كەشتیەكەى نێچیرڤان بارزانى لەلافاوى گۆڕان،وەك كەشتیەكەى نوح پێخەمبەرە هەركەسێك بچێتەناوى رزگارى دەبێت

Friday, 26/03/2010, 12:00

1406 بینراوە


كاتێك نوح پێخەمبەربە خەڵكەكەى دەگووت(چەند رۆژێكى ترلافاوێك هەڵ دەستێت،هەركەسێك سوارى كەشتیەكەم نەبێت دەمرێت ولەناودەچێت ،خەڵكەكە گاڵتەیان پێدەكردوقسەكانیان بەبێ مانا دەزانى)!!!

ئەوە ماوەى چەند مانگێكە هەندێك خەڵكى ڕۆشنبیروتێگەیشتوولەواقیعى كوردستان بە ئاشكراوبەڕوونى شیكارى ونووسین لەسەر گۆڕانەكەى نێچیرڤان بارزانى دەكەن وخودى نێچیرڤانیش بۆچەندین جارئاماژەى پێشوەختەدەكات لەبارەى گۆڕانەكەى وبەرنامەتازەكەى،كەچى هەندێك گەمژەى مشەخۆرلەسەر ڕەنجى ئەم خەڵكەهەژارەى كوردستان لێرەولەوێ ولەدانیشتنە حزبیە8كەسیەكان دەڵێن:هەرگیز كارى واڕوونادات،چۆن كاك نێچیرڤان دەتوانێت گۆڕان بكات،ئەگەركاك نێچیرڤان كارێكى وابكات هەر بارزانیەكان دژى ڕادەوەستن.

من مەبەستمە بۆیەكجاریش ئەوكۆیلەماستاوچیانە بەرامبەرمن قسەیەكى وابكەن تاكوفێریان بكەم وتێیان بگەینم،كەئێمە بۆهیچ كەسێك وحەشیرەتێك وبگرەحزبێكیش درووست نەبووین،تاكوچاوەڕوانى ئەوەبین ئاخۆئەوگۆڕانەى لەسەرجەم وڵاتانى خەڵك كۆیلەسەرى هەڵداوە كەى لەلاى ئێمە سەرهەڵدەدات!!!
ئێمەوەك زۆرى هەرەزۆرى خەڵكى كوردستان ئومێدوڕووناكیمان لە(نێچیرڤان بارزانى)دەبینینەوە،لامان وایەئەوكوڕەقۆزەى بارزان دەتوانێت گۆڕان بكات وزۆرى هەرەزۆرى گەنجان ولاوان لەدەورى خۆى كۆبكاتەوە،من وهەزاران خەڵكى ئەم كوردستانە چاوەڕوانى ئەوەین بەسەركردایەتى كردنى نێچیرڤان بۆگۆڕان،هەزاران بەرپرسى مشەخۆرى وەك ئێوە بێنینە بەردەم دادگاولێپرسینەوەتان لەگەڵ بكرێت.
بەرپرسەگەندەڵ ودەست وپێ سپی وكۆیلەكان،ئەوانەى بانگەشەى ئەوەدەكەن نێچیرڤان ناتوانێت گۆڕان بكات،هەرئێوەنەبوون نەوەك نەتان دەتوانى تەداخولى یەك كارى حكومەت بكەن،بەڵكوبۆتان نەبووپێ بنێنەناوباڵەخانەى ئەنجومەنى وەزیران تاوەكو خۆتان لەیەكێك لە پاسەوانەكانى نێچیرڤان بارزانى نزیكدەكردەوە؟چونكە ئەوباش ئێوەى دەناسى دەیزانى كۆپى كراون بە بەرنامەى(ئەمردەكەى)هەرتەنها ئەوەندە دەزانن،ئێوە خۆشتان باش دەزانن گۆڕینى بچوكترین بارودۆخ لەوەى ئێستاتان واتا كەم بوونەوەى چەوراتیە كۆیلەیەكەتان،دڵنیابن كەشتیەكەى نێچیرڤان بەسەرتان دەكەوێت وخۆتان وماڵەزۆرەحەرامەكەتان دەهاڕێ،ئێستائێوەلەخۆتان ناگەن،چونكە ماستاوچیتان لەمووى سمێڵتان زیاترە،بەڵام ئەوكاتەى دەكەونە ناوقەفەسى تاوان ئینجا دەزانن چیتان لەومیلەتە داماوە خێرلەخۆنەدیوەكردووە!!!!!
بۆیەبەتەنهابەوكەسانە دەڵێم،كەتاكوئێستا خۆیان یەك لاى نەكردۆتەوە ونورى گۆڕانى نێچیرڤان لەدڵ ودەرونیان دەرنەكەوتووە، بادڵنیابن لەماوەیەكى نزیك كەشتیەگۆڕاناویەكەى نێچیرڤان بارزانى بەڕێدەكەوێت وبەناولافاوى گۆڕنخوازى دەخولێتەوە هەركەسێك سوارى كەشتیەكە نەبێت بەدەردى قەومەكەى نوح پێخەمبەردەچێت،ئەوەى لەگەڵیشى بێت لەدواى نیشتنەوەى لافاوەكە بەدواى دزوگەندەڵ ومشەخۆرەكان دەكەوێت وشیرەكەى ئیمامى عمردەكاتەدادوەر بۆگەرانەوەى هەمووقورخ كاریەكان وبەلوشیەكان.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە