گه نده ڵی و پاشایه تی تیکه یه ک نانە و خوا داویه تی !!!

Tuesday, 10/07/2012, 12:00

1610 بینراوە




(جاشایه تی و پاشا یه تی) ئەو دروشمە بوو کە جاشەکان لە سەردەمی بەعسدا بەرزیانکردبووەوە بۆ بە حەلال کردنی خیانەت و ناپاکییەکانیان. بۆیه هیچ به لایانه وه گرنگ نه بوو ئه و نانەی سه دام له بەری ئه و خیانه ت و خۆفرۆشتنیانه پێیدابوون به نانی پاشایانه بیزانن . ئه و جاشه ناپاکانه کورت بین بوون ، نەیان ده زانی ئه و بارودۆخه شه ڕاوییەی نێوان ئیران و عێراق هەتا سه ر نامێنێت و ئەوەندە گەمژە بوون وایاندەزانی ئەو ڕزقه یان تا ئه زەل بۆ ده بارێ ، نه یان ده زانی ده رگای ئه و ڕزقە له سایه ی به رده وامی ئه و شه ڕه خوێناوییه ی نێوان عێراق و ئیران و ترس له پێشمه رگه ، سه دامی ناچارکرد بوو ئه و ده رگای پاشایه تیه یان به ڕوودا ئاواله بکات وئه و ڕزقه زۆرو زه به لاحه یشیان ، له توێله خانه کاندا بۆ هەڵڕشێت. ئه وه بوو دوا بە دوای وه ستانی شه ڕی ئیران و ئه نفال و وێرانکردنی گونده کانی کوردستان و نه مانی پێشمه رگه به شێوه یك نرخی جاش لای سه دام بێ قیمه ت بوو بوو نرخی ١٠٠ مسته شار دابه زی به نرخی یه ك له ش فرۆشێکی عه فه ج و کنعان . .
پێموایه لێره دا غه درم کرد له ش فرۆشه کانی ئه و ناوچه عه ره بیانه به ڕاستی گوناحه به مسته شاره کانی بشوبهێنی . له ش فرۆشه کان له ناچاری و برسێتیدا ئه و کاره یان ده کرد له شی خۆیانیان ده فرۆشت نه ك نیشتیمانه و ئه نفاله کردنی میله ته که یان بۆ سه دام ، ئه و مسته شارانه ، نه ك هه ر له ش فرۆش و شه ره ف فرۆش بوون مرۆڤ فرۆشیش بوون . . .
من هیچ جیاوازییەک نابینم لە نێوان مسته شارێکی کاتی به عس و گه ندەڵچیه کی ئه مڕۆی ناو حوکومه ت و حزبه کان ، من هه ردوو لایان له ناو یه ک بەلەمدا ئه بینم که سه وڵی په ڕینه وه لێده دان له ناو ئه و ده ریای خیانه تکاریه یاندا ئه یانه وێت خۆیان بگه یننه بڕی ئه مان .
ئه وه تا کاك عه دنان عوسمانه کان باوه ڕیان وایه که لیژنه ی نه زاهه ی په رله مانه لا حول ولا قوه ته که ی ، ئه توانێت گه نده ڵێك له گه نده ڵستانه که ی مام و کاکه ، په ل پێچی به رده م دادگا زه لیله کانی بنده ستی کاربه ده ستانی ناوچه ی زه ردو سه وز بکاو لێپێچینه وه ی یاسای و به دوادا چوونی بکرێت له گه ڵدا به شه فافانه و به گێوره ی قه باره ی دزی و گه نده ڵیه که ی سزا بدرێت . .
ئه وه ی لێره دا جێگای سه رسوڕمانه ، نه چاوه دێری دارایی و نه رێکخراوه کانی
کۆمه ڵگه ی مه ده نی و نه گردبوونه وه کانی به ر سه راو نه ڕۆژنامه کانی لڤین و ئاوێنه و هاوڵاتی و سبه ی و کوردستان پۆست و نێت و نه نووسینه کانی نوسه ره پێنووس ئازاده کانی وه کو ڕێبین هه ردیه کان و ئۆپۆزسیونه چالاک و گه نجه که مان نه ی توانای قه ناعه ت بکات به په رله مان و حوکومه ت که هه ستن به کاری و بڕیاری جدی حاسم بۆ به رەنگاربوونه وه ی گه نده ڵی ، که هه موو خه ونه کانی سه ر به خۆیی و ئازادی و دروست بوونی وڵاتی کوردیمانی له بار بردوه و کوردی توشی بێ هیواو نائومیدو ڕه شبین کردوه له به رده م قه ڵاچۆکردنی ئه و دیارده ترسناکه .
ئه وه ی له هه موو زیاتر کۆمه ڵگای کوردی بێ هوده کردوه ، ئه وه یه که له ئاینده دا، ئه گه ر گه نده ڵکاره کانی ئه مڕۆی کوردستان له وه ر چه رخانێکدا ، ڕاپێچی
به رده م دادگا بکرێن و لێپێچینه وه ی یاسایان له گه ڵدا بکرێت ، به دڵنیایه وه
 ئه وانیش چوونه مسته شاره کانی ئه مڕۆ ده ڵێن ئێمه گه نده ڵ نین بڕۆن له کاك مسعودو مام جه لال بپرسن ئێمه ئه و پاره و سه روه ت سامانانه مان شاردۆته وه بۆ دروستکردنی ده وڵه تی کوردی ! به شایه دی ئه و دوو سه رکرده یه ، ئێمه ئه و
 کاره مان کردوه و له پێناوی ئازادی گه لدا ، ئه و ناوه پیسه یشمان قه بووڵ کرد که لێمانیان نا وه گه نده ڵه کان . دڵنیام هەر وه ک مسته شاره کانی سەردەمی بەعس خیانه ته کانیان
ده که نه ماڵ به سه رمانه وه و به نرخێکی گران به هایش پێمان ده فرۆشنه وه ، هه ر چۆن جاشایه تی و پاشایه تیه کانی مسته شاره کان بوو به خه بات و کوردایه تی ، دڵنیام گه نه ده ڵچێتی و پاشایه تی ئه مڕۆی گه نده ڵکارانیش ئەوها ئه بێت به
خه بات و کوردایه تی له ئاینده دا بۆ گه نده ڵه کانی ئه مڕۆی کوردستان . .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە