ساتیرم به‌ساتیره‌كانت (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن!)
Monday, 07/02/2011, 12:00
2053 بینراوە
چونكه كه‌لی نه‌ویت بڵند نابێ
چاووی برسیت قه‌د تێر نابێ
چونكه مه‌لی دڵه ڕه‌شه‌كه‌ت باڵكراوه
قه‌له‌ڕه‌شیی برسی سه‌ر كه‌لاكی
چونكه خاوه‌ن فایلێكی ڕه‌نگاو و ڕه‌نگی
خاوه‌ن ڕابردوویه‌كی ته‌م ومژی
چونكه سه‌ری شۆرت بۆ كڕنۆش خوڵقاوه
لاپه‌ڕه‌یه‌كی شڕی فرێدراوی دڕاووی
چونكه جێی لۆمه‌و تانه‌ی چه‌وساوه‌كانی
خۆڵه‌مێشی ئاگردانی ماڵی كوێخای
چونکه تۆ سوكی، بایی بای باوه‌شێنێكت نه‌ماوه
بۆیه زبڵدانی مێژوو چاوڕێته و تۆ نه‌ماوی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست