كوا ئەو پرۆژانەى پەیامنێرەكەى كوردستان تىڤى باسایان دەكات ...

Sunday, 04/04/2010, 12:00

1182 بینراوە


دواى ئەوەى لیستە كوردیەكان بە هۆى كەم تەرخەمیان لە خزمتكردنى دانیشتوانى ناوچەى قەراج وكەندێناوە لە هەڵبژاردنەكانى ئەم دواییە هەموو بینیمان چۆن توشى گەورەترین شكست هاتن , خۆ ئەگەر بێت و قسە لەسەر پاڵێوراوەكەى پارتى لەم ناوچەیە بكەین ئەوا وەك دەرَێن پاڵێوراەكەى پارتى كە كاندیى ئەحمەد كانى بەرپرسى لقى23 بوو بە قەدەر ناوچەیەكى لقى دوو دەنگى نەهێنا كەچى پەیامنێرە نەخوێندەوارەكەى كوردستان تىڤى لە مەخموركە هیج بنەمایەكى كارى رۆژنامەنوسى تێدا بەدى ناكرێت رۆژانە لە راپۆرتەكانى بە زمانێكى شرو هەناسە سوار پرۆژە لە دواى پرۆژە رێز دەكات بەبێ ئەوەى موراحاتى میزاجى دانیشتوانى ئەم ناوچانە بكات كە تا ئێستا زۆربەیان ئاوى تاڵ دەخۆنەوە , ئەو كەسەى كوردستان تىڤى لە مەخمور دایناوە تا هەواڵ و چالاكیەكانى ئەم دەڤەرە بۆ بینەرانى تەلەفزیۆنەكەى بگوازیتەوە بێجگە لەو راتبەى كە لە لق وەریدەگرێت موچەیەكى تر لە قایمقامیەتى قەزاى مەخمورو موچەیەكى دیش لە بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى مەخمور لاى مامۆستا شۆرش هەیە بێجگە لەمەش هەموو ئەو هەواڵ وچاڵاكیانەى كە بە كوردستان تىڤى ئەفرۆشێتەوە بە هەمان شێوە دەفرۆشێتەوە دەستگاكانى ترى گولان وخەبات وهەولێر ,ئەوەى ماوە برێم ئەگەر پەیامنێرەكەى كوردستان تىڤى راست دەكات با رۆژێك لە پشت پرۆژیەك بوەستێت و بە بینەرانى نیشان بدات نەوەك خۆى لە هەولێر پەیوەندى بكات وهەموو رۆژ پرۆژە لە دواى پرۆژە رێز بكات بەبێ ئەوەى یەك لەم پرۆژانە وجودیان هەبێت ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە