جەنەرالی بی ئەستیرە..لە بەرگری كردن لەخانەقینەوە بۆ ئازادكردنی كەپكی كۆمەلەی خویندكاران

Friday, 11/09/2009, 12:00

2895 بینراوە


سالی پار كاتیك سوپای عیراق هەەرەشەی داگیركردنەوەی خانەقینی كرد ،بینیمان جەنەرالی بی ئەستیرە كاكە مەلا{بە ئیجازەی عەدنان عوسمان}لەگەل تەیری گول {مەحمود سەنگاوی}چۆن خۆیان گیڤ كردبۆوەو یەكی قاتیكی كەتافیو شەبقەیەكی رامبویانەیان لەبەركردبو لە گەل 5-6 چەكداری دیسكۆ تا خوار كەلارەوە رۆیشتن {بە هەمەری ئەمەریكیەكان}فشەو هاشوهوشیكیان گرتبۆوە خەلكی وایان دەزانی دەبابە بە دان لەت دەكەن ، منەتی دنیایان بەسەر خەلكی كوردستاندا دەكرد كە ئەوان قەلغانی بەرەكانی پیشەوەی جەنگن و دەبیت دەبابە بەسەر لاشەی ئەواندا بروات ئەگەر نا نایەلن یەك بست بینە پیشەوە كەچی دوو حەفتەی نەبرد لە پر بیستمان كە جەنەرالی بی ئەستیرە چوە بۆ ئەوروپاو لە سەر بانگهیشتی وەزارەتی بەرگری سوید سەنگەرەكانی ئەو وڵاتە بەرامبەر هیرشی نازیەكان بەسەر دەكاتەوە ، سوپای عیراقی تازەش لەناو خانەقیندا تەراتینی دەكرد ،
لە پیش هەلبژاردنی 25-7 یشدا كاكە جەنەرال فشەی زۆری كردو گۆران و ریفۆرمی بە میرولە ناوزەدە دەكردو خۆشی بە قولەی قاف ، هەرەشەی ئەوەشی دەكرد كە ئەوە میرولانە بە زنجیری ئەو تانكانەی كە لە شەری خانەقیندا لەدەست سوپای عیراقی تازەی ستاندبوو پان بكاتەوە ، كەچی دووبارە هەرئەوەندە مان زانی كاكەجەنەرال لە بەرەكانی شەر دژی خائینەكانی كۆمەلەی خویندكاران تەپلی سەركەوتنی لیداو بە زەبری چەك هەمویانی دیل كردو ناردنیە مالەوە{ هەوالەكان رایان گەیاند كە مەلا بەختیار تەواوی ئەندامانی سكرتاریەتی كۆمەلەی خویندكارانی ئیزن داوە بۆ مالەوە و بە زەبری چەكیش دەورو تەسلیمی لەگەل كردون}، ئەو دیلی جەنگ ناكوژیت چونكە باوەری بە مافی مرۆڤ هەیە تەنها ئیكتیفا دەكات بە نان برین ، دەركەوت قولەی قاپ قاپە نەك قولەی قاف ،كوردستانم بنو بی خەم بە هەموو بەرەكانت ئارامن جەنەرالە بی ئەستیرەكانمان خۆش بن لە سەركەوتنیكەوە بۆ سەركەوتنیكی ترمان دەبەن {اللە اكبر ولیخساْ الخاسئون}



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە