زۆربەى ئەندام و لایەنگرانى یەکگرتوو و کۆمەڵ و سۆسیالیست و زەحمەتکێشان متمانەى خۆیان بە دکتۆر کەمال میراودەلى دەبەخشن

Monday, 29/06/2009, 12:00

1872 بینراوە


وادەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکایەتى هەرێم نزیک بۆتەوە و لەهەمان کاتیش کێبڕکێ و مونافەسەى لیستەکان دەستى پێکردووە، بەڵام ئەوەى هەستى پێدەکرێت لیستى کوردستانى سارد و سڕییەکى بەرچاوى پێوەدیارە بەهۆى ئەوەى وەکو جاران جەماوەرى پێویستى نەماوە و لەهەمان کاتیش جێگەى متمانەى هاوڵاتیان نین، جگە لەوەش مونافەسەکانى سەرۆکایەتى هەرێمیش سەرى هەڵداوە، پەشۆکاوى و توڕەبوون بە روخسارى سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە رەنگى داوەتەوە چونکە چوار رکابەرى هەیە و پێشبینى دەکرێت ئەمجارەیان بەخت یاوەرى نەبێت ... گەورەترین رکابەرى مەسعود بارزانى دکتۆر کەمال میراودەلى یە،‌ ئەگەرى زۆر لە ئارادایە ناوبراو چانسێکى باش بۆخۆى مسۆگەر بکات ... لەدوایین زانیارى کە دەست میدیاکان کەوتووە زۆربەى هەرە زۆرى ئەندامانى یەکگرتوو و کۆمەڵى ئیسلامیى واى بە باش دەزانن دەنگ و متمانەى خۆیان بە بە دکتۆر کەمال میراودەلى ببەخشن، چونکە کەسێکى بێ لایەنە و بۆ رەوشى ئەمڕۆى کوردستانیش کەسێکى بێلایەن شیاوى پۆستى سەرۆکى هەرێمە، لەهەمان کات ئەندامانى دوو حیزبەکەى ترى سۆسیالیست و زەحمەتکێشانیش گەیشتنە ئەو ئەنجامەى کە دەنگ و متمانەیان بۆ میراودەلى بێت و هەندێکیشیان هەڵۆى برایم ئەحمەد بە شیاو دەزانن ... هەروەها بەگوێرەى راپرسیەکان لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتى هەرێمدا پێشبینى تەواو کراوە کە دکتۆ کەمال میراودەلى زۆرینەى دەنگەکان کۆدەکاتەوە و مەسعود بارزانى بە رێژەى لە سەدا شەش دواى ناوبراو دێت ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە