گەندەڵییەكەى عارف روشدى زانكۆى سلێمانى هەژاند

Friday, 11/09/2009, 12:00

1487 بینراوە


داتەپینى بارودۆخى یەكێتى لە بادینان، هۆكارى سەرەكى بوو بۆ ئەوەى هەر كەسێك بە (ئاو) بڵێ (ئاڤ) لاى یەكێتى نرخ پەیدا بكات و بایەخى پێبدرێت تا بڵێین یەكێتیش ئەندامى لە دەڤەرى بادینان هەیە، دیارترینیان عارف روشدییە كە ئەم وشەى (ئاڤ)ەو لەدایكبوونەكەى لە بادینان، بووە خێرو بەرەكەت.
هەرچەندە چ لەو كاتەوەى كە بەرپرسى مەڵبەندى چوارى بادینان بووە تا ئەزموونەكانى لە مەڵبەندى شەشى راپەرین و تائێستاش، خزمەتێكى ئەوتۆى نەبووە تا ئەندامى سەركردایەتى حەڵاڵ بكات.
ئەم خڕنووكە، تا سەردەمانێك كە كاك نەوشیروان جێگرى سكرتێرى گشتى بوو، هیچ نوقەیەكى لەبەرامبەر كاك نەوشیرواندا نەكردووە، بەڵام ئەمڕۆ دەیەوێ هەموو دەستە چەورەكان بە خەتاى كاك نەوشیروان بزانێ، تەنانەت هێندە بەچاووڕووە باسى گەندەڵیش ئەكات! هەروەكچۆن لە ئەمڕۆ لە دیدارێكدا لەگەڵ كوردستانى نوێ باسى گەندەڵى كرد، بۆیە ویستم لێرەدا ئاماژە بە گەورەترین گەندەڵى عارف روشدى بدەم، كەسێك كە سەرى بووە بەبەفرو تەمەنى لە (55) ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام بۆ ساڵى خوێندنى (2008-2009) تەقدیمى ماستەرى مێژووى لە زانكۆى سلێمانى كرد و بەقبوڵ خاێ وەرگیرا و خوێندكارێكى قوڕبەسەریش بەوهۆیەوە لە خوێندن بێبەش كرا، لەكاتێكدا بەپێى یاساى وەزارەتى خوێندنى باڵا بەهیچ شێوەیەك نابێ تەمەنى ئەوانەى تەقدیماتى ماستەر ئەكەن لە (50) ساڵ تێپەڕى بێت. ئێستاش ئامارى رەسمى زانكۆى سلێمانیم لەیەكەى خوێندنى باڵاى زانكۆى سلێمانى لەبەردەستدایە كە لەماوەى (4) ساڵى رابردوودا زیاتر لە (25) كەس داواكانیان بۆ خوێندنى ماستەر لەبەر زۆریى تەمەن رەت كراوەتەوە، چەندین تێكۆشەرى وەك (ئەحمەد عەبدولكەریم عارف)ى تیایە كە ساڵانێكى درێژ پێشمەرگەى یەكێتى بوون، تەنهاو تەنها كێشەكەیان ئەوە بووە كە تەمەنیان لە (50) ساڵ تێپەڕیوە، بۆ كەس لە عارف روشدى نەپرسى تۆ چۆن بازت بەسەر ئەو (25) كەسەدا هاویشت؟ چۆن فەزڵى تۆ بەسەر دەیان تێكۆشەردا درا كە تەمەنیان لە خەباتى پێشمەرگایەتی بەسەر بردووە و ئێستا بەهۆى كێشەى تەمەن نایەڵن تەقدیمى ماستەرى بكەن؟ بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا تەنهاو تەنها بڕیارى تایبەتى بۆ تۆ دەركردووە؟ تۆیەك كە تەمەنى هێندەى پیرە سەگێكت نەماوە و ئەندامی سەركردایەتى یەكێتیشیت، ماستەرت بۆچییە؟ بۆ ڕێگا بەگەنجێك نادەى ماستەر لەجیاتى تۆ وەربگرێ؟ ماندووبوون و بەرهەمە مێژووییەكانى تۆ لە بوارى زانستى مێژوو چین تا شانازیان پێوە بكەى؟ ئەمانەو زۆر پرسیاری تر بە عارف روشدى ئەڵێن: هاوڕێ كلاجێك بكەو پاشەڵى خۆت بناسە، پاشان بەگژ كەسایەتییەكى وەك كاك نەوشیرواندا بچۆوە كە هێندەى قورسایى تۆ كتێبى هەر لە بوارى مێژوو داناوە، هەر لە كتێبەكانى (حكومەتى كوردستان كورد لە گەمەى سۆڤێتى، كورد و عەجەم، میراتى بابانەوە بگرە تا كتێبەكەى سەردەمى قەڵەم و موراجەعات) شایەتحاڵى ئەم بیلمەتەى كوردن! تۆش ئەبیتە ساحێبى ماستەر بەڵام هەروەك پێشینیان وتەنى زلى بێ بەرهەمیت!
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە