بۆ ئەم خولەى هەڵبژاردنى پەرلەمان زیاتر لە 10 پەرلەمانتەرى لیستى كوردستانى نوێنەرایەتى مردووەكان و هەندەرانی یەكان دەكەن‏

Sunday, 26/07/2009, 12:00

1585 بینراوە


دواى ئەوە لە شارى هەولێرو دهۆك رێژەى دەنگدان لە دوو سەعاتى كۆتایی دا بە رێژەى %25 زیادی كرد بە هۆی ئەو تەزویرەى كە بە هاوكارى هەندێ لە بەرپرسە نەفس نزمەكانی وێستگەكان و كارمەندانى كۆمسیۆنى ناسەربەخۆی سەربەدەسەڵات رووى دا. ئەمەش بە ووتەى وەكیلى كیانە سیاسی یەكان و چەندین چاودێرو سایتەكانى ئینتەرنێت. واتە ئەگەر ئەو رێژەیە بە ژمارە حساب بكرێت زیاتر لە 250,000 دەنگ دەكات واتە زیاتر لە 10 كورسى. ئەو رێژە زۆرەى كە بەشدارى هەڵبژاردنەكانیان نەكردبوو ئەو مردوانەن كە تاكو ئێستا بەشى خۆراكى مانگانە وەردەگرن و ناویان لە تۆمارى دەنگدەران هەیە یان ئەوانەن كە لە هەنەرانن و تاكو ئێستا فۆرمى خۆراكیان ماوەو ناویان لە تۆمارى دەنگدەران ماوە. لەجیاتى ئەوانە لیستى دەسەڵات فۆرمى بۆ پركردوونەتەوە. بەو شێوەیە ئەو 10 پەرلەمانتەرەى لە ئەخیری لیستى كوردستانى دا ئەبن ئەوا نوێنەرایەتى مردووەكان و هەندەرانی یەكان دەكەن بۆیەش پێویستە لیستى كوردوستانى بەرنامەكانى بانگەشەى هەڵبژاردنى بگۆرێ و هەندێ لە مافی مردووەكان دەستەبەر بكات وەكو باشكردنى قەبرستانەكان و هەرزانكردنى قەبر و برینەوەى مووچە بۆ مردووەكان و هتد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە