ئەگەری لەسێدارەدانی حەبیبوڵڵا لەتیفی لە ئارادایە

Monday, 04/01/2010, 12:00

1269 بینراوە


گیراوی سیاسی كورد حەبیبوڵڵالەتیفی لە گرتووخانەی سنە ڕووبەروی ئەگەری لە سێدارە دان دەبێتەوە. هەروەها گیراوی كورد شاكر باقی ماوەی 6 مانگە لە ژێر چاوەدێری توند دایە. بنەماڵەی حەبیبوڵڵا لەتیفی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایانگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە كوڕەكەیان بۆ ژووری تاكەكەسی ڕاگوێزراوەتەوەو هەتا ئێستاش هیچ هەواڵێك لە بارەیەوە نازانن و مەترسی ئەوەیان هەیە كوڕەكەیان لە سێدارە بدرێت. حەبیبوڵڵا لەتیفی خەڵكی شاری سنەو خوێندكاری زانكۆی ئیلامە، لەگەڵ چەندین كەسی تر بە تاوانی هاوكاری كردن لە گەڵ یەكێك لە پارتیە كوردیەكان دەستگیر و ئەشكەنجە كرابوو.
ماوەی زیاتر لە دوو ساڵیشە لە زیندانی شاری سنە دەستبەسەرە و حوكمی لە سێدارە دانی بە سەر دا سەپێندراوە. ئەو حوكمە لە دادگای پێداچوونەوەش دا پشت راست كرابۆوە، هەر بۆیە ناوبراو لە گەڵ مەترسی گیانی ڕووبەڕوو بۆتەوە. لەلایەكی دیكە گیراوی دۆزی پەكەكە شاكر باقی لە زیندانی كاشمەری خوراسان لە ژێر چاوەدێری توندی كاربەدەستانی زیندانەكەدایە دۆخی ژیانی نالەبارە. نابراو بۆ ماوەی 6 مانگە رێگای پێنادرێت چاوی بە بنەمالەكەی بكەوێت . شاكر باقی چالاكی سیاسی خەڵكی شاری وانی باكووری كوردستانەو ساڵی رابردوو لە لایەن دادگای ئینقلابی سنەوە بە تۆمەتی هەوڵدان لە دژی ئاسایش ئیران و ئەندام بوونی لە پەكەكەدا سزای 30ساڵ زیندان و دروخستنەوە بۆ كاشمەر بەسەردا سەپێندرا .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە