نامەیەكى كراوە.

Thursday, 10/09/2009, 12:00

1688 بینراوە


بۆ:
سكرتێرى گشتى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان.
و هەردوو جێگرەكەى،
بەڕێزان.مام جلال تاڵابانى.
بەڕێز:كۆسرەت ڕەسوڵ على.
بەڕێز:د.بەرهەم ئەحمد ساڵح.
سڵاوێكى گەرم.
بەڕێزان ئێمەى كەمئەندامانى سەنگەر كەئێستا لەفەرمانگە حكومیەكان دەوام دەكەین پێمان دەڵێن كەم ئەندامى سەروەریى كەلەسەردەمى شاخ و دواى ڕاپەڕین كەمئەندام بوین،
دەپرسین بۆ دەبێت خەڵات و بەخشیشەكانى بەڕێز سكرتێرى گشتى ئێمە نەگرێتەوە پێمان بگوترێت ئێوە موچەتان لاى ئێمەنیە،
بۆیە ئێمە دەپرسین بۆ مام جلال لەكۆبونەوە لەگەڵ پێشمەرگە كەمئەندامەكانى سەنگەر بڕیاریدا بۆ هەریەك لەكەمئەندام بویەكى سەنگەر مانگانە بڕى(100)دۆلاریان پێبدرێت.
دەپرسین ئەمە بڕیارى ئێوەیە كەشمولى ئێمە نەكات یان بڕیارى شەخسى كاك شوان موغاغیە،لەكاتێكدا ئێمە هەموومان پێشمەرگەى دێرینین و لەسەردەمى شاخدا كەمئەندام بوین،
ڕێزمان قبوڵ بكەن،
چاوەڕوانى وەڵامى ئەرێنى ئێوەین، 
كۆمەڵێك لەپێشمەرگە كەمئەندامەكانى سەنگەر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە