بەڵگەیەكی القاعیدە: پژاك تیرۆریستە یان كۆماری ئیسلامی؟

Saturday, 11/02/2012, 12:00

1546 بینراوە


هاوار بازیـان/ بڵاوبوونەوەى راپۆرتێكی كەناڵی پرێس تیڤی Press TVی زمانحاڵی حكوومەتی ئێران لە ئاستی ناودەوڵەتی كە تێیدا لە زاری چەند كەسێكی بەناو كورد و تۆمەتبار بەهاوكاریكردن لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی كوردستان/ پژاكەوە باس لە تێوەگلانی پژاك بە كردەكانی تێكدەرانە و تەقینەی سنە دەكا، دواتر كەسانێكی تر وەك شارەزا و چاودێر پاساو بۆ نیازی كەناڵەكە دێننەوە (لینكەكەی لە خوارەوە هاتووە)، وای كرد بەڵگەیەك بخەمە روو كە تێیدا بەڕەسمی رێژیمی ئێران لەسەر راسپاردەى نووسینگەى رێبەری باڵا (عەلی خامنەیی) هاوكاریی هەمەلایەنەی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە دەكا و بە خەباتكار ناویان دەبا.
دەپرسم ئایا پژاك وەك هێزێكی كوردی تیرۆریستە یان كۆماری ئیسلامی كە دەگمەن شوێن هەیە لەم دنیایەدا بە پەنجەى خوێنینی بەرپرسانی تارانی سوور نەبووبێ، رۆژانە لەگەڵ بیستنی دەنگی هەر تەقینەوە و فیشەكێك یان كوشتنێكی سیاسی لە وڵاتانی ناوچەكەدا راستەوخۆ ناوی ئێران و قاعیدە دێنە بەرباس كە لەو بەڵگەیەدا برایەتیی ئەو 2 تیرۆریستە زیاتر ئاشكرا دەبێ، فەرموون ئەوەش دەقی بەڵگەكە بە كوردی، لە كۆتاییدا نوسخەى یەكەمی نامەكە بە فارسیش هاتووە:

کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە بۆ خوێندنەوەی دەقی نامەکە بە فارسیی:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Iran/xeyli_muheramane.jpg

دەزگای ئیتڵاعاتی رێبەری ئێران / زۆر نهێنی
لە: سەرۆكایەتیی ئیتلاعاتی نووسینگەى رێبەری
بۆ: بەڕێوەبەری گشتیی كردەگەلەكان، ژووری 43
بابەت: راگەیاندنی جێبەجێكردنی بڕیار لەسەر راسپاردەی رێبەری باڵا

بەڕێز: حوجەتەلئیسلام پورقەناد
وێڕای رێز و سڵاو !
لەگەڵ هیوای سەركەوتن بۆ ئێوە و سەرجەم كارمەندانی بوێر و راستەقینەی بەڕێوەبەرایەتییەكەتان، راپۆرتی دواییی ئێوەمان لەبارەى لایەنەكانی پێوەندیدار بە بەرنامە و پلانەكانی داهاتووی قاعیدەمان خوێندەوە و لە هەموو بوارێكەوە تاوتوێ كرا، دواتر رێبەری باڵا بۆ نەهێشتنی هەرجۆرە ناڕوونییەك ئاماژەیان كرد، "بەرەنگاریكردنی زۆردار و زلهێزانی جیهانی بەتایبەت ئەمریكا و ئیسرائیل ئامانجێكی بنچینەیی و سەرەكیی سیستەمی كۆماری ئیسلامیی ئێمەیە، تێكدانی باری ئابووری و نەهێشتنی متمانەی كەرتەكانی تری ئەو 2 دوژمنە هاوپەیمانەی كۆماری ئیسلامی و دروستكردنی مەترسی بۆ لایەنی ئارامی و ئاسایشی ئەو 2 نەیارە، لای ئێمە ئەركە و دەبێ جێبەجێ بكرێ".
هەروەها بەڕێزیان جەختی كردەوە لەوەى پێویستە بە هۆشیارییەوە هاوكاریی هەمەلایەنەی قاعیدە بكرێ، بەڵام لەبارەى لایەنە نەرێنییەكانی ئاشكرابوونی ئەو پێوەندییەوە گوتیان "نێزیكبوونەی ئێوە لە قاعیدە، چالاكیی نەیاران بەتایبەت لە ئاستی هێزە ئەمنییەكانی ناوەخۆییدا لاواز دەبێ، بەڵام پێویستە هەرچی ئێوە دەیكەن راستەوخۆ لەژێر چاودێریی بەشی ناوەندیی رێكخراوی ئیتلاعاتی سەر بە نووسینگەى رێبەری ئەنجام بدرێ. بێ گومان كەمكردنەوەى خەسارەكانی ئەو پێوەندییەش هەر لە ئەستۆی ئەو ناوەندەدا دەبێ".

هەروەها بڕیار درا لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا لە كێشە و گرفتەكان و چۆنیەتیی گەیشتن بە ئامانجەكان و بەهێزكردنی زیاتری پێوەندییەكانمان لەگەڵ خەباتكارانی تۆڕی قاعیدە و حزبوڵا لە گەیشتن بە مەبەستی دیاریكراو زیاتر گفتوگۆ بكرێ.
لە كۆتاییدا رێبەری باڵا دووپاتی هاوكاری و پاڵپشتییەكانی جێبەجێكردنی بەرنامەكانی داهاتووی لەگەڵ ئەو رێكخراوەدا كردەوە و جەختی كردەوە لەوەى پێویستە ئەو ئەركە هەستیارە بەوردی جێبەجێ بكرێ، چونكە بچووكترین شوێن پێ لە بوونی ئەو پێوەندییەدا شوێنەواری خراپ و نەرێنی لێ دەكەوێتەوە، بۆیە پێویستە پێوەندییەكانمان لەگەڵ قاعیدەدا لە ئاستی ئێستەدا بەردەوام بێ كە پێوەستە بە "موقنیە و زەواهیری".

عەلی ئەكبەر ناتقی نووری
سەرۆكی دەزگای ئیتلاعاتی نووسینگەى رێبەری باڵا
بەهاری 2001

راپۆرتەكەى پرێس تیڤی

Press TV
**************************

*************************

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە