شوشتنی پارە دزراوەكانی حكومەتی هەریم ، سبی كردنەوەی 50 ملیۆن دولار

Sunday, 18/07/2010, 12:00

1246 بینراوە


پیش سالێك یان زیاتر ، دەنگۆیی تەلەفزیۆنێكی تازەو نوێی كوردی دەبیسترا كە بەزمانی عەرەبی بەرنامەكانی خۆی پەخش بكات بەرەو جیهانی عەرەبی . بیرۆكەكە زۆر گرینگ بوو كە كورد بگاتە ئەو ئاستەی باس لە ڕاگەیاندن بكرێت وەك جەك بۆ داكۆكی كردن لە مافەكانی كورد و كوردستان و گەیاندنی دەنگی كورد بۆ هەولاتییانی عەرەبی عیراق و ولاتانی عەرەبی .

تەلەفزیۆنەكە دەستی پێَّّكرد ناویشی ئای تی ڤی، سەروەتێكیان بۆ تەرخان كردبوو ، ئیسماعیل زاییری سەرنوسەرو خاوەنی رۆژنامەی ئەلسەباح ئەلجەدید ئەو ئەمانەتە گەورەیەی خرائەستۆ.. هەندێك لەو كەسە نزیكانەی كە لەگەل ئیسماعیل كاریان دەكرد و لە سەرزاری ئیسماعیل دەگێرنەوە كە گوتبوی 50 میلیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە، ئەمەش بەشێكە لە 300 میلیۆن دۆلار كەحكومەتی هەرێم بۆ ئەو پرۆزەیەی تەرخانكردووە . دواكات ئیسماعیل زایر ئەو زانیاریانەی بە زاری خۆی و بە ئاشكرا لە كەناڵ و دەزگا راگەیاندن ئاشكراكرد.
 
تا ئیستا هیچ عەیبی نییە و دەستیان خۆش . بەڵَّام پێش ئەوەی چ پەخش و چ دەنگی ئەو كەناڵە ببیسترێ كێشەكان بیستران ، وەجبەی یەكەم ، كۆمەلێك كارمەندی هەرە بەرزی ئەو كەنالە دوورخرانەوە ، ئەم بڕیارەی ئیسماعیل زایر جیگای پرسیار بوو ، دەركردنی كۆمەلێك كرامەندی سەرەكی ئەو دەزگایە لەو كاتە ناسكو هەستیارە كە پێش جەند مانگێی لە كاتی دیاریكراوی دەستپێكردنی پەخشی ئەو كەنالە بڕیاری كەسێكە كە نەیەوێت ئەو پرۆژەیە سەربكەویت.

سالێكی پێ نەچوو سیناریۆكە بەردەوام بوو، دەركردنی كارمەندی ئەو كەنالە یەك بەیەك دوورخرانەوە ، نەوەك بلێین ئەو كارمەندانە لە ئاستی پێویستدا نەبن ، بەڵكو خەڵكی وای تیابوو كە بە بەناوبانگترین كەسانی راگەیاندندی عیراقی و عەرەبی مەزندە دەكرێن، لە وانە رەعد موشەتەت یەكێك لە دەمەزرێنەرانی كەنالی حورەی ئەمریكی و دەرهیًَنەر لە هەندێك لە كەنالە هەرە بەرزە عەرەب زمانەكان وەك بی بی سی عەرەبی و جەند كەنالیًَكی كەنداوی عەرەبی ... هەروەها نەجاح محەمەد عەلی گەورە بەیامنێرانی كەنالی ئەلعەرەبییە وشارەزا لە بواری سیاسی رۆژهەلاتی ناوەراست و ئێران بە تایبەتی .. بێگومان هەندێك ناوی تر لە بیرناكەین وەك عبدالله سەخی و ناسر حەسن و جەعفەر حەسن و بەیان سەلاحەدین ، لەگەل كۆمەلیًَك لە باشترین بەیامنیًَر و نوسەرو وێنەگر كە بە پارەیەكی زۆر لە كەنالەكانی تری هەرێمی و نوسینگەی كەنالە عیراقیەكانی هەریم راكێشڕان .

بێش تەواوكردنی سالیًَكی تەمەنی ، پڕۆژەكە دواهەناسەی دا و سینارێویەكی سەرسوڕمین داریِژرا ... كەنالەكە داخرا و ئیسماعیل زایریش وتیان رایكرد ، بەلام پێش ماوەیك ئیسماعیل زایر لە هەولیر بینرا و لە شارۆجكەی عەنكاوە بەتایبەتی .. حكومەتی هەرێِِمی كوردستانیش بێدەنگێكی سەیری وسەمەری دانواندوە و كەسیش لە پارە زۆرەكەی تەلەفزیونەكە نەپێجیەوە ... 50 ملیۆن دۆلار.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە