ژیان لە سەدەیی حەڤدەدایە

Tuesday, 24/03/2015, 12:00

1719 بینراوە


كۆمەڵگەی كوردی قۆناغی فیوداڵیەتی (واتە دەرەبەگایەتیی) تیێ نەپەڕاندووە

ئەو كاتەی زانست شیكاری دەكات مرۆڤ دەبیت ڕامانی عقڵی بەكاربهینیت، زانست هەمیشە شیكاری بەردەوامی بۆ ژیان دەكات، بۆ كواڵیتی ژیان و، بەردەوامی و بەڕیوە بردنی ژیان دەكات، لە ڕووی پەروەردەیی و سیاسی و كۆمەڵایەتیەوە كەلتوری ناڕوانیتە ژیان، ئەوەندەی ئەو ئەندازەیی كەلە ڕوویی مرۆڤەكان (تاكەكەكان) لە دروست كردن و پەیوەندیكردن و مامەڵەكردن بە پیكهاتە پەروەردەیی و سیاسی و كۆمەڵایەتیی و كەلتوری...هتد دەڕوانیتە ژیان، بە پشت بەستن بە شیكارییە زانستیەكان بۆ كوالیتی ژیان لە ڕووە پەروەردەیی كۆمەڵایەتی و سیاسی و كەلتوری..هتد.بەم شیوازەش زانستی كۆمەڵناسی پیمان دەڵیت شیكارەی زانستی لە كوالیتی ژیانی كۆمەڵگەیەك دا نەبوو، ئەوا ئەو كۆمەڵگەیە لە قۆناغی فیوداڵیەتی دایە.
بەم شیكارییە دەتوانین بڵین كۆمەڵگەی كوردی لە سەرەتاكانی قۆناغی فیوداڵیەتی دایە بە فۆڕمیكی سەردەمی گڵۆبالیزەیشن كە تیادا لەڕووی پەروەردەییەوە، تاك وەك تاك مامەڵەی لەگەڵدا ناكریت كە كەسیتی تاك لە پەروەردەكردن بەستراوەتەوە بە كەسیتی فریند و گروپ و دەوروپشتەكان و نەتەوە و ئاڵا و وڵات و زانستەوە، ئەمە لە كۆمەڵگەی كوردی بونی نییە، نەك كەسیتی تاكەكانی ناو كایەی پەروەردەیی بەڵكو كەسیتی رابەرانی پەروەردەیش تەنها لە بەرژەندی خودو حیزب و پیگەی كەلتوری وكۆمەڵایەتی دا دەسوڕیتەوە.
لە ڕووی سیاسییەوە نەك لەسەرەتا بەڵكوو كۆمەڵگەی كوردی دەكەویتە بنكەكانی نیو قۆناغی فیوداڵی، بەشَیوازیكە كەتیادا دەبیت تاكەكان دروستكەری جۆری سیاسەت و بەریوەبردنی دیموكراسیانە بن، بەڵام ئەوەی دەبینریت لە كۆمەڵگەی كوردی لە فۆڕمیكی ئینشایی (درۆ جیگەی ڕاستی و چاوبەست جیگەی حەقیقەتی گرتۆتەوە) ئەم فۆڕمە لە سیاسەتەش تەنها دەتوانریت بەرامبەر بە میللەتەكەی خۆیان ئەنجامی بدەن، ئەمە سەرباری ئەوەی كە خودی میللەتەكە باوەڕی بە كەسایەتی كاریزمای سیاسی و نەبونی جیگرەوەی سیاسی هەیە لە پۆست و پیگە سیاسیەكاندا، بەمەش ڕووی فیوداڵیەتی سیاسی دیارترین روی ئەم كۆمەڵگەیە، كە لە چەقی بەرژەوەندییە كەسی و باڵاكانی ناو كایەی سیاسی دەسوڕیتەوە.
لە ڕووی كۆمەڵایەتیش كۆالیتی ژیان لە نزمترین ئاست دایە جیاوازی چینایەتی ناڕەوا، جیاوازی ئینسانی لە ئەرك لە ماف لەم ڕووە ژیانی كۆمەڵایەتی ئەم كۆمەڵگەیە لە تیك چونی دۆخی سایكۆلۆژی و تاكە كەسیەوە بۆتە تیكچونی دۆخی سایكۆلۆژی گشتی، ئەم شیوازە لە ژیان لە كۆتاكانی سەدەی شانزدەو سەرەتای سەدەی حەڤدەدا بووە لە فرنسا.
لە ڕووی كەلتوری، كۆمەڵناسی وەك زانست پیمان دەڵیت كۆمەڵگەیەك كوالیتی و كۆرانكاری لە كەلتورەكانی ژیانی خۆی نەكرد بۆ باشتر، یاخود لە بەرئەنجامی ژیانی نویێ كەلتوری نویێ بەرهەم نەهینا، ئەوا ئەو كۆمەڵگەیە لە قۆناغی فیوداڵیەتی دایە، بەم شیوازەش بەركەوتی ژیان لە گۆمەڵگەی كوردی نەك كەلتوری كوالیتی ژیانی نەگۆڕی بەڵگو لە بەرهەم هینانی كەلتوریكدایە هەرچۆن بیانگریت بۆنی فیڵ و درۆ و خیانەت و دژیەكی و دزی بۆ سەر ژیانی ئەم كۆمەڵگەیە دروست دەكات، كەواتە لەم ڕووەشەوە كۆمەڵگەی كوردی لە قۆناغی فیوداڵیەتی دایە..
هەموو ڕووەكانی تری كوالیتی ژیان لەم كۆمەڵگەیە لەناو بازنەی فیوداڵیەتدا دەسوڕیتەوە، لە دۆخیكی ئەواش دا خودی ژیانی كۆمەڵگەكە ئەستە یان قورسە گۆڕیینی كە چەند سەدەیەكی دەویت، بەڵام وەك تاك مرۆڤ لەم چۆرە كۆمەڵگایانە دەتوانیت بگاتە ئاستیك بلیت لە سەدەی بیست و یەك دەژیم. بەمەرجیك مرۆڤیك بیت یاخی بیت و خاوەن پاكیج و كوالیتی ژیانكردنی تایبەت بە خۆی بیت.

دارا ئەنوەر زۆراب / كۆمەڵناس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە