وەڵامێک لە شۆرش خۆشناو بۆ کۆمەڵێک گەشتیاری پارە خوراو

Monday, 28/09/2009, 12:00

1490 بینراوە


چەند رۆژێک لەمەوبەر لەچەند ماڵپەڕێکدا نووسینێک لەمەڕ هێڵی فڕۆکەوانیی فیکینگ بڵاوکراوەتەوە ، ئێمەش لێرەدا بەپێویستی دەزانین ئەم وەڵامە کورتە بدەینەوە..
پێش هەموو شتیک زۆر بەداخەوە کەهەموو نووسینێک بڵاودەکرێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ بنەمایەکی راستی تێدابێت ، چونکە من دڵنیام ئەو نووسینە موسافرێک نووسیوویەتی کەزەرەرێکی ماددی بەرکەوتووەو بۆیە مافی خۆیەتی بەدوای مافی خۆیدا بگەرێتو دەزگا پەیوەنداری لێ ئاگادار بکاتەوەو راگەیاندنەکانیشدا بڵاویان بکاتەوە، بەڵام بەبێ ئەوەی کەس بەناهەق لەکەدارو تاوانبار نەکرێ.
برایان : گەشتیارانی بەرێز
من وەک (شۆرش خۆشناو) کەسێکم نزیکەی 17 ساڵە لەو بوارە کار دەکەم، ئەوەندەی پێم کرابێت هەوڵمداوە بەباشترین شێوە خزمەتی گەشتیارە بەرێزەکان بکەمو کارەکانمان بەباشی بەرێوە بردووەو سەبارەت بەو گرفتەیش کەروویداوە بڕوا کەسێک هەبێ حەز بەروودانەکەی بکات، چ جای کەسێکی وەک من .
جەنابتان زانیاریەکانتان زۆر هەڵەیە ئێستا بۆتان روون دەکەمەوە دڵنیاش بن کە پارەکانتان نەخوراوە بە رێگای قانوونیش دەتوانن وەری بگرنەوە.
من شۆرش خاوەنی (Viking Airline)نیم، نە ئێمە نە (Viking Airline) ئیفلاسی نەکردووە ئێستاش (Viking Airline) هەفتانە بۆ کوردستان دەفڕێت.

من لە ستۆکهۆڵم خاوەنی کۆمپانیایەکی گەشتوگوزاریم، ئێمە پێش ئەوەی گەشتەکان دەست پێبکەین بۆ کوردستان، بووم بەوەکیلی سەرەکی کۆمپانیایەکی عێراقی بە ناوی (Resnuaviation) کەلەهەولێر وەک کۆمپانیایەکی فرۆکەوانی بەڕەسمی تۆمارکراوە خاوەنەکەیشی (بشار عباس اسماعیل)ە بەرێژەی 50% بۆ (بشار عباس) کە لە سوید دەژیو 50% بە ناوی کۆمپانیایەکی عێراقی کە خاوەنی بانکێکی گەورەن لە عێراق، لە(سلێمانی)ش لقێکیان هەیە. ناوی کۆمپانیاکەش (البیت المعمور).

من وەک وەکیلی ئەو کۆمپانیایە دەبێت 9% قازانجم هەبێت، واتا هیچ زەرەر نابێت لەسەر من، گرێبەستیشمان هەیە کە پێی دەڵێن: GSA AGREMENT.

ئێوە وەک گەشتیار تەنها ئێمە دەبینن، چونکە ئێمە راستەوخۆ لەگەڵ گەشتیاران کۆنتاکمان هەیە، ئیتر وادەزانن ئێمە خاوەنی هەموو شتێکین. بۆ ئاگاداریتان (کاک لێزان) لە هەولێر تەنها کارمەندێکی ئەو کۆمپانیایە بوو ئەویش لەرێگای منەوە هاتە ناو ئەو کارە. هیوادارم بەو کورتە باسە بۆتان روون ببێتەوە کە کارکردن چۆنە لەو بوارەدا .
رێنمایەک بۆ ئەو بەرێزانەی کە پارەیان لەلای کۆمپانیا ماوە:
گەر تەماشای وێب سایتی ئێمە بکەن ئێمە روونمان کردۆتەوە کە چ بکرێت بۆ ئەوەی چۆن پارەکانتان وەربگرنەوە. لەئەوروپا دەزانن کە زۆر بە ئاسانی بەرێگای قانوونی بتوانن مافی خۆت وەربگرییەوە، هەموو ئەو کەسانەی کە بلیتیان کڕیوەو نەیان توانی سەفەر بکەن واتا لە بەرواری1/7/2009 بەرەو سەرەوە ئەوانە بەشی زۆر خەڵکەکە پارەی خۆیان وەرگرتۆتەوە بەشێک ماون بەم زووانە ئەوانیش پارەی خۆیان وەردەگرنەوە.
بەشی دووەم ئەو گەشتیارانەی کە سەفەریان کرد بۆ کوردستان بەڵام لە کوردستانەوە نەیانتوانی بەهەمان بلیت بگەرێنەوە، واتا بلیتی تریان کڕیو گەڕانەوە بۆ ئەوروپاو بە پێچەوانەشەوە .
بە بریاری قانوونی رێکخراوی IATA ICAO - هەموو بەرپرسیاریەتی موسافیر تا ئەو کاتەی دێتە فرۆکەخانە و BORDING PAS وەردەگرێت لە ئەستۆی ئەو شوێنە کە پارەی داوە، پاش ئەوەی کە گەشت دەکات تا دەگەرێتەوەش دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کۆمپانیای کە دەفڕێت واتە (Viking Airline).
بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو کێشەیە لایەنێکی تایبەت هەیە کە ئەم جۆرە گرفتانە چارەسەر دەکاتو بۆتان روون دەکاتەوە کە کام لا دەبێت پارەی بلیتە نوێیەکان بداتەوە ئەم فەرمانگەیەش ناوی Allmana Reklmationsnamnden ئەوەش وێب سایتەکەیانە www.arn.se زۆربەی زۆری ئەو موسافیرەکان دوای گەڕانەوەیان بۆ کوردستان داواکاریەکەیان پێشکەش بەو فەرمانگەیە کردووەو بە رەسمی وەڵامیان وەرگرتۆتەوە لەماوەی داهاتووش بۆیان یەکلایی دەکرێتەوە.
من بەخۆم زۆرترین زەرەرم پێگەیشتووە، بۆیە منیش لێرەوە داوا لەلایەنی بەرپرسیار دەکەم یارمەتیم بدات بە گەڕانەوەی هەموو مافەکانی منو گەشتیارەکان کە لەلای من بلیتیان کڕیووە. من وەکو خۆم ناتوانم لە سوید شکایەت لەم کۆمپانیایە بکەم، چونکە کۆمپانیایەکی عێراقیە.
هیوادرام بەم روونکردنەوەیە هەندێک لەم کێشەیە روون ببێتەوە بۆ خەڵک و هیچتر سەربەخۆ ناوی من و لێزان نەهێنێنن چونکە ئێمە وەک ئێوە پارەمان لەلای ئەو کۆمپانیایە.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم گرفتە تکایە بەو ئیمێل ئەدرێسە پەیوەندیمان پێوە بکەن دڵنیاتان دەکەینەوە کە وەڵام دەدرێنەوە [email protected]

شۆڕش خۆشناو 25/9/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە