سڵاولە گیانبازییەكانی گەریلا، سڵاو لە مەزنەكانی مێژوو

Thursday, 24/06/2010, 12:00

2385 بینراوە


من لە ژیانمدا ئەندامی پارتی كریكاران نەبووم و هەوداری ئەو پاراتە نەبوو، بەڵام وەك كوردێك ناتوانم هەست و ویژدانم لای ئەو هەموو قارەمانی و گیانبازیەی گەریلا نەبێت ، ناتوانم لە دڵەوە لەگەڵ ئازاری ئەو ئەو كچ و كوڕانەی كورد نەبم كەلەبەردەم گەمارۆی زاڵمانەی هەموو دەوڵەتە بەناو دیموكرات و مرۆڤدۆستەكانی دنیادایە، لەبەردەم گەمارۆی هەموو وڵاتانی دراوسێ و لە بەردەم دوژمنایەتی ئەمریكا و ئیسرایلدایە بە نوێترین چەكی سەردەم و بە پشت بەستن بە زانیاری بەهێزترین دەزگای موخابەراتی دنیا كە ئیسرائیل و ئەمریكایە لێیان دەدەن، توركیایەكی فاشی بە بێرەحمترین شێوە پەلاماریان دەدات و ئەو ساروخانەی ئەو دەینێت بە قەندیلەوە هیتلەر نەیناوە بە روسیاوە ، بەڵام لەگەڵ ئەم هەموو هێرشە زاڵمانەیەدا گەریلا هەمیشە سەر بڵند و دەنگ دلێرە، ئەوان گیانی بەرەنگارییان بەهێزە و خوێنی خۆیان دەبەخشن بە ئازادی و رزگاری كوردستان، تەنها ئەوە دەڵێم سڵاولە گەریلا، سڵاولە قارەمانی و پاڵەوانی گەریلا، پاڵەوانی بێ وێنەی گەریلا نەك وێژدانی هەموو مرۆڤێكی كورد دەهەژێنێت بەڵكو ویژدانی هەموو مرۆڤێكی ئازادیخوازی ئەم دنیایە ئەجولێنێت ، هەر گەریلایەك شەهید دەبێت ئێمە لە نێو دڵمان دەیانێژین لە نێو رحمان هەڵیان دەگرین.
ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر گەریلا هاتوە هەرگیز نیوەی ئەوە بەسەر شۆرشی ئەیلول نەدەهات كەچی ئاشبەتاڵیان كرد و كۆتاییان بە هەموو شت هێنا، ئێستاش حكومەتە بێشەرمەكەی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشەكانی پەكەكە دەكات، بەڵام ئیدانە سوتاندنی گوندەكانی هەرێم و هەموو رۆژێك تۆپبارانی ئێران و توركیا ناكات، ئەگەر توركیا رۆژی هەزار گەریلا شەهید بكات حكومەتی هەرێم بەیاننامەیەك دەردەكات و دەڵێت ئەوە كاروباری ناوخۆی توركیایە و ئێمە پشتگیری كرانەوەی دیموكراتی ئەردۆغان دەكەین ، بەڵام ئەگەر گەریلا سەربازێكی تورك بكوژێت حكومەتی هەرێم بە پەلە قسەكەرێكی لەرزۆك دێنێتە سەرلەتەلەفزیۆن و بە رەنگێكی هەڵبرسكاوەوە دەڵێت ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەین و خزمەت بە دۆزی كورد ناكەن، باشە من نازانم ئەم چ شەرمەزارییەكە حكومەتی هەرێم بەسەر خۆیدا دەهێنێت ، ئەمە چ ئابڕووچونێكی نەتەوەییەو هەریم بە سیاسەتكردن و حیكمەتی سیاسی ناوزەدی دەكات
لە كۆتایدا من ئەوەندە دەڵێم هەر كوردێك كەمترین هەستی ئازادیخوازی هەبێت، كەمترین شەرەفی كوردایەتی تیا مابێت، هەموو كچ و كوڕەكانی گەریلا بە خوشك و برای خۆی دەزانێت، خوێنی ئەوان بە خوێنی خۆی دەزانێت، جارێكی تریش سڵاولە ئێوە ئەی گەریلا ئەی مەزنەكانی مێژووی نەتەوە ، ئەی ئەو كەسانەی هەمیشە دڵەم لەلاتانە و چەندین شەو لەگەڵ سەركەوتنەكانتاندا دڵخۆش بووم و لەگەڵ ئازار و شەهیدبونتاندا گریاوم .... بە كوڵ گریاوم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە