ئاگاداربن پەیامی فاشیزمی پارتی تەنیا بۆ کەمالی سەید قادر نیە!

Sunday, 21/07/2013, 12:00

1814 بینراوە

لەوانەیە ووشەی فاشی بۆ پارتێکی کوردی زەق و جێگای سڵەمینەوە بێ لەبەرئەوەی تا ئێستا پێی ڕانەهاتوین یان نامانەوێ باوەڕ بەواقیعێکی تاڵ بکەین.بەڵام دوای ئەم بەراوردە بڕیاربدەن." مارتین نیمیۆلەر "شاعیرێکی ئەڵمانی دەڵێ:
کاتێک نازییەکان کۆمەنیستەکانیان برد
من بێدەنگ بووم
چونکە من کۆمەنیست نەبووم

کاتێک ئەوان سەندیکاکارانیان برد
من بێدەنگ بووم
خۆ من سەندیکاکار نەبووم

کاتێک سۆسیالیستەکانیان زیندان کرد
من بێدەنگ مام
خۆ من سۆسیالیست نەبووم

کاتێک ئەوان جولەکەکانیان قۆڵبەستکرد
من ھەر بێدەنگ بووم
چونکە من جولەکە نەبووم

کاتێکیش ھاتن خۆمیان برد
ئیتر کەسێک نەمابوو
ناڕەزایی دەرببڕێت...

ئەگەر لەجیاتی ووشەی کۆمۆنیست و سەندیکالیست و سۆشیالیست و جولەکە ناوی نەزیر عمر و رەووف ئاکرەیی و ڕێناس و سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە و کەمالی سەید قادر دابنێین ئەوا پیویستە لەجیاتی ووشەی نازیەکان ووشەی "پارتیەکان" بەکاربێنین. ئەگەر ئاگاداری " مارتین نیمیۆلەر " لەبێدەنگی بەرامبەر نازیەکان ئەڵمانیا و جیهانی توشی کارەساتی دەسەڵاتدارێتی نازیەکان و هیتلەر کرد ئەوا ئاگاداری لەم بێدەنگیەش بەرامبەر بە پارتی کۆمەڵگەی کوردستان و ناوچەکە توشی کارەساتی دەسەڵاتی فاشی پارتی و بارزانی دەکا.
نازیەکان بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی ئەڵمانیا بترسێنن پەرلەمانیان سوتاند. پارتیش کودەتای بەسەر پەرلەماندا کرد تاکو ماوەی سەرۆکەکەی درێژ بکاتەوە. نازیەکان کاتێ ویستیان ئازادی قەدەغە بکەن ڕێکخراوە کریكاری و کۆمۆنیستەکانیان قەدەغەکرد. پارتیش کاتێ دەیانەوێ ئازادی ناڕەزایەتی بەرامبەر بارزانی و دەسەڵاتەکەی قەدەغە بکەن سەردەشت تیرۆری جەستەیی و کەمالی سەید قادر تیرۆری دەرونی و کەسایەتی دەکەن..ئەم کردەوە فاشیستانەی پارتی نیشانە و سیماکانی دەسەڵاتیكی فاشی نیشان دەدا .ئاگاداربن ئەم مانگی فاشیزمەی دەسەڵاتی پارتی سەرلەئێوارە دیارە و بێدەنگ مەبن!

ئاگاداربن پەیامی فاشیزمی پارتی تەنیا بۆ کەمالی سەید قادر نیە!
" مارتین نیمیۆلەر "شاعیرێکی ئەڵمانی دەڵێ:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست

کۆمێنت بنووسە