رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


وای لەو حیزبەی مەسعود بارزانی پێ ی بڵێت خائین

Thursday, 14/11/2013, 12:00

2006 بینراوە






مەسەلەیەکی کوردی هەیە دەڵێت وای لەو کەسەی کە فیرعەون پێ ی بڵێت کافر منیش دەڵێم وای لە حیزبەی مەسعود بارزانی پێ ی بڵێ خائین.
بە هەموو پێوەرە سیاسی و نەتەوەیی و ڕۆشنبیریەکان لەهەر کوێ پارتی باڵا دەست بێت ئەو شوێنە بێ هیچ دوودڵی یەك لانکی گەمژەیی یە.
ئەمە تەنها ووتەیەکی سەرزارەکی نیە بەڵکو دەتوانرێت لێکدانەوەی سیاسی ووردیشی بۆ بکرێت. لە ئەوروپاو لەتەواوی دونیادا هەرحیزبێكی سیاسی خیانەتی گەورە یاخود ئەگەر هەڵەیەکی ستراتیژیش بەرامبەر بە نیشتمان گەلەکەی خۆی بکات دەبێت باجێکی گەورە بدات و بەدەیان ساڵ ئەو حیزبە دێت دواوە، کەچی پارتی لەخیانەت و هەڵەی ستراتیژی نیشتمانی و نەتەوەییدا پێوانەی ئەندازەیی بڕیوە و ناوی چۆتە گێنسەوە کەچی نەوەك هەر باجی خیانەتەکانی نادات بە پێچەوانەوە کورسیەکانی بەرلەمانی زیاتر دەبن و قەبارەی گەورەتر دەبێت. پارتی لە ڕۆژی دروست بونیەوە تاکو ئێستا سودی لە بێ هەڵوێستی لایەنەکانی بەرامبەرو بێ دەنگی جەماوەرەکەی وەرگرتووە.
زۆربەی جەماوەری کوردستان و لایەنە سیاسی یەکانی کوردستان پێ یان شەرمە باسی خیانەتەکانی پارتی بکەن کەچی پارتی زۆر بە شانازیەوە باس لە خیانەتەکانی خۆی دەکات و بە دەست کەوتی نەتەوەیی یان دەزانێت جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان هیچ لایەنێکی سیاسی کوردستان ناوێرێت یاخود پێ ی شەرمە باسی ٣١ی ئاب و لەشکرکێشی تورکیای ساڵی ١٩٩٧ بکات لە ساڵیادەکانیدا یاخود خەڵکی هەولێر شارەکەیان بە دەبابەی ڕژێمی بەعس داگیر کراوە کەسیان وورتەی لێوە نایەت.
دەڵێن ئەگەر ماڵت لەشووشە بوو بەرد لەماڵی خەڵك مەگرە. پارتی بەو هەموو خیانەتە نەتەوەیی یانەی کەبەرامبەربەنیشتمان و گەلەکەمانی ئەنجامی داون بەدەردی خۆیەوە دانانیشێت و لایەنە کوردیە نەیارەکانی خۆی بە خیانەتکارو بەکرێگیراو وەسف دەکات، ئەوەتا(پە یە دە) کە نەتەوەیی ترین پارتی کوردستانی ڕۆژ ئاوایە تەنها لەبەر ئەوەی لەگەڵ جاشە بە کڕێگیراوەکانی خۆی و تورکیا یەکناگرنەوە بە خیانەتکارو تاکڕەو ناویان دەبات کەچی خۆی بە زۆری چەک و دەبابەی بەعس هەولێری کۆنترۆڵ کردووەو ناهێڵێت یەك چەکداری تەنانەت هاوپەیمانە ستراتیژیەکەی خۆپیشی کە یەکێتی یە پێ ی بخاتە هەولێرەوە.
لە دوای ڕاپەڕینەوە پارتی و بنەماڵەی بارزانی بەشێك لە سەنگەرو مەرکەزی جاشایەتیان لەئێرانەوە بەرەو تورکیا گواستۆتەوە هەر جارێك پارتی تووشی تیا چون و ڕاوەدونان بووبێت لەلایەن یەکێتی نیشتمانیەوە بەبێ هیچ دوودڵیەك پەنایان بۆ ڕژێمی بەعس و تورکیا بردووە .
پارتی لەمێژووی دروست بونیەوە بۆ مانەوەی خۆی سڵی لەهیچ هێڵێکی سوور نەکردۆتەوە وهەموو هیڵە سورەکانی بەزاندوە وهەموو حەرامە نەتەوەیی یەکانی بۆ خۆی حەڵاڵ کردووە. کەچی هیچ کەس و لایەنێکی کوردی ڕووبەڕووی خیانەتەکانی پارتی بنەماڵە نەبۆتەوە جگە لە خەڵکانی ڕۆشنبیرو نیشتمانپەروەر. مەسعود بارزانی بە ئیشارەتێکی ئەردوگانی ئاغای ڕادەکات بۆ ئەنقەرەو ئامەد کەچی بە دەعوەتی فەرمی بەدەپە لەیادی نەورۆزی نەتەوەیی دا ناچێتە ئامەد.
بنەماڵەی بارزانی زیاتر بەوە لەخۆیان بایی بوون کەوا خەڵک و لایەنە کوردیەکانی حیسابی بۆ دەکەن ئەگینا خۆیشیان چاک دەزانن ئەوان ئەوەندە پیرۆز نین کە خەڵکی بە پیرۆزیان دەزانن .
مەسعودو بنەمالەکەی لەو ئاغایە دەچن کە ئەگەر زۆر ڕێزیان لێ بگریت بە کۆیلە سەیرت دەکەن بەڵام ئەگەر بێ حورمەتیان پێبکەیت وحیسابیان بۆ نەکەیت ڕێزت لێ دەگرن .
ئەم بۆچونەی من لە مامەڵەکردنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەو بنەماڵەیەدا ڕەنگی داوەتەوە ئەگەر سەرنج بدەین بزوتنەوەی گۆڕان پارتی و بنەماڵەی بارزانی جگە لە جاشێکی بەکرێگیراوی ووڵاتانی ناوچەکە بەهیچ شتێکی تر نازانێت کەچی پارتی ئەمڕۆ تەنها حیزبێك لە کوردستاندا حیسابی بۆ بکات گۆڕانە تەنانەت هیچ حسابێك بۆ حیزبە هاوپەیمانەکەی دوێنێ ی کە یەکێتی یە ناکات.
بە بۆ چونی من ئەوەی کە پارتی و مەسعود بارزانی گەیاندۆتە ئەم ڕۆژە کەخۆی بە پالەوانی گۆڕەپانی سیاسی کوردستان دەزانێت ئازایەتی وجەربەزەیی نیە نیشتمانپەروەری و کوردپەروەری نیە خزمەتگوزاری و ووڵاتپارێزی نیە بەڵکو تەنهاو تەنها سوود وەرگرتنە لە گەمژەیی و بێ دەنگی جەماوەری قەڵەمڕەوی ئەو پارتەو موجامەلەی لەڕادەبەدەری لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و وەلایان بۆ ئەو بنەماڵەیە ئەگینا پارتی و بنەمالەی بارزانی لەم هەلە زێڕینەدا دەتوانرێت بە ئاسانی و بەڕێگەی یاسایی بۆ هەتا هەتایە لەدەسەڵات وەلا بنرێن ، ئەویش بە دروست کردنی کوتلەیەکی بەرلەمانی لەنێوان یەکێتی و گۆڕان و لایەنە ئیسلامیەکاندا ئەو کاتە بە پێ ی یاسا پارتی بۆی نیە هیچ ناڕازیبونێك بنوێنێت ئەگەر خۆ بیەوێت بێتە ناو حکومەتەوە تەنها وەکو حیزبێکی براوە و وەکو بەشداربوویەکی ناو کابینەی نوێ دێتە ناو حکومەتەوە واتە سەرۆکی وەزیران بۆ ئەو نابێت بەڵام ئەو لایەنە کوردیانە بۆ نایکەن نازانم کەواتە بۆ چونەکەی من زۆر ڕاستە لایەنە کوردیەکان نایانەوێت لەکۆیلایەتی بۆ بنەماڵەی بارزانی ڕزگاریان ببێت بەڵکو هەمیشە دەیانوێت ئەمان ڕەعیەتی ئەو پارتەو بنەماڵەکەی بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە