خەیاڵە گەر ١٧شوبات ئومێدی بە ئۆپۆزسیۆنە

Saturday, 23/02/2013, 12:00

1435 بینراوە


  دەتوانین بە بەلگەوە بڵێن کە ١٧ شوبات نارەزایەتیەکی کوتووپرنەبوو بەلکویەکگرتنەوەی هەموو ئەونارەزایەتانەبوو کە هەرلەدوای یەکەم هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردوستانەوە بەشێوەیەکی پچڕپچڕوکەم ئەبیسترا لە ناو کۆمەلگادا دژی ئەم دەسەلاتی گەندەلیەیی دووبنەمالەیە دەکرا بەلام لەبەرئەوەی لەگەل ئەم کاتەدا ئەوەبوو گۆران بۆپیشاندانی خۆی وەک بزوتنەوەیەکی ئۆپۆزسیۆن چەند داواکاریەکی ووژێنەری بلاوکردەوەودوایش ئەو دووحیزبە ئیسلامیەش خۆیان خستەپال گۆران وبەرەیەکیان پێکهێناوەک ئۆپۆزسیۆن کە ئەمەبووە ئەوەی کە هۆکاری ١٧شوبات بکەنە مولکی ئۆپۆزسیۆن نەک یەکگرتنەوەی هەموونارەزایەتیەکانی کۆمەلگا لەبەرئەوەی ١٧شوبات بێبەرنامەبوو نەتوانرا سوودی لێوەرگیرێ بە مانای ئەونارەزایاتانەی کە لەبەهاری عەرەبیدا دریژەی کێشا وئەنجامی خۆی پێکا بە باشی بووبی یان خراپ پەرپەچدانەوەی دەسەلات بەشێوەیەکی دڕەندانەی کوێرانە بەرانبەر بە بەرەیەکی بێ چەک لەژیانی سیاسی کوردا یەکەم جاربوو کە دەسەلات کوردبێت وئۆپۆزسیۆنیش هەرکوردبێت کە ئەم وایکردکە جەماوەری ١٧شوبات بەوگفتووگۆیانەی دەسەلات وئۆپۆزسیۆن لەدوای لێدانی سەربازی بەردەوامی نەدەن بە نارەزایەتیەکانیان بەم شێوەیە ئومێدیان بەو کۆبوونەوانە بێت کەدەکرێت بەلام بابزانیین ئەم ٣ حیزبە کوامانەن کە لەدوای دووسال بەسەر ١٧شوباتا دەروات وچەندین کۆبوونەوەکراو هیچ سەوز نەبوو بێجگە لە راگەیاندن و تەپڵ لێدانی ناوپەرلەمان نەبێت ئەمانە بۆ فیشارخستنەسەر دەسەلات ودەرخستنی هێز هیچ کردارێکی خۆپیشاندانێکی هێمنانەیان نەکرد ١/یەکگرتوو هەرلەسالەکانی دوای راپەرینەوە بە هێزی کۆمەکی دەولەتانی خلیج کە یارمەتی ماڵە هەژارەکانی ئەدا بەرانبەر بە لەچک پۆشین و چوونی خێزانەکە بۆ قورعان خوێندن وە ئێستاش هەموو هەولێکی لەوشێوەیەیە بۆزیادکردنی نفوس وخستنەژێردەستی خۆیان ئیتر ئەوبابەتانەی جەوهەرین بۆ کۆمەلگا یان دەسەلاتێکی دادپەروەرویەکسان لای گرنگ نیە بەلکوکۆمەلگا هەر بێدەرامەت ببن ٢/کۆمەلەش لەوباریەوە کەمیان نیە ولەگەل ئەوەش لەنێوان دەسەلات وئۆپۆزسیۆندا ئەم بەرو ئەوبەردەکەن گەر لاسنگ لای کامیان باش بوو لەوێدەبێت تا خراپ دەبیتەوە ٣/گۆران زۆربەگەرمی لە رەحمی یەکیتی لەدایک بوو بەلام بەگەورەیی ودواتریش لەناو بزووتنەوەکەدا گۆرانکاریان بۆ هەزم ناکرێت و تەنها بە راگەیاندن وبلاوکراوە دەوریان هەیە ئەمەش بەرانبەربە دەسەلاتێک وەک کوورە زەردەوالەو هەنگ وابن تا دەستیان لێندەی باکیان نیە بگرە دەیکەن بە پیاوەتی کە لەکوردوستان ئازادی راگەیاندن هەیە ئیتر بۆیە ئومێدبەمانە خەیالە ودەبێت کۆمەلگا بەیەک دەنگ ورەنگەوە بەرەنگاری ئەم دەسەلات بێتەوەو جا ئەمرۆبکرێت لەسبەینێ چاکترە .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە