بە واسیتەى محسین ناویك گوایە كارگیرى لقە و جەنابى دلشاد پیرۆتى نوینەرى كاك نچیریش جیبەجیكەرە .

بەریزان ئەو ئالایەى كە لە سەر گەراجەكانى نجات كە سایقەكەى بە ناوى نیزام سەرپەرەشتى دەكات ئالاى كوردستان و پارتیە و من لیرە ئاماژە بە داهاتى دەكەم كە وەك دەلین رۆژى 40 وەرەقەی هەیە چونكە پتر لە 10 دۆنم زەویە و لە ناو جەرگەى شارە ..

داوام وایە لە خەلكى كەركوك بە تایبەت گەنجەكان ئەم بى هەلویستیەى ئیدارەى كركوك قبول نەكەن و رووى ئەمانە رەش بكەن . و دەرگا كراوەیە بۆ ناردنى زانیارى زیادتر هەركەسیك شتى لایە با بیخاتە روو و هەموو كەركوكیەك دەزانیت نجات و ارام جبارى و سرحد قادر كە هاتن بۆ كەركوك چیان هەبوو و ئیستا چییان هەیە .و لە ژومارەكانى داهاتوو راپۆرتیك لە سەر داهاتى نجات و ئەم گرووپە بلاو دەكەینەوە بۆ ئەوەى حكومەتى هەریم و حكومەتى عیراقى لافى دژە گەندەلى لینەدات .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە