ستانده‌ر نهێنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان ئۆباما‌و بارزانی ئاشكرا ده‌كات
Monday, 07/12/2009, 12:00
1845 بینراوە
تایبه‌ت
دوای گفتوگۆ‌و مشتومڕێكی زۆر له نێوان لیسته‌كانی عێڕاقدا لیستی كوردستانی به قائیمه‌ی 48 كورسی چوویه ناو دانشتنه‌كان له دوای ئه‌وه ئۆباما په‌یوه‌ندی به بارزانیه‌وه كرد له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ئه‌و كاته ڕاگه‌یاندنه‌كان باسیان له‌وه كرد كه بارزانی و ئۆباما باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن و كێشه‌كانی عێڕاق كردووه به‌ڵام ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه له ڕاستیه‌وه نزیك نه‌بوو.
به‌پێی زانیاریه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه ئۆباما داوای له بارزانی كردووه كه به ئیتیفاقه‌كان ڕازی ببێت و ژماره‌ی كورسیه‌كانی كوردیش كه‌مبكرێته‌وه بۆ 40 كورسی ئه‌مه‌و ئه‌و فشارانه‌و ته‌نازوولی ده‌سته‌لاتی كورد وا ده‌كات كه پێگه‌ی كورد زۆر لاواز ببێت به جۆرێك كورد پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و چه‌ندین پۆستی تریش له ده‌ست ده‌دات.
به‌پێی بڕوای چاودیڕانی سیاسی هۆی ئه‌و شكستانه‌و ته‌نازوول كردنه‌كانی ده‌سته‌لاتی كوردی بۆ هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی كورد تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌وا ده‌زانن هه‌موو كێشه‌و گرفته‌كان به‌وان چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ده‌سته‌لاتیان به ده‌سته بۆیه له‌لایه‌ن هێزی ده‌ره‌كیه‌وه فشاریان ده‌خرێته سه‌ر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست