زه‌که‌ریا هۆنه‌رمه‌ندێکی گه‌وره‌یه‌، بۆ وازی لێناهێنن

Friday, 17/04/2009, 12:00

1517 بینراوە


زه‌که‌ریا هۆنه‌رمه‌ندێکی گه‌وره‌یه‌، بۆ وازی لێناهێنن
زۆر سەیرە كە هەندێ كەس واز لە بابەتی بێ بنەما و بەسەرچوو ناهێن و هەر ماوەیەك بابەتی كرچوكالیان نەبینی لە مالپەرەكان ناچار باز ئەدەنە هونەرمەندان و بە كەیفی قەلەمەكەیان شت بلاًو ئەكەنەوە.

زۆر سەیرتر ئەوەیە باس لە شتێك ئەكەن كە بە هیچ شێوەیەك مافی ئەوەیان نیە باز بدەنە سەر ئەو گرفتە كەسیانە و ناوی خەلكی پێ بزرێنن.

كەسێكی وەك زەكەریا لە شوێن ئەوەی هەموومان رێزی لێ بگرین و ئەگەر هەلەیەكیشی هەبێ لە رابردوو چاوپۆشی لێ بكەین نەك بە هەزار پێنوسی شكاو باس و خواسی ئەم جۆرە شتە بێ بنەمایانە بكەین، لە كاتێكدا زەكەریا زۆر بوێرانە زۆر رێبازی كۆنی لە هونەری كوردی دا شكاند و دەروازەیەكی سەردەمی و پر لە نوێخوازی لە هونەر و هونەرمەندان كورد كردەوە. گەلێك لام شتێكی سەیرە كە هەندێ بابەتی وا ئەبینم كە تەنها خەلك سەرقالكردن بە سیمایانەوە ئەتكێتەوە.

مەبەستم هیچ شتێكی تایبەت نیە كە باس لە كاری خۆم ئەكەم بەلام، من دوای ئەوەی سالی 1996 سەفەری هەندەرانم كرد و لە وولاتی ئەلمانیا جێگیر بووم، نزیكی 3 سالە لە ئەستەنبوول كار ئەكەم لەگەل چەندین خەلكی بە توانای تورك و نەتەوەی تر لە بواری ئەندازیاری دەنگ (ساووند ئینگنیرینگ). كە بە سەرسامیەوە باس لە كارەكانی زەكەریا ئەكەن و ئەلێن زۆر شتێكی سەیرە ئێستاش كەسێكی وەك زەكەریا بتوانێ سەرنجی ئیمپراتۆرێكی وەك ئیبراهیم تاتلس بۆ لای خۆی رابكێشێت! لە كاتێكدا سەدانی لە زەكەریا دەولەمەندتر و خاوەن دەسەلاتر نەیانتوانی بەردێك بخەنە سەر دیوارێك لە هیچ بوارێك، كەچی زەكەریایێكی پەنابەر لە هەندەران بوو بە خاوەن داستانێك كە وەكو حەسەن زیرەك و ماملێ تاهەتا بە نەمری ئەمێنێتەوە و لە 10 سال توانی هەموو كورد و كوردستان جارێكی تر بە دونیا بناسێنێ.

من زۆر بە دلنیایەوە ئەلێم ئەو بەرێزەی كە باس لە ڤنهێنانی هونەرمەند زەكەریا ئەكات دلۆپەیەك كوردایەتی و خۆشەویستی بۆ كوردستان تیا نیە چونكە ئەم باسە هیچ پەیوەندی بە هیچ كەسەوە نیە خودی هونەرمەند نەبێ، چونكە ئەگەر تۆ كورد و كوردستانت خۆش بوێ لە سەر شتێكی بێ بنەما هەول ئەوەنادەی كە ناوی كەسێكێ وەك زەكەریا بزرێنی. وە هەموومان باش ئەزانین كە ئەو نووسەرە لەناكاوانەی هاورێشت بە زەكەریایان ووت تۆ بلقی سەر ئاویت و پاش ماوەیەك فش ئەبیتەوە بەلام ئێوە بلقی سەر ئاوون و هەر زوو زوو دەر ئەكەون و زەكەریا فشتان ئەكاتەوە بە كارە جوانەكانی.


من پرسیارێك لە تۆ و هەموو خوێنەران ئەپرسم، باشە بۆچی ئیبراهیم تالتس هەموو مانگێك ڤنێك ئەگۆرێت تاكە كەسێك باسی ئەوی نەكرد لە توركیا؟
ئەلیسا و نانسی هەموو رۆڤ شوو ئەكەن بۆچی تا ئێستاش لە كەنال و بلاوكراوەكان هەر ئەلێن كە چاو بۆ كورێكی وەها و وەها ئەگێرن تا شوی پێ بكەین و كەسێك شتێكی لەسەریان نەنووسی؟
بۆچی (ستەیسی ئیست ئێندەر)ی بەریتانی سك پر بوو لە پیاوێكی تر دوای 3 مانگ شوو كردن بە (سایمۆن كاو) كەسێك شتێكی نەنووسی و بلێ تۆ شتێكی هەلەت كرد؟ بەلام ئەگەر گەنجێكی كوردستان كوردێكی وەك زەكەریا كە لە هەموو سەختیەكی ڤیان بوو بە تۆپ ستاری وولات لە داهێنان و نوێخوازی ، چاوێكی لە كەسێك هەلهێنابێ جەنابت عارد و ئاسمانت دەنگۆل كردوە؟

شتێك كە زۆر بێ بنەماو روونە ئەوەیە: لەو كاتەی كە زەكەریا سەفەری وولاتی سوێدی كرد بۆ زانیاریتان ئیقامە ئاسانترین شت بوو نەك تا ئەم فێل و فرتەی ئێستا هەیە كە زۆر ئەترسم ئەمە پلانی خۆت بووبێ و خاوەن منالی سوویدش بیت و ئێستاش ئیقامەت هەر نەبێ؟!

هەر كە ئەلێت زەكەریا كارێكی تری نەبوو تا باس لە ڤنهێنان نەكات؟؟ با من وەلامت بدەمەوە لە شوێن زەكەریای هونەرمەند: بەلێ بەرێزم كاری زۆر زۆرم لە ئەستۆیە و وا خەریكی ئەلبوومە نوێیەكەمم و خەریكی ئاوەدانكردنەوەی وولاتم بەلام سەیرم بە بێخەبەرێكی وەك جەنابت دێ كە لە وولاتێكی ئەورۆپی ئەڤیت و میللەت پێویستی بە مامۆستا و دكتۆر هەیە لە ئەورۆپا بێنەوە و خزمەتی وولات بكەن تۆ تازە باسی 95 و ئیقامە ئەكەییت...؟!

وە دواین شت كە ماوە بلێم زەكەریا 10 دەقە لە مالی دایكی دوورە و ئەوەی ئەسل و ئەساسی نیە ئەوەیە نەجمەدینی برای باس لە زەكەریا بكات بەم شێوەیەی كە جەنابت درووستت كردوە. وە ئەگەر تۆ بواییت لە شوێت زەكەریا، هونەر و وولات و خۆشەویستیت بۆ كوردستان كردبوو بە دەرزیەك و لە شوێنێكی زۆر دوور لە وولات هەر وونت كردبوو.


زۆر سوپاس

دلگەش ئامێدی
ئەستەنبوول

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە