كاتێك لێدوانەكانی بازیانی دەخوێنمەوە شەرم دەمگرێ

Saturday, 06/06/2009, 12:00

2725 بینراوە


بازیانی ئەو كەسەی بانگەشەی دونیا ویستی خۆی كردو كەس گوێی لێ نەگرت
یەكێك لەو هەڵە مێژووییانەی كە بزووتنەوەی ئیسلامی نەیتوانیوە خۆی تێیدا دەرباز بكات بریتیە لەوەی كە پارسەنگی هاوكێشە سیاسیەكانی لەسەر عاتیفە داناوە كێ بەركەنار و ڕیسوا بوو بێت ئەگەر خاوەنی زمانێكی لوس بووبێت و قوربان قوربان بزانێت ئەوە لەسەر چاوانەو ئەوەش كارزان و شەرمۆك و دەمە دەم كەرو قوربان قوربانی نەزانیبێ بۆ دەرەوە یان لە شوێنی خۆی بە چەقبەستویی ماوەتەوە. دەگەڕێمەوە سەر بابەتەكەو دەڵێم لەكاتی بەڕێوە بردنی فیستیڤاڵی ڕابەر دا كە لەهۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی بەڕێوە چوو، كۆڕێكی تایبەت بۆ بازیانی گیرا بە شێوازێك قسە سیحرییەكانی خۆی دەكرد و لەناوەندی وتەكانیەوە واهاتە ژوورەوە كە ئەو مامۆستایان و ڕابەرانی بزووتنەوەی ئیسلامی فێری جیهاد و تێكۆشان كردبێت. ئیتر ئەم جادووە سیحرییەی هێنایە ناو كۆنگرە و كاریكەری قسەكانی وایان لە ئەندامانی كۆنگرە كرد كە سۆزو عاتیفەكان ببنەوە ئەو پێوەرە هەڵەیەی كە بزووتنەوە هەمیشە تێیكەوتووە.خوا هەڵناگری وەك خۆی بۆ ئیسلام پەیك وتوویەتی بزووتنەوە بچوك بووە هەرچی هاوارو ڕۆی ئەوەی كرد بەزمانە سیحرییەكەی كە بزووتنەوە پارەی نیە منیش ژیانم زۆر خۆش دەوێت و ژیانی خۆم مناڵەكانم بەڵام عاتیفە سەركەوت و كەس گوێی لەو وتانەی نەگرت . هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی هەندێ لە ئەندامانی سەركردایەتی لەبەر پیر بوونی شێوازی كار كردنی خۆیان و پیر پوونی بیركردنەوەیان بەو دەردەی كە باسمان كردو بێ بەرنامەیی خۆیان وەك كورد دەڵێت "وەك هەنگیان لە كلۆری داردا دۆزیبێتەوە" تەواوی دەسەڵاتەكانی خۆیانیان پێ بەخشی ئەویش ئەوەی نیازی بوو لە خزمەت كردن بەدژانی بزووتنەوە كردی . ئەو بزووتنەوە ئیسلامییەی كە چەندین ساڵ لەگەمارۆی سیاسی و سەربازی و ئابووریدا ڕزگار كرابوو بازیانی وێرانی كردو دەیەوێت بەوتەی سیحری بزووتنەوە بنیات بنێتەوە ئەمش سەر ناگرێت چونكە ئەم بابەتانە بەسەر چوون و كەس بەم ئاو خواردنەوانە ناڵێت عافیەتت بێت . بەهەر حاڵ ئەم پیاوە نەخوێندەواری خۆی ڕاگەیاند شەمس و ئیقباڵی وایە كەس پێشی نازانی . ئەوەتا پاش چەندین كۆبوونەوە و پاشان قەناعەت پێ كردنی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوە بەوەی كە ناوی ڕۆژنامەی بزووتنەوەی گۆڕی بۆ باسك كاتێك ئەم ڕۆژنامەیە دەدرێتە مامۆستایەكی زانكۆ ئەویش دەڵێ هەڵەیەك هەیە لەم ناوەدا ، ئەو هەواڵەگەیەنرایەوە لای بازی بازیان و ئەویش كردیە هەڵڵاو ناڕەزایی خۆی لەم بارەوە لە سایت و ڕۆژنامەكاندا بڵاو كردەوە. ئەمش پاش ئەوەی كە جەنابی وەك سەر نوسەری ئەم ڕۆژنامەیە كاری كردووە . لە قوناغی ئەمڕۆشدا كەمن هەست بە شەرمەزاری دەكەم لە خوێندنەوەی بابەتەكانی چونكە ئەو هەرچی بێت ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە بچوكەیە كە ئەو واباسی دەكات جا ئەگەر من لەشوێنی ئەو دانیشم ئەوە سوێند بەخوا تەنها یەك خولەك كار لە بزووتنەوەیەكی بچوكی وادا ناكەم .بەڕای من هۆكاری بچوكی ئەم بزوتنەوەیەش لەچاو بازیانیدا دەگەڕێتەوە بۆ :-
1- ڕەت كردنەوەی سیاسەتی عاتیفە گەری لای هەندێ لەسەركردایەتیەكانی بزووتنەوە. ئەمش بۆتە جێگای نیگەرانی بۆ بازیانی .
2- بازیانی لە ڕوانگەیەكی مادیەوە هەمیشە بۆ شتەكان دەڕوانێت كەی پارەی زۆری دەست كەوێت ، ئەوە حیزب گەورەیە و كەی پارەی حیزب دای لەكەمی ئەوە بچوكە .
3- ئەم بزووتنەوەیە ئێستا بەم حاڵەوە بەدەستی بازیانی و هاوشێوەكانی بەتەواوی بچوك كراوەتەوە ئەگەر وانەبوایە ئەوە هەڵوێستیان دەبوو بەرانبەری . ئەویش بەو شێوەیە باسی لێوە نەدەكرد.
بازیانی ئەوی بیر كردووە كە ئەم بزووتنەویە سەنگەری جیهادی كوردستان بووە لەدژی دڕندەیی بەعس لەبەرانبەر سەنتەرێكی ڕۆشنبیریدا هاوتای ناكات و سەنتەرەكیەی خۆی زۆر پێقبوڵە نەك ئەو سەنگەرە . لێرەدا بازیانی دان دەنێت بە ڕۆڵێكی خراپی ئەم سەنتەرەدا كە بەخوێندنەوەی من بریتیە لەوەی سەنگەری لەكورد و حكومەتەكەی گرتبێت و خزمەت بەبێگانەكان بكات چونكە بزووتنەوە سەنگەری دژە بەعس بووە ئەمیش دژە كورد چونكە سەنتەرەكەی ئەو لە دوای ساڵی 1998 دامەزراوەو لە هەولێری پایتەختی هەرێم دا .بزووتنەوەش كوڕی ڕۆژانی شاخە.بەڵێ بزووتنەوە خاوەنی هەزاران شەهیدە . سەنتەرەكەی بازیانی خاوەنی هەزاران دینارە . بزووتنەوە داوای جیهادی ماڵ دەكات و داوای خوێن دەكات، سەنتەرەكەی بازیانیش داوای ماڵ و سامان كۆكردنەوە دەكات. لەبەر ئەوە لەچاوی بازیانیدا خوێن و جیهاد بچوكن و ماڵ و سامان كۆكردنەوەش گەورەیە بۆیە سەنتەرەكەی (هودا) بەگەورەتر دەبینێ لە بزووتنەوەی ئیسلامی . بازیانی هەمیشە لە ماڵی شێواو دەگەڕێ تا تاڵانی بكات . ئێستاش كە ناوی خۆی ناوە ئەندامی مەكتەبی سیاسی دەیەوێت بزووتنەوە ئەو ماڵە شێواوە بێت بۆ ئەو تا تەراتێنی تێدا بكات. شەرمەزاری بۆ بازیانی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە