حه‌قیقه‌ت به‌فیشه‌ک ناکوژرێت !
Thursday, 13/05/2010, 12:00
1454 بینراوە
ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م پێشکه‌شه به مه‌رگی هاوڕێ سه‌رده‌شت به‌ئومێدم که لایه‌ق به ژیانی بوێرانه‌ی ئه‌وبێت
جه‌لاده‌کان گوێ ڕادێرن
له‌لام ڕونه‌و چاک ده‌زانم
هه‌تا ئێوه له سه‌ر زگی
برسی و هه‌ژاری ئه‌م وڵاته ڕابوێرن،
بازاڕێ چه‌کیشتان گه‌رمه!
بێ منه‌تبن، له پاش سه‌رده‌شت له ده‌فته‌ری ئه‌جه‌لتاندا
ناوه‌که‌ی من تۆمار بکه‌ن،
ده‌ستی له‌رزۆکتان بنێرن، .. منیش ئه‌وا کاسه سه‌رمه
ڕه‌فیقانم ئێوه‌ش سه‌رده‌شت قایل بکه‌ن
ئه‌و شه‌ره‌فه‌م پێ ببه‌خشێت،
پێنوسه‌که‌ی پاش مه‌رگی خۆی،
ئه‌و پێنوسه‌ی واژووی شه‌ره‌فی له سه‌ره
من کڕیاریم، له‌به‌رامبه‌ر ڕوحی خۆمدا پێم بفرۆشێت!.
هه‌تا بۆ ئه‌و زوحاکانه‌ی بسه‌ڵمێنین،
که زه‌بر و زه‌نگیان بێ سوده و
ده‌ستی ڕه‌شیان ده‌بڕێته‌وه وکۆتایی دێت،
سه‌رده‌شت توخمی حه‌قیقه‌ته .. حه‌قیقه‌ت به فیشه‌ک ناکوژرێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست