یه‌کێتی و پارتی سه‌لماندیان دوو باندی مافیایین نه‌ك حوکمه‌ت
Monday, 21/02/2011, 12:00
1023 بینراوە
ڕووداوه جه‌رگبڕه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی کوردستانی باشوور به‌خۆیه‌وه بینی له ئه‌نجامی ڕاپه‌ڕینی تاکه‌کانی میلله‌تی کورد دژی نا دادپه‌روه‌ریی و ئیهانه‌کردنی که‌رامه‌ت و بێکاریی و گه‌نده‌ڵیی و بێ ره‌وشتی سه‌رانی خائینی دوو پارته تیرۆریسته‌که‌ی جه‌لال و مه‌سعوود به ڕوونی ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ئه‌و چڵکاوخۆرانه‌ی به پاره به‌کرێگیراون له لایه‌ن جه‌لال و مه‌سعووده‌وه بۆ به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه تاکه‌که‌سیه‌کانی خۆیان ته‌نانه‌ت نه‌ك په‌یڕه‌وی ساده‌ترین بنه‌مای مافه‌کانی مرۆڤ و پابه‌ند بوون به به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیانه‌وه ناکه‌ن به‌ڵکو له ساده‌ترین مۆڕاڵی مرۆڤانه‌ش داماڵراون، دوو گروپی مافیایی له کوردستاندا به ناوی یه‌کێتی نا نیشتمانی و پارتی نادیموکراتی خۆیان به حوکمه‌ت وه‌سف ده‌که‌ن له کاتێکدا میلیشیاو چه‌قۆ وه‌شێن و شه‌لاتیه بێ مۆڕاڵه‌کانیان به تیکه‌یه‌ك نان و له‌ته دۆلارێك به‌رداوه‌ته گیانی خه‌ڵکی به شه‌ره‌ف و سڤیلی میلله‌تی سته‌مدیده‌ی کورد که به دڕندانه‌ترین شێوه خوێنی مناڵ و هه‌رزه‌کارانی کورد بڕێژن و ڕووی به‌عس سپی بکه‌نه‌وه که هه‌رگیز ئه‌و منداڵی به‌و جۆره و بێ شه‌رمانه له به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنه جیهانییه‌کاندا شه‌هید نه‌کردووه، ئه‌مه‌یه ئه‌و حوکمه‌ته ساوا‌و نه‌به‌کامه قه‌زه‌مه‌ی که خۆی به خزمه‌تکاریی میلله‌ت ده‌زانێت؟. پیتان خۆش بێت یان پێتان ناخۆش بێت گه‌لی کورد هاوشانی گه‌لانی ناوچه‌که وشیار بووه‌ته‌وه و چیتر قبوڵی کۆیلایه‌تی ناکات له ژێر دروشمه ئێکسپایه‌ره‌کانی ئێوه‌دا
جێی خۆیه‌تی به زمانی مه‌نتیق له ناوه‌ندی جیهانیی ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و مافخوازه‌کانی دنیادا ئه‌و پرسیاره بخه‌ینه ڕوو که ئایا له هیچ قوژبنێکی ئه‌م دنیایه‌دا دیکتاتۆرترین کاربه‌ده‌ستی ناوچه‌یه‌ك قه‌د برینداریی سه‌ختی له نه‌خۆشخانه‌کاندا فڕاندووه بۆ شوێنی نادیار‌و دواییش لاشه‌کانیان به‌وپه‌ڕیی دڕندایه‌تی به شوێنه‌واریی ئه‌شکه‌نجه‌وه فڕێ درابێت؟ ئایا قه‌د بووه مناڵی 14 ساڵ به گووللـه نانی چه‌کی قورسی وه‌ك بی که‌ی سی به سه‌ریانه‌وه شه‌هید کرابن؟ ئه‌مه چ به‌ربه‌ریه‌تێکه ئه‌و قه‌زه‌مه دزانه بۆ مه‌رگی خۆیانی ده‌گێڕن؟. به‌ڵام دڵنیان له‌وه‌ی که ته‌مه‌نی کورتیان دوای 20 ساڵ له شه‌رمه‌زاریی به‌م زووانه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی میلله‌تی مه‌ردی کورد دوایی پێ دێت و جامی ڕقی خه‌می چه‌ند ساڵه‌یان به‌سه‌ردا ده‌ڕژێت
له وڵاتێک‌دا که به که‌لاوه‌ی ته‌ختی دیکتاتۆره قه‌زه‌مه‌کان ناوده‌برێت ئه‌وه‌ی جێی باس نه‌بێت تیایدا بریتیه له مه‌نتیق و یاسا و مافی مرۆڤ، ئه‌و قه‌زه‌مانه‌ی که خۆفرۆشه‌کانیشیان له دووره‌وه به مقاش به‌کار ده‌هێنن ته‌نیا زمانی هێز و خوێن و ماڵکاولکاریی ده‌زانن ، هه‌ر بۆیه زمانی به‌ردی توڕه‌ی هاوڵاتی به فیشه‌کی بی که‌ی سی وه‌لام ئه‌ده‌نه‌وه، بۆیه من داوام وایه که به هیچ جۆرێك به‌زه‌یی مه‌نوێنن به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی خوێنی بێ تاوانی لاوانی خێر له خۆ نه‌دیوی کورد ئه‌ڕێژن و به هه‌مان شێوه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌که ئه‌وان ڕه‌فتاریی پێ ده‌که‌ن، چونکه ئه‌وانه ته‌نیا هه‌ر له‌و زمانه تێئه‌گه‌ن و گوێش له که‌سێك ده‌گرن که خاوه‌نی هێز بێت
ئه‌و دزو مافیایانه هیچ شه‌رمیش ناکه‌ن له‌وه‌ی خۆیان نه‌که‌ن به خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو تاوانه نامرۆڤانه‌یه هه‌ر بۆیه به ئاشکرا تیمی تایبه‌تی وه‌ستا حه‌سه‌نی جه‌للادو سکرتارییه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی بێ مۆڕاڵ و که‌سایه‌تی ده‌چن باره‌گای ته‌له‌فزیۆنی نالیا ده‌سوتێنن، به‌لام کاتێك ئه‌م که‌ناڵه دوای ئه‌م هێرشه قیزه‌ونه‌ش هه‌ر ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بن له په‌خشی خۆیان که‌چی ئه‌م جاره به بێ ده‌مامك په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌که‌ن و پێیان ده‌ڵێن گه‌ر به‌رده‌وام بن ئه‌مجاره هه‌موو بیناکه‌تان به‌سه‌ردا ئه‌ڕوخێنین..مردن و سه‌ر شۆڕیی بۆ دوژمنه ساخته‌چییه‌کانی میلله‌تی به‌ش خوراوی کورد، بژی ئیراده‌ی ئازادیخوازی لاوانی کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست