كەجەكە بەپەلە ووشیاربە

Friday, 01/07/2011, 12:00

1373 بینراوە


ڕۆژى هەینى 1-7-2011 كۆماجڤاكێن كوردستان كە موراد قەرەیلان سەرۆكایەتى دەكات لەڕێگاى كۆمیتەى پەیوەندیەكانیەوە ئەویش ئەحمد دەنز بەرپرسیەتى كۆمەڵێك ڕۆژنامەنووسى داوەتى قەندیل كرد، كە لەو سنورە دانیشتنێكى لەگەڵیان كردبوو بڕیاریشە لەڕۆژانى داهاتوودا ئەم بانگهێشتە بەردەوام بێت بەمەبەستى ڕاگۆڕینەوە لەگەڵیان تائێرە.

بارودۆخەكە ئاساییە، بەڵام لێرەوە دۆخێكى ناتەندروست و سەیر و سەمەرە دەست پێدەكات ئەویش ئەوەیە كەچۆن دامەزراوەیەكى گەورە و بەرفراوانى وەكو كەجەكە بانگهێشتى كەسانێك دەكات كەلەلایەن دەزگاى پاراستنەوە پەروەردە كراون ئاڕاستە دەكرێن بەو شێوەیەى كەخۆیان دەیانەوێت.

لەوانە كەسێكى وەكو ڕێبوار كریم وەلى ناوێكى زەقى پەروەردەكراوى پاراستن هەركات پارتى باشتروایە بڵێم پاراستن ویستى بەمشێوەیە ئاڕاستەى دەكات ئەم ناوە بەنوسینەكانى جگەلەوەى پلەى باڵاترینى بەخۆى بەخشیوە لەخۆسوكردندا، چونكە ڕۆژگارێك كەسەرنوسەرى ڕۆژنامەى بەلاشى هەولێر گەورەترین سوكایەتى بەشەخسى قەرەیلان و جەمیل بایك ئەم كەسە دەیكرد لەبەرئەوە زۆر جێگەى سەرنج و تێڕامانە كەكەسێكى وەكو ڕێبوار داوەتى قەندیل بكرێت و لەتەك قەرەیلانەوە دابنیشێت من دڵنیام كەلەوانەیە قەرەیلان ئەم كەسە نەناسێت چونكە ئەوانەى لەپەیوەندیەكانى كاردەكەن تائەو چركەساتە هیچ شتێكى باشیان بەو بەڕێزە نەگەیاندۆتەوە، ئەوەش ئەوە دەردەخات كەئەو ڕاوێژكارانە لەئاست پێویست دانین و بەمیزاجى شەخسى كاردەكەن چونكە زۆرن ئەوكەسانەى هەمیشە قەڵەمێكى بوێرو بەهەڵوێست بوونە لەسەر گەریلا، بەڵام ڕەنگە تائەم چركەساتە لەنزیكەوە هیچ بەرپرسێكى گەریلا نەناسن دەبێت حیكمەتى بانگهێشتى ئەم قەڵەمە خۆفرۆش و خائینە لەچیدابێت بۆ قەندیل من دڵنیام كەبەم كارەیان جگە لەوەى گەورەترین زەڕبەیان لەخۆیان داوە باشتر وایە باشتر قەڵەمەكانى باشوور بناسن و ڕێگە نەدەن كەقەڵەمێكى خۆفرۆشى وەكو فەرخە پاراستنەكە قاچە گڵاوەكانى بخاتە سەر خاكى پیرۆزى قەندیل. چونكە كچ و كوڕانى كورد بۆ ئەوە ئارەق و خوێن ناڕێژن كەنوێنەرەكانى میت و پاراستن بەئاسانى بتوانن بگەنە لایان لەوەش گاڵتەجاڕى تر بانگهێشت كردنى دەیان فەرخە پاراستنى تر بۆ قەندیل بەناوى ڕۆژنامەنووسەوە بەڕێزان لەكەجەكە تكایە باش بزانن ئەوكەسانەى ئێوە لەڕۆژى هەینى دانیشتنتان لەگەڵیان كردووە جگەلەچەند كەسێكیان نەبێت ئەوانى هیچیان پڕۆفایلیان پاك نیە خراپیش نیە ئەگەر وەكو نوێنەرى پاراستن و میت دانیشتیان لەگەڵ كرابێت بۆ ئەوەى زانیارى پێویست ئاڵوگۆڕبكەن هیوامان وایە لەڕۆژانى داهاتوو ئەوكەسانەى دانیشتنیان لەگەڵ دەكەن بزانن نوێنەرى ڕاستەقینەى ڕۆژنامەنووسانن یاخود ڕاستتر بڵێم ڕۆژنامەنووسى ڕاستەقینەن یان نوێنەرى میت و پاراستن و زانیارین ئەوكەسانەن كەڕۆژگارێك خراپتر لەمیدیاكانى توركیا سوكایەتیان بەگەریلا و بەرپرسانى كردووە و هەركاتێكیش پێویست درێژە بەسوكایەتیەكانیان دەدەن.

لەكۆتاییدا دەڵێم دەبێت بەرپرسانى كەجەكە بەوەفابن لەگەڵ ئارەق و خوێنى شەهیدانیان نابێت ڕێگەبدەن ئەم قەڵەم فرۆش و خائینانە پێى گڵاویان بخەنە سەر خاكى پیرۆزى قەندیل چ جاى ئەوەى لەگەڵیان دابنیشن و قسەى گەورە گەورەیان لەگەڵ بكەن، چونكە ئەم جۆرە هەڵس و كەوت كردنە گیانى شەهیدان ئاسوودە نابێت بۆیە جارێكى تر ئەڵێم بەپەلە و بێ چاوەڕوانى كەجەكە ووشیاربە تازەڕبەت پێنەگەیشتووە لەلایەن پاراستن و زانیارییەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە