بۆچى كۆسرەت ڕەسوڵ بۆتە ئارمانجى هێرشەكانى گۆڤارەكانى دەزگایى پاراستنى پارتى

Saturday, 09/01/2010, 12:00

1498 بینراوە


بۆچى كۆسرەت ڕەسوڵ بۆتە ئارمانجى هێرشەكانى گۆڤارەكانى دەزگایى پاراستنى پارتى، ئەۆی ڕۆژێ گۆڤارى (هەڵبوون) و ئەو ڕۆژش گۆڤارى (ساماڵ)؟!
پێشمەرگەیەكى دێرینى یەكێتى
دروست لە كاتێكدا كە شەڕى ڕاگەیاندنى نێوان یەكێتى و گۆڕان لە پەرەسەندندایە، و كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان لەناوەوەو لە دەرەوە باش ئەو ڕاستیە دەزانن، كە سەركردایەتى گۆڕان بەشێكى گەورەو بە هێزى نێو سەركردایەتى پێشووى یەكێتى نیشتیمانیان پێك هێناوەو، ئەوڕۆش بە هۆى هەڵبژاردنەكانى مانگى تەموزى پارساڵەوە، گۆڕان وەك ئۆپۆزێسونێكى بەهێز بۆتە واقیعى ئەورۆى گۆڕەپانى سیاسەتى كوردستان و، بە نزیك بوونەوەى وادەى هەڵبژاردنەكانى ئەنجومەنى نوێنەرایەتى عێراقەوە سات لە دوایى سات گوژم و شەپۆلى بانگێشەى هەڵبژاردنەكان لە عێراقدا قۆناغێكى تازە بە خۆیەوە دەبینێت بە گشتى و، هێرشى ڕاگەیاندنى دوو بەرامبەر لە نێوان یەكێتى و گۆراندا زیاتر گەرمو گوڕى بە خۆیەوە دەبینێت، بە چەشنێك سەرانى یەكێتى زاڵمانەتر بە تۆپزى فشار دەخەنە سەر گۆرانخوازانى كوردستان، تا ئێرە واقێعێكى تاڵە كە ڕووبەرووى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و گۆران بۆتەوە. كە من وەك پێشمەرگەیەكى دێرینى یەكێتى خەمى لۆ دەخۆم!
ئارمانج و مەبەستى ئێَمە ئەوەیە هەر كاتێ كێشەى نێوان یەكێتى و گۆران قۆناغێكى نوێ بە خۆیەوە دەبینێت، یەكسەر دەزگا ئەمنیەكانى پارتى بە تایبەتى دەزگاى پاراستن دێنە سەر هێڵ و هەموو خانە خەوتووەكانى خۆیان وە بە ئاگا دێننەوە، كە ئەوانیش هێرشى جووت جەمسەرى ئەنجام بدەن، جارێك هێرش بكەنە سەر گۆرانخوازان و سەركردە كانیان و جارى دووەم هێرشەكان پێچەوانەوە دەكەنەوەو هێرش دەكەنە سەر یەكێتى و تاڵەبانى و دكتۆر بەرهەم و كۆسرەت ڕەسول و مەلا بەختیار و دكتۆر ئەرسەلان!
لە پێش هەڵبژاردنەكانى تەموزى پارساڵدا گۆڤارى (هەڵبوون) كە دەزگاى پاراستن تەمویلى دەكاو پڕ معلوماتى دەكا، هێرشى ڕاستوخۆى بۆسەر كاك نەوشیروان بوو، جارێكیش بۆسەر كاك كۆسرەت و دكتۆر ئەرسەلان و مەلا بەختیار و كاك سەعدى پیرە، تا زیاتر كێشەى نێوانیان قوڵبكەنەوە بۆ ئاستى شەڕى كوشتن!
هەڵبوون لە یاریەكەیدا زۆر سەركەوتوو نەبوو، چونكە غەشیمان شەڕیان بە كاك كۆسرەت ڕەسول دەفرۆشت و ئەویش لە ڕێگەى كادیرانى ڕاگەیاندنى دڵسۆزى مەڵبەندى 3 هەولێرەوە وەڵامى ئەو هێرشانەیان دانەوەو، تووشى سەرلێشوایان كردن، چونكە خودى سەرانى پارتى دەمێكە لەو راستیە گەیشتوون كە زیرەكى و لێهاتووى ڕاگەیاندنى یەكێتى چۆكى بە ڕاگەیاندنى پارتى داوە!
ئەوڕۆش گۆڤارى (ساماڵ) كە چەند دانەیەكى لێدەرچوەو دەزگاى پاراستنى لە مەسیف دەریدەكاو، لە ڕێگەى ڕەسوڵ حوسێن سورچى كە قوتابى بە شى ڕاگەیاندنە لە كۆلێژى ئاداب لە زانكۆى سەڵاحەدین و، چەند ساڵێكە بە نهێنى كار بۆ پاراستنى مەسیف دەكا لە ڕێگەى نەزهەت حالیەوە، كە بەرپرسى ئەو دەزگایەیە و خاوەنئیمتیازیش سەركەوت ڕەسولى شاعیرە كە ڕۆژانێك لەشەڕى ناوخۆ لە لایەن ڕێكخراوە دیموكراتىەكانى یەكێتیەوە بە خێو دەكراو مانگانەى لۆبڕابوەوە لە كوردستانى نوێ لە بەشى ئەدەب و شیعر دەعم دەكراو، چەند ساڵێكیشە گێڕى لۆ پارتى گۆڕیەو بە پشتیوانى دەزگاى پاراستن لە ڕێگەى فەیسەڵ شێخانى كە یەكەمین پیاوى پاراستنى هەولێرە سەركەوت ڕەسول یان بە (خەبیر) شارەزا داناوە لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى و بۆتە بەڕێوەبەرى سەنتەرو ڕێكخراوەكان و خاوەنئیمتیازى گۆڤارى ساماڵیش!
ڕەسول حوسێن سورچى پێش دەرچواندنى گۆڤارى ساماَلًَ چەندین وتارى لە دژى دكتۆر بەرهەم سەرۆكى حكومەتى هەرێم نووسى كە هەموو معلوماتەكان لە پاراستن وەریگرتبوو، ئیدى لەو ماوەیەدا پاراستن كارى لە دژى دكتۆر بەرهەم دەكردو، ئەوى ڕۆژێ لە ڕۆژنامەى هەولێریش لە كاتى سەردانەكەى دكتۆر بەرهەم بۆ ئێران لە جیاتى باسى دكتۆر بەرهەم هەر باسى نێچیرەڤانیان دەكرد كە ئەو توانوبووى خزمەت بكا، بەڵام دكتۆر بەرهەم ناتوانێ و تا لە ڕۆژنامەى هاوڵاتى وتارێك بڵاوكرایەوە بۆچى دارودەستەكەى كابینەى پێنجەم هێرش دەكەنە سەر كابینەى دكتۆر بەرهەم؟
لە ژمارەى پێشووى ساماڵدا بە ئەمرى پارستنى مەسیف داڕشتنێكى گەلێ لاواز بڵاوكرایەوە لە دژى كاك كۆسرەتەكەى هەولێر !
لە كاتێكدا كاك كۆسرەت هیچ لێدوانێكى دژ بە پارتى نەداوە كە هاوپەیمانى ستراتیژین لەگەڵ یەكێتى و، ئەوەمان بۆ ڕوون نەبووە كو كاك كۆسرەت دەتوانى كۆنتڕۆڵى هەولێر بكا؟
جاران جێگرى سەرۆكى هەرێم بووە، هەنوكە هەوەش نیە و تەنها جێگرى سكرتێرى گشتى یەكێتىە و خەریكى كارى حزبایەتى خۆیەتى و ئەوەندەش بۆى كرابێ بۆ ساتێك درێغى لە كوردایەتى نەكردووە، كاتێ سەركردایەتى پارتى لە ئێران خۆیان شاردبوەوە كاك كۆسرەت لە بنارى كۆسرەتەوە ئاگر بارانى مۆڵگەو سەربازگەكانى ڕژێمى بە عسى دەكردو بە كۆڵپشت و جامانە و بەرگە پێشمەرگایەتیەكانى پارێزەرى راستقینەى ماڤەكانى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستانبوو، هەر هەوو بوو كاك كۆسرەت بوو كە هەولێرى لە دەستى بەعس سەندەوە نەك سەركردەكانى پارتى كە لە سۆران و شەقڵاوەو مەسیف خۆیان حەشاردابوو!
كۆڕانى یەكێتى بوو بە سەركردایەتى كاك كۆسرەت 12 شارو شارۆچكەى لە ڕژێمى بەعس رَاماڵیبوو، ئەورَۆش پیاوە كانى دەزگای پاراستن دەیانەوێت بە چەند وتارۆكێكى كاڵوكرچ هێرش بكەنە سەر پیرۆزیەكانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان، ئەمن سەركەوت ڕەسوڵ و ڕەسوڵ حوسێن سورچى وە خەبەر دێنم خۆتان مەكەنە قەشمەرى پارستن دەنا وەڵامتان بە وەختى خۆى دەدرێتەوە!
دەبێ سەركەوت ڕەسوڵ و ڕەسوڵ حوسێن سورچى ئەوەیان لەبیرچوبێ، كە پارتى لە 31 ئابدا بە پشتیوانى تانك و زریپۆش و گاردى كۆمارى سەدام هەولێریان لە كوڕانى یەكێتى و كاك كۆسرەت سەندەوە، دەنا دەبوو هەتا هەنوكە پارتى و بنەماڵەى بارزانى بە ئیشارە هەولێریان بدیایە!
هەولێرێك بە عس بۆ پارتى داگیركردبێ، كاك كۆسرەت شەرم دەكا تا هەنوكە پیاسەى تیا دەكا، بە عەیب و عارو شەرمەزارى دەزانێ كە ئەو چەند ساڵە جێگرى مەسعود بارزانى بووە, چونكە مەسعود جێنشینى سەدامە لە كوردستان!
بەڵام ئێمەى كوڕانى یەكێتى لەگەڵ گۆران هەرچى بەیەك بكەین زۆر ئاسایە، بەڵام ئەوەى ئێوە دەیكەن یاریكردنە بە ئاگر بەتایبەتى دژى كاك كۆسرەتەكەى هەولێر!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە