وەزارەتى پەروەردەش یەكینەگرتۆتەوە .....وەزیرو كاربەدەستانى یەكیەتى لەحكومەتى هەرێم لەخەوى ئارام دان

Friday, 26/06/2009, 12:00

2091 بینراوە


هەلوێست وەرگرتن لەبەرامبەر خیانەت وبۆچونى جیاواز دژى چاوساغى دوژمنانى 80سالى دژ بەكوردوهێنانى دەبابەكانى 31 ئاب ئینتما یە بۆنیشتمان یان كارێكى قێزەونى پرشەرمەزاریە ..ئاوارەبون لەپێناو پاراستنى نەتەوەیەك شەرەف مەندیە یان خالى بونەوەى هەموو بەها جوانەكانى مرۆڤایەتیە ،ئەو یەكیەتیەى ئەوێ رۆژێ سەدامیەكان بەو هەموو هێزو دەسەلاتەوە حسابیان بۆدەكرد ودوژمن قەیسەریا ن لێ ببوە كونەمشك مخابن چەند كاربەدەستێكى وەك بایز تالەبانى وەزیرى بەناو دارایى كە (50) مەترستونى ئیمزایەكەى ناروا و رۆژێك لە رۆژان سەرماو گەرماى نەبینیوە تەنانەت جێ بەجێ كەرى بریارو راسپاردەكانى مالى بارزانیە خوا بیان پارێزى زۆر كاسبن ، سەدان رۆلەى وەك ،فاقە مەخمورى ، شەهید رێباز ،سەردار سعید سۆفى ،(3)براى عوسمان بانى مارانى وسەدانى ترى هەولێرخۆیان كردە قوربانى بۆرزگارى نیشتمان ورزگارى دایكانى جەرگ سوتاوى ئەم كوردستانە كەچى وەزیرى دارایى لەپێناو خەندەیەكى ئەم وئەو ى گەندەڵ واژوو لەسەر بریارێك دەكات تاسەر ئێسقان خزمەت بە بەچكە بەعسى وپاشماوەى سەدامیەكان دەكات كەلە نوسراوى ژمارە (9640) دوابەدواى نوسراوى وەزارەتى دارایى ژمارە (1759) لە 28/1/2009 وژمارە(3629) لە22/2/2009 تایبەت بەجێ بەجێ كردنى بریارى ئەنجومەنى وەزیران سەرۆكایەتى دیوانژمارە13248 لە 2/12/2008كەتیایدا هاتوە موچەى ئەو فەرمانبەرو مامۆستایانەى لە دەرەوەى پارێزگایەكانى هەرێم هاتوون موچەیان بۆ زیاد بكرێت و بەسیستەمى نوێ موچە هەڵەكانیان بۆ راست بكرێتەوە، كەچى لەیەك هەرێمى (3) شارى بەناو وەزارەتى پەروەردە یەكیگرتۆتەوە ،وەلێ بوختانە بە وەزارەتى دەكەن ئەگینا چۆن دەبێ مامۆستایەكى كۆیە لەگەڵ مامۆستایەكى ناو هەولێر بەیەك رۆژ دامەزرابن جگە لەئەژمار كردنى منداڵ موچەكەیان 200هەزارى جیاواز بێ ،،ئەمەیە هەرێمى ئازادو دیموكرات وشەفاف ،،وەك رون وئاشكرایە وئیمزاى وەزیرى دارایى بۆجێ بەجێ كردنى زیاد كردنى موچەى مامۆستایانى دەرەوەى هەرێم كەس نازانى ئەم بریارەى وەزیر قبولى كردوە لەبەرژەوەندى یەكیتیە یان پارتیە ؟؟؟ كەچى هەردوو (وەزیرەكەى ى,ن,ك) بەرامبەر ئەو مامۆستایانەى هەلوێستیان هەبوە چ جوابێكیان هەیە ،دەپرسین ماوەى (6) ساڵ جیاوازى موچەى مامۆستایان ئۆبالەكەى لەستۆ ى كێ دایە ،،مامۆستایانى ئاوارە بەلێنیان داوە تا مانگێكى تر موچەكانیان هاوشانى مامۆستایانى هەولێرو دهۆك نەكرێ واتە پێش هەلبژاردن هەلوێستیان دەبێ ، لە كۆتاى دەلێم مەكتەبى سیاسى (ى.،ن.ك) هندێك لە وەزیرەكانتان لە خەوى خۆشدان ئەگینا مادەى 32 ى وەزارەتى دارایى بۆ راست كردنەوەى موچەكانى مامۆستایانى ئاوارە فەرمودەو ئایەتى پیرۆزى قورئانە دەست كارى نەكرێ ،،بەهیواین بەزوترین كات ئەم كێشەیە چارەسەر بكرێ و جیاوازیەكانیان لە 1/12/2008 وەك ئەوانەى لە تكریت و ناسریە و موسڵ دیالە..... هتدهاتون بۆیان ئەژمار بكرێ....

تێبینى /هاوپێچ دەقى نوسراوەكان
http://kurdistanpost.info/pdf_filer/wparwardaibnamala.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە