لەبالیسان دەسەلات راونرا!!

Tuesday, 21/04/2009, 12:00

1274 بینراوە


هەردوو دەسەلاتى مافیایى كوردستان (پارتى ویەكیتى) بەمەبەستى بانگەشەیى هەڵبژاردن ودەرخستنى عەرزى عەزەلات ،رۆژى(16/4) یان قۆزتەوە بۆ ئەو مەرامەیان.
لەیادى بیستودووساڵەى كیمیاباران كردنى دۆلى بالیسان هەردووجێگرى سكرتێرى یەكیتى وسكرتێرى مەكتەبى سیاسى پارتى وچەندان ئەندامى مەكتەبى سیاسى وسەركردایەتى هەردوولاووەزیروئەندامانى پەرلەمان وسەدان لێپرسراوى ترى هەردوولا روویان لە گوندى بالیسان كرد بۆ بەشدارى كردنیان لەو یادە.
پێشتر رێكخستنەكانى هەردوولا ئاگاداركرابوونەوە بۆ ئەوەى ئەندام ولایەنگروقوتابى وخوێنكاران بەناوى گەشت(سەفرە) بهێنن بۆ ناوچەكە!!لە (قەلادزێ ورانیە وكۆیەوچۆمان وسۆران وشقلاوە)خەلكیان راپێچى ئەو ناوچە خێرلەخۆنەدیوە كردبوو.هەرچەندە ئەوانیان بەزۆر هێنابوو(پاس ومونشەئەییان) بۆگرتبون وپێشیان وتبون (سكرتێرى یەكیتى وسەرۆكى پارتى) دێت وقسەتان بۆ دەكات.پێشتریش مژدەیان دابوو بەخەلكى خۆشناوەتى كە لەو یادەدا پڕۆژەى دروستكردنى (250) خانوو بۆ كەس وكارى شەهیدانى ئەو سنورە دادەنرێ .كەچى ئەوە هەمووى درۆبودرۆى شاخدارودرۆى هەڵبژاردن ودرۆى دزى ودرۆى مانەوەودرۆى گەندەلى!
كاتێك جێگرى سكرتێرى یەكیتى بەناوى هەردوو سەرۆك وتارێكى كرچ وكاڵى بەپەلەپەڵ خوێندەوەوباسى لە پرۆژەو خانوونەكرد،راستەوخۆ خەلكى خۆشناوەتى وكادیرەبەزۆرهێنراوەكان هەڵسانە سەپێ ودەستیان كرد بە هات وهاواروخرۆشانیان دروست كردویادەكەیان تێكداودەسەلاتیان دەركرد!!زیاتر لە (700) پاسەوانى تایبەت وئاسایش وپۆلیس بۆ پاسەوانى كردن هێنرابوون بەو هەموو پاسەوانە نەیان توانى بەرپرسە گەندەڵەكان لەناو ئاپۆڕەى جەماوەرى قینلەدڵ رزگاربكەن.لەو یادەدا كە تەنیا دوووتارى كاروكڵچ پێشكەش كران لەبەر حەماسەتى خەلك گەندەڵەكان بەپەڵەپروزێ خۆیان گەیاندە ناو سەیارەكانیان وبالیسانیان بەجێهێشت وزیاتر لە (400) كورسى شكاومەسرەحەكە تێكداراوكامیراى تەلەفزیۆنەكانى پارتەدەسەلات دارەكان شكێنران ودەركران .تەنیا پەیامنێرى تەلەفزیۆنى(KNN)رێیپێدرا راپۆرت بكات ،هەركەسێكیش سەرنجى تەلەفزیۆنەكانى دابێ دەزانێ كە هیچ تەلەفزیۆنێك چاوپێكەوتنى نەبوو جگە لە (KNN).
كە گەندەڵەكان رایان كردوو سوارى سەیارەكانیان بوون ،سەدان گەنج بەدوایاندا رایان كردوو پێیایان دەوتن جارێكى تر روو لەو ناوچەیەنەكەن وگلاوى نەكەن.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە