سەیرترین سەرۆك

Sunday, 22/11/2009, 12:00

1480 بینراوە


گومان لەوە دا نییە هەمیشە ئەبێ بڕیارى سەرۆك دراسە كراو جێگیر بێ بیر لە هەموو تەریبە كانى وتەكانى كرابێتەوە وەهەرگیز بێ بنەما وتە فڕێ نەدا بەم لاو بەو لا گومانم لە وە دا نییە كەئێمە هەموو مان لە گوێى گادا نوستبوین كەوامان ئەزانى سكرتێرى گشتى ئاگاى لە خشەى مارو مێروە لە هەموو گۆڕان كاریە كانى دنیا تێ دەگات جارى وا هە بوو بە شرۆفە كردنى سیاسەتى دەولى و ناوخۆى وامان ئەزانى حەكیمەو هەموو بیر كردنەوە ئەقڵى خۆمان تەسلیمى جەنابى كردبوو وامان ئە زانى لە جێى هەموو مان بیر ئەكاتەوە هەموو هیواو ئاواتمان بەدى دێنێ كەچى سەدو هەشتا دەرە جە پێوانەكەمان پێچەوانە دەر چوو هەڕى بە تڕیەوە نە بوو من هەمیشە وتومە ئەم وڵاتە یەك سەر كردە بە هەوڵ و تێكۆشان و فامیدەو ئەقڵى چەق گرتوەوە بۆ بەدى هاتنى ئازادى نیشتمان نەها تۆنە مەیدان هەرچەن سەیر ئەكەم
ئەمانە ئاو لاى داون من هەمیشە ئەم ویست وانیشان دەم بە پێچە وانەوە پێویستى مێژوو ئەم پیاوە خوڵقان دووە ئەمەش وانە بوو نازانم بۆ چى ئەبێت قە دەرى ئێمە وابێت هەمیشە ئە بێ بناڵێنین بەدەست دیكتاتۆرە وە زۆر شت ئەوە ڕون ئەكاتەوە هیچ ڕوناكیەك نیە لە سەركردا یەتى تاڵەبانیا پێمان بڵێ ڕۆَژێك دەست بەردارى دەسەڵات ئەبێت ئەوە تا وەكو پێشەكى تۆپەكە ئەخاتە بەر پێى خانمى یەكەمى عێراق ئەى كاتە لێپرسراوى مەڵبەندى سلێمانى یەكەم هەنگاو بوە سكرتێرى گشتى لەماوە ئەم ساڵدا چەندین جار بە هەڵە دا چووە بە درۆدا چوە لە بەرامبەر وتە بێ نر خەكانیدا وە لە بەرامبەر ووتەبێ نرخەكانى میلەتى بە فیداى كورسیەكەى دەكات من زۆرم لا سەیرە ئەڵێو ئەڵێو درێژەى ئە داتێ دواى پاساو بۆ قسە كانى دەهێنێتەوە ئەوەم بیرە ئەو كاتانەى ڕێكەوتنى ستراتیجى لەگەڵ مەسعود ئیمزا بكات لە یەكێك لە كۆنگرە ڕۆژنامە نوسیە كانیدا ڕوى كردە برا ڕۆژنامەنوسە چاو ڕشەكەى نوكتەى بۆ گێڕایەوە ئینجا جوابى وەڵامە كەى دایەوە هەتە سەر هێڤى بە بادینى پێ وت سەیدا تۆ چ دەبێژى هاتە سەر برادەرە سۆرانیەكە بە نیوە توڕبونێكەوە وەڵامى دایەوە تائێرە باشە دوای53ساڵ هێت و ئەڵێ من جیا بو نەوەم لە مەلا هەڵە بوو فرمێسكى تیمساحى ئەڕژێ
دواى هەزارەها خوێن و شەهید و ماڵ وێرانى خەڵك دواى 34ساڵ هێت و ئەڵێ هەموو هەڵە كان نەوشیروان كردونى ئێمە هەر نابێت پرسیار بكەین ئێ برادەر تۆ ئێمەت هەلا هەلا كردوە ئەى كێ لە هەڵەكانى تۆ ئە پێچێ تەوە هەڵەى ئەم هەموو برا كوژیو خوین ڕشتنە هەڵەى جەلالی و مەلایى ئەى چیى بڵێین بە شەهیدان بە كەم ئەندام بە ماڵ وێران كراوە كا ن بەڕاستى سەیرە سەرۆك یەتو دواى 63ساڵ تەفروو تونا ئەڵێ دەوڵتى كوردى خەونێكى شاعیرانەیە مژدە بە دەور وبەر ئەیا ئەڵێ كورد هیچ نییەو نابیت بەهیچ لە ژێر سایەى و سێبەرە ئەوەى بە لامەوە سەیر ترە ئێستاش بۆ ڕازیكردنى شیعە ئیمزاى یاساى هەموارى هەڵبژاردنى كردوە لە بەر كورسیەكەى لەبەر خاترى توڕە بونى مە سعود پاساو ئەهێنێتەوە لەوەش سەیر تر ئەڵێن ئەگەر لەبەر مادەى 140 بكشاینایەتەوە لەوەنە بوو بەعسیە كان بێنەوە سەیر ترە كە مالكى مادەى 140 بەخەتەر تر زانیوە لە هاتنەوەى بەعسیە كان بۆیە ملى نە داوە كەواتە ئێمە ئاسنى سارد لەگەڵ ئەمانەدا ئە كوتین وە بە مەرام ناگەین بەچى عەرەب زۆرى نە بێ قەومى بێ مەزهەبى بێ پێ داگر بێت بۆ منى ماڵ وێران خاك داگیر كراو
پارچە پارچە كراو هەر شەرمم بێ داواى هەقم كەم قەومى بم مافم بوێ بترسم لە تۆزى هەق بەرم كەوێ من زیاتر پێویستمە وەك و نەتەوە مافە كانم دەر كەوێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە