بۆ سەركردایەتى بزووتنەوە گەر بچنە هاوپەیمانى كوردستانەوە دەستلەكار دەكێشینەوە.

Saturday, 21/11/2009, 12:00

1223 بینراوە


بۆ سەركردایەتى بزووتنەوەى ئیسلامى و خەڵكى موسڵمانى كوردستان و دۆستانمان لە بزووتنەوەى ئیسلامى و ڕاى گشتى لە رێى میدیاكانەوە...

لە كاتێكدا بزووتنەوەى ئیسلامى بە خوێنى ڕۆڵەكانى خۆى ئەمڕۆى بەرهەم هێنا و لە هەڵبژاردنى ڕابردوودا بویە سەرمەشق و تاكە لیستى ئیسلامیانى كوردستان و گرەوى خۆى بردەوە، وا ئەمڕۆ بەشێك لە ئەندامانى خەولێكەوتوى سەركردایەتى بزووتنەوەكەمان دەیانەوێت هاوپەیمانى لەگەڵ حیزبە عەلمانییەكاندا بكەن و ئەو هەموو سەروەریى و ماندوو بوونەى شەهیدانى ئیسلام و ئێمەمانان بخەنە ژێر پێڵاوەكانیان ، ئێمەى میدیاكاران و چالاكوانە ئیعلامییەكانى بزووتنەوە كە خۆمان بە خاوەنى ڕاستەقینەى بزووتنەوە دەزانین و ئەو سەركەوتنەشى كە بزووتنەوە بەدەستى هێنا بە هەوڵ و ماندووبوونى خۆمانى دەزانین ،بۆ هەموو لایەك و بۆ ڕاى گشتى ڕوون دەكەینەوە گەر بزووتنەوە بچێتە هاوپەیمانییەوە ئەوا ڕاستەوخۆ دەستلەكاركێشانەوەى خۆمان لە ئۆرگانەكانى بزووتنەوە ڕادەگەیەنین و ئۆباڵى دۆڕان و شكست و هەر كۆیلەییەكى بزووتنەوەكەشمان دەخەینە ئەستۆى ئەوانەى لە دەسەڵاتى سیاسى كوردى موستەفیدن و دەیانەوێت لە ڕێَگەى ناشەرعییەوە بزووتنەوە هەستێننەوە، با سەركردایەتى بزووتنەوە چاك بزانێت بەشدارى كردنیان لەو هاوپەیمانییە یانى لەدەستدانى زیاتر لە (50) كادرى ئەكتیڤ لە هەموو شارەكانى كوردستاندا ، بۆیە باشترە بۆ زیادكردنى مۆزەفێكى مەعاشخۆرى تر لە پارلەمانى عێراق بزووتنەوە نەكەن بە كۆیلە و نەیخەنەوە بەردەست زوڵم و بچووك بوونەوە و ڕابردووتان لەبیر بێت كە ئەم دەسەڵاتە چۆن پەراوێزى خستبوون و بە كۆنەپەرست و گەجەروگوجەر ناوى دەبردن، دڵنیاش بن بێ ئەم كۆمەڵە كادرە هیچتان پێناكرێت و لە بەشدارى كردنیشتاندا ئێمە جگە لە دەستلەكاركێشانەوە هەڵوێستى دیكەمان دەبێت و لە ڕێى میدیایەكى ئازادەوە دەست دەكەین بە هەڵدانەوەى ئەو هەموو فایلە چەورەى كە لەلامان پارێزراوە و لەبەر خاترى خواى گەورە پاراستوومانن.

كادرە چالاك و ماندووكانى راگەیاندنى بزووتنەوەى ئیسلامى
21/11/2009
هەڵەبجە
*وێنەى بۆ میدیا و ڕاگەیاندنە كوردییەكان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە