حەمابل دایكی من نیە بەلكو دایكی خۆفرۆش و ولات فرۆشەكانە؟!.

Thursday, 28/07/2011, 12:00

1588 بینراوە


خۆشەویستترین كەس لەژیانی مرۆڤدا دایكە بەلام بەداخەوە هەموو دایكیكیش بەدایك حساب نیە ؟ئەودایكە دایكی راستەقینەیە كە رۆلەكانی لەسەر نیشتمان پەروەری و خۆشەویستی نیشتمانی و نەتەوە پەروەردە بكات و فیری دادپەروەری و دلفراوانی و لیبوردەییان بكات نەوك فیری خیانەت و خۆفرۆشی ولات فرۆشی و رق و كینە یان بكات؟.
حەمایل  دایكی مەسعود و هاوسەری مەلامستەفای بارزانی ئەگەر بەراستی دایكی منیش بیت من حاشای لیدەكەم لەوانەیە بلین لەبەرچی؟ ئەوە دایكتە و چۆن حاشا لەدایكت ئەكەیت؟ لاتان سەیر نەبیت لەنیو كۆمەلگای كوردەواریدا و ئەوەی رۆشنبیر و زانا و تیگەیشتوو بیت ئەم هەلویستەی هەبیت بەرامبەر بەحەمایل خان. دایكیك ئەگەر توانای بەسەر میردەكەیدا نەبووبیت سەبارەت بەخیانەت و خیانەتكاری , ئەی باشە بۆ منالەكانی پەروەردەیەكی نیشتمان پەروەرانە و نەتەوەپەرستانە پەروەردە نەكرد؟ئاخۆ خیانەتكاری 31 ئابیش تاوانی مەلامستەفای بارزانە یاخود تاوانی ئەو ئافرەتەیە كە بەحەمایلی دایكی مەسعود بارزانی ناسراوە؟ مەسعوود بارزانی لە31ى ئابدا بەسواری دەبابەی بەعس هەولیری خەلتانی خوینكرد و تالانیكرد یاخود مەلامستەفای بارزان؟ بیگومان مەسعود بارزانی داریژەری پلانی دەست تیكەلكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو لەگەل بەعس و خودی خۆی ئەو پرۆژە و پلانەی مۆركرد, ئەگەر حەمایل خان دایكیكی نیشتمان پەروەر بوایە و رۆلەكانی لەسەرخیانەت و خۆفرۆشی سزا بدابایە ئەوا منیش ئیستنا بەدایكی خۆمم دەزانی و هەموو كوردیش بەهەمان شیوە بەلام بەداخەوە حەمایل خان قوتابخانەیەك بوو لەخۆفرۆشی و خیانەت و توند و تیژی و خوینرشتن و رق و كینە هەرلەبەر ئەوەشە ئیستا مەسعود بارزانی هەموو ئەو ئاكارانەی لی وەدی دەكریت .
با هەموو كورد بزانیت حەمایل نەدایكی منە ونەدایكی شۆرشگیران و ولات پاریزانە و نەدایكی نەتەوەی كوردیشە بەلكو بەتەنها دایكی هەموو خۆفرۆش و خوینریژ و كینە لەدل و نیشتمان فرۆشیكە؟...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە