ئەی خەم

Thursday, 20/12/2012, 12:00

2521 بینراوە



ئەی خەم لەو ساتەی كە تۆ ئەناسم
هەردەم گۆشەگیر مات و كەساسم
گەلێ فرمێسكت ڕژاند لە چاوم
دەمێكە تۆ هەی لە نێو هەناوم

دڵنیام ئەی خەم تۆ هەرلە گەڵمای
تا رۆژی مەرگم تۆ هەر لە دڵمای
ئەزانم ناڕۆی هەر گیزاو هەرگیز
ڕەنگت زەرد كردم وەك گەڵای پایز

بەچەشنی شەونم ئەشكم دەڕێژی
تاڵاوی ژینم تۆ پێ دەچێژی
هەتا ئەو ڕۆژەی ئاوێتەی گڵم
تۆ هەر میوانی لە ماڵی دڵم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە