چاکسازی و ئه م ده سه ڵاته! یان خۆگێلکردن له حه قیقه ت.

Monday, 14/03/2011, 12:00

1459 بینراوە


ئه گه ر به پێوانه ی زه مه نی ٢١ ساڵ و نه مان یان نه بونی ده سه ڵاتێکی دیکتاتۆری وه ک ڕژیمی به عس و سه دام یان هاوشێوه ی ئه و ڕژێمه بوایه ده بو ئێستا ئاستی هۆشیاری تاک و کۆمه ڵ له م هه رێمه دا ئه گه ر له ئا ستی هۆشیاری گه لانی تر زیاتر نه بوایه که متر نه بێت! ده بو دیارده و هه وڵی... تێوه گلاندن و به حیزبی کردنی تاک و کۆی کۆمه ڵگا نه بینرێت، ده بو خوێنی هیچ که سێک نه ڕژایه، ده بو هه مو جوانیه کان له زه لکاوی سیاسه ت هه ڵنه کێشرابێت، ده بو خۆپێشاندان و مانگرتن و شۆڕش و هه رکارو کۆششێک که بۆ پاک ڕاگرتنی شوێنه وارو باش کردنی گوزه رانی مرۆڤ و ئازادی و سه ربه خۆی و شکاندنی سنوره کان بۆ بازرگانی پێوه کردن و رکلامی ته له ڤزیۆن و ڕۆژنامه و گۆڤار و حزب و سیاسیه کان نه بوایه، ده بو له ماوه ٢١ سه ده و له سه رده می سه ده ی ٢١ کوردستان چوارپارچه نه نه بوایه و خاوه نی خاک توانای و چاره نوسی خۆی بوایه، ده بو چاودێره درۆزنه کان نه هێڵن کورد و میلله تانی هه ژار و بێدیفاع جینۆساید و کیمیای باران بکرێت.

بابه تی وروژاندنی ئاستی هۆشیاری تاک و کۆی ئه م هه رێمه مه به ست له که م نرخاندنی مرۆڤه کان نیه و ته نها شیکاریه کی دڵسۆزانه یه و به س، نزمی یان که می ئاستی هۆشیاری هۆکاری هه یه! یه کێک له و هۆکارانه ئه وه یه که سیاسه ت و به رژه وه ندی و هه ل په رستی و ئامانجی تاک گه رای و خۆ به ڕاست زانین و سڕینه وه ی به رامبه ر و ئه وانیتر له سه ر بنه مای بیرکردنه وه یه ک که (من) پێی وایه ئه وه ی من یان ئێمه پێناسه ی بۆ ده که ین ڕاسته و ئه وه ی تۆ یان ئه وان ده یڵێن هه ڵه یه و بیرو ڕای جیاوازی سه رجه م چینو توێژه جیاوازه کان به جیاوازی زمان و نه ته وه و ڕه نگ و ده نگ و گشت جوانیه کانه وه په راوێز ده خات، حه قیقه تێك که لێبورن و خۆشه ویستی هاوچاره نوسی پاکژی و پارێزگاری له کۆی کۆمه ڵگا دور له هه ر به رژه وه ندیه ک نابینێت و نایه وێت ده رکی بکات.

ئه مه چه ند هۆکارێکه که ئاستی هۆشیاری ئێستای له م هه رێمه دا له چاو ئاستی هۆشیاری به ر له ١٥ ساڵ له مه وبه ری له سه دا ٧٠ دابه زاندووه. له به رامبه ر ئه مه شدا خه ڵکانێک هه ن که تێگه شتنیا بۆ با رودۆخه که هه یه و ده کرێت خه ڵکانێکی دیارو چالاک بن و کاریگه ریه ن له سه ر خه ڵکانی تر و ئاڵوگۆڕی بارودۆخه که ش هه بێت، به ڵام سیاسه ت و حیزبگه رای و بازرگانی پێوه کردن له لایه ن ئه نته رنێت و میدیاو ده زگای ڕاگه یاندنه کانه وه و کۆمه ڵێک هۆکاری تر به شی هه ره زۆری چین و توێژه به تواناو چالاک و ڕوناکبیره که ی بێکارو هه ژار و گۆشه گیر کردوه.

سیستم و ده سه ڵاتێک که له سه ر بنه مای شه ڕو به زۆر خۆسه پاندن و دابه شکردنی ده سه ڵات بۆ به رژه وه ندی تاک و ده سه ڵاتدارانی ناو چه ند خێڵ و بنه ماڵه یه ک پێکهاتبێت چاوه ڕێی چاکسازی لێناکرێت، به تایبه ت ده موچاوگه لێک که ٢١ ساڵه به شیوازی نایاسای و نادادپه روه رانه و به زۆری چه ک و توندو تیژی به شی هه ره زۆری بواری سیاسه ت و گشت بواره کانی تری داگیر کردبێت و ته واوی داهات و سامانی سروشتی قۆرخ کردبێت، سه رباری ئه و هه مو ده سڵات و توانا مادیه ش هه وڵی بیرکردنه وه و چاکسازیان له خودی خۆیاندا نه دابێت و هه ڵگری هه مان عه قڵیه تی شه ڕو کۆنه په رستی و خێله کیانه شبێت چاکسازی و ئاڵوگۆڕی چی.

خه ڵکی ده زانن له هه ناوی ئه و سیستمه ی که ئه و حزب و ده سه ڵاتدارانه خولقاندویانه چی ده گوزه رێت بۆیه ده بێت به ڕاشکاوی هه وڵی ئاڵوگۆڕی ڕیشه ی بده ن، به رده وام بونی ئه م سیسته م و کارکردن و به شدار بونی ئه مانه هیچ ئاڵوگۆڕێک نایه ته دی.

تا زه مانێک به رژه وه ندی گشتی له گۆمه ڵگایه کدا نه خرێته پێش به رژه وه ندی تاک و بنه ماڵه و حزب و ڕاگه یاندن له و گۆمه ڵگایه دا گۆڕانکاری ڕیشه ی دروست نابێت و ڕۆژ به ڕۆژ ئه و کۆمه ڵگایه به ره و پاش ده چێت و کۆمه ڵگایه کی نا ته ندرست و پڕ له کاره سات ده بێت.

ده بێت خه ڵک به گشت چین و توێژه جیاوازه کانه وه هه وڵی دروستکردنی بارودۆخێک بده ن که له و بارودۆخه دا دادپه روه ری و یه کسانی و ئازادی تاک و کۆی ئه و کۆمه ڵگایه بگرێته وه، بۆ به دیهێنانی بارودۆخ و کۆمه ڵکایه کی ته ندروستی له م جۆره پێویستی به هاوڕیزی و هاوخه باتی و بیرکردنه وه ی دور له عه قڵه یه تی گه ڵه که کردنی پاره و خۆپه رستی و تاک گه رای و هه لپه رستی و پوله کی و خێڵه کی و حزب گه راییه.

ده بێت خه ڵک ئازادبن له هه ڵبژاردن و به ڕێوه بردن و چاکسازی و دیاریکردنی ژیان و چاره نوسی خۆیان! تا زه مانێک تاک ته نها به دوای به رژه وه ندیه کانی خۆیه وه بێت و حزب و بزوتنه وه سیاسیه کانیش ته نها ئامانجیان به ده ستهێنانی ده سه ڵاتبێت و به رده وام له ڕێگه ی سیاسه تی حزب و تاک گه رایی و تێوه گلاندنی خه ڵک به سیاسه ت و حزبایه تیه وه کار بکات و کارو هه وڵ و چالاکیه کان له به رژه وندی گشتی نه بێت و خه ڵکیش په یڕه وی له و شیوازی کارکردنه بکات ئه وا هه مان مێژوی ڕابردو به شیوازێکی تر دوباره ده بێته وه
http://www.facebook.com/shorshinergz

www.facebook.com/home.php?sk=group_137117789687057&ap=1

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە