وەڵامێك بۆ بەناو رۆژنامەنووسێكی هەرزەكار

Thursday, 06/01/2011, 12:00

908 بینراوە


زۆرن ئەو كەسانەی ئەمرۆ لە هەرێمی كوردستان بەهۆی بوونی فەوزای رۆژنامەگەری و بێسەروبەری ئەوبوارە كەوتوونەنەتە وێزەی ژیانی تایبەتی خەڵك و تەشهیركردن بەم و ئەو، ئەو كەسانەش بێئەوەی هیچ ئامانجێكیان هەبێت لەكاری راگەیاندن جگە لەخۆدەرخستن و ناوبانگ پەیداكردن هیچی تر نییە، ئنجا بەهەر رێگەو شێوازێك ئەو ناوبانگە وەدەستبهێن، ئەمەش رووداوی ئەو كەسەمان بیردەخاتەوە بۆ پەیداكردنی ناوبانگی رۆژێك لەرۆژان دەچێت لەشوینێكی گشتی وموقەدەس پیسای فرێدەدات تەنها بۆ ئەوەی خەڵك باسی بكەن، گرنگ نییە چۆن باسیبكرێت.

ئەوەی من دەمەوێ لێرەدا باسی بكەم و سەرنجم لەسەری هەیە بابەتەكەی كاك سەلمان كۆچەرییە كەلە وتەكانیدا كەوتۆتە هەندێ هەڵەو تەشیهر كەهەندێ لەتەشهیرەكانی پەیوەندی بەشوێنی كاركردنی خۆمەوە هەیە، كاكی كۆچەری خۆت لەنوسینەكەتدا دەلێیت ناكرێت دژایەتی ماڵێك بكەی كەوەكو ماڵی دایك وایە، بەڵام تۆخۆت كەوتویتە ئەو هەڵەیەوە، چونكە وتارەكەت دژی ئەو ماڵەیە كەخۆت بەكەسێكی دڵسۆزی ئەو ماڵە دەزانیت، بەڵام دیارە ئەو برادەرە ئەو پەندەی نەبیستووە كەدەڵێ رێوی لەكونی خۆی هەڵگەرێتەوە گەڕ دەبێت.

كاكی كۆچەری تۆباسی لێدوانێكی ئەمیری كۆمەڵ دەكەیت كەهۆكاربووە بۆ هێرشكردنە سەركۆمەڵ، براكەم ئەو لێدوانەی ناوبراو گەورەترین بەرگری بووە لەو كاتە سەختەدا، بەو پێیەی كۆمەڵی ئیسلامی لەدووریانێكی زۆر سەختدا بوو، وەئەگەر لێزانی و لێهاتووی سەركردەكانی ئەو حیزبە نەبوایە كۆمەڵی ئیسلامی ئاوا فراوانبوونی بەخۆیەوە نەئەبینی سەرەرای هەڵوێستی جوامێرانەی خەڵكی كوردستان ، كەچی بەناو رۆژنامەنووسێكی وەك جەنابتان سەركردەكانی ئەو حیزبە بەكۆڵەوار ناوزەند دەكات.

كاكی بەناو رۆژنامەنووس تۆ سەرەرای كەوتنە هەڵەت بەتەشهیر كردن بە سەركردەكانی كۆمەڵی ئیسلامی نەوەستاوی و پەلاماری سایتی كۆمەڵنیوزیشت داوە براكەم ئەم سایتە هەرنەبێت لەرۆژێكدا دە ئەوەندەی ئەو سایتەی خۆت كاری تیا دەكەیت هەواڵ و بابەت دادەبەزێنێت بدەر لەتەشهیرو ناوزراندنی خەڵكی ، لەكۆتایدا پێشنیارێكم بۆ ئەم بەرێزە ئەوەیە پێویستە بچیت ئیتیكی رۆژنامەوانی بخوێنیت و شارەزای لەبواری یاسای رۆژنامەگەری پەیدا بكەیت بۆ ئەوەی وتەكانت تووشی هیلاكەتیت نەكەن و تووشی بەردەم دادگات نەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە