لەساڵیادى سەتەلایتى گەلى كوردستاندا : (ڕووى كۆترە سپییەكانیشتان ڕەش كرد) !!

Monday, 01/06/2009, 12:00

3640 بینراوە


خوێنەرانى خۆشەویست میدیا كارانى بەڕێز ئەمڕۆ 1 / 6 / 2009 سەتەلایتى بەناو گەلى كوردستان یەكەم مۆمى تەمەنى خۆى بەسەر شۆڕیى دەكووژێنێتەوە كەدائەنرێت بەیەكەم ساڵى فەشالەتى خۆى لەناو ڕاگەیاندنى كووردیدا ، ئەم سەتەلایتەلەماوەى یەك ساڵ تەمەنییدا نەیتوانیوە بچووكترین خزمەت بە گەلى كووردستان بكاو هەمیشە خۆڵى كردۆتە نێو چاوانى بینەرەكانییەوە ، ڕاستییەكانى لێ شاردوونەتەوەو خزمەتگووزاریەكانى سەدقات گەورەتر كردووە گەندەڵییەكانى حوكمەتى پەردەپۆش كردووەو خۆى لە ئازارەكانى خەڵك دزیوەتەوە ، ئەوەندەى خەریكیى ئارایشت بووە بۆ دەمووچاوى مەسئوولە دزوو گەندەڵ و داوێن پیس و موعتادەكانى حەبى ڤیاگرا چواریەكى ئەوەندە باسى لەمەسەلە چارەنووسسازەكانى گەلى كوورد نەكردووە و بەدوادا چوونى نەبووە هەمیشە سیاسەتى تەلەفزیۆنەكانى سەدامى گۆڕبەگۆڕى پەیڕەو كردووەو تەنها بەشان و باڵى ڕەئیس جەمهوور (حفچه الله) دا هەڵى داوە ، داینەمۆى سەرەكیى ئینشیقاق و دووبەرەكى ناو یەكێتى بووە و مەلابەختیارو ئازاد جووندیانى لەپێناوى بەرژەوەندیى خۆیاندا بەكاریان هێناوە .
ئەم تەلەفزیۆنە كەخۆى داناوە بەیەكەم كەناڵى خەبەریى كووردیى كەلەڕاستیدا كەناڵێكى تەقلیدیى نیمچە خەبەریى حزبییە ڕۆژ بەڕۆژ مەسداقیەت لەدەست ئەدات ئەگەر بەشێوەیەك بەراووردى بكەیت لەگەڵ كەناڵى ئاسمانى KNN چارەكى ئەو بینەرى نییە كەهێشتا لە قۆناغى تێستدایە
بیرۆكەى كردنەوەى ئەم كەناڵەش ئەچێتە نێو چوار چێوەى منافەسە حزبییە ناشرینەكانى هەردوو بنەماڵەى مافیاى جەلال و مەسعوودەوە كاتێك پارتى كەناڵى زاگرۆسى دامەزراند یەكێتیش كێچ كەوتە كەوڵى و ئەم كەناڵە سەقەتەى كردەوە هەر بۆیەش سەرەتا وا پێشنیاز كرا ناو بنرێت (ئەزمڕ تى ڤى) لەبەر ئەوەى زاگرۆس بەناوى چیایەكى كووردستانەوەیە دەبوو ئەمیش ناوى چیایەكى كووردستانى هەبێت .
ئەم كەناڵە كەپشتگیریى سیاسەتە چەوت و كوێرانەكانى خەتى گشتى و باڵى جەلالیەكانە بوودجەیەكى خەیاڵیى لەبەردەمدا هەڵڕێژراوە كەپارەى میللەت و خوێنى شەهیدانى كووردستانە (جەمالى كۆنە نەهزەو ئەنوەر قەراغیى كۆنەبەعسیى و هاوار مستەفاى كۆنە زەحمەتكێشان و بەهێزى كۆنە شیویعى) لێى دەخۆن و دەخۆنەوە كارمەندە كۆنە یەكێتیەكانیش دەردەكرێن و نان بڕاو ئەكرێن ، ئەم قەناتە ئەوەندەى لە هەوڵى كۆكردنەوەى دەموو چاوى جوانە بۆسەر شاشە نیو ئەوەندە ئیهتمام بە لایەنى ڕۆشنبیرى شەخسەكە نادات هەندێك جاریش بێژەرەكانیان ئەكەونە هەڵەى زەقى واوە (بەماستەر پلان دەڵێن مستەر پلان ، سەرۆكى ئەنجوومەنى پلان دانان ئەكەن بەسەرۆكى ئەنجوومەنى پیلان دانان ، نازان یەك ئایەتى قورئانى وەكوو دەقە نووسراوەكەى خۆى بخوێننەوە لەكاتێكدا مودیرەكەشیان خەبیرە لەكاروبارى ئیسلامدا) ئازادى كاركردن سنووردارە لەم كەناڵەو خەتى سوور بۆ زۆر كەس كێشراوە هەر كەبەزاندى خراپى بەسەر دێت زیاتر لە 500 كارمەندى هەیە و لەدەرەوە تێى بڕوانیت لە مەعرەزى سەیارە ئەچێت و مامەڵەى چەندین كڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبیلى تێدا ئەنجام دراوەو هەندێكیان خەریكى ئەو كاسبیەشن ئەگەر ئەو كارمەندانە ڕۆژانە هەریەكەى یەك دەقە ئامادە بكەن سەتەلایتێكى باش و بەتوانا درووست ئەبێت بەڵام ئەفسوس جەماعەتێكى زۆرى تیایە معاشى بەلاش ئەخۆن و هیچیان دیار نییە خزم خزمێنەو تەكەتوول هەموو بەش و یەكەكانى گرتۆتەوە ئافرەت بازییەكى زۆر لەناو تەلەفزیۆندا ئەكرێت ، لەهیچ بارەگایەكى یەكێتیدا خواردن بەپارە نییە لەتەلەفزیۆنى بەناو گەلى كووردستان نەبێت !!!
ئەگەر مەكتەبە سیاسیەكەى جەلال و سەركردایەتیەكەى لێكۆڵینەوە لەم باروودۆخەى ناو سەتەلایتى گەلى كووردستان بكەن ئەوا نەك ڕووى ئازاد جووندیانى و جەمالى كۆنە نەهزە بەڵكوو ڕووى ئەو كۆترە سپیانەش ڕەش ئەبێت كە كردوویانە بە ڕەمزى كەناڵەكە ناشرینەكەیان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە