تۆ به‌فر ،،،، من ده‌توێمه‌وه

Monday, 24/03/2014, 12:00

1652 بینراوە



له‌ هه‌ر شوێنێک تۆ به‌فر بیت ، من ده‌بمه‌ شنه‌ی شه‌ماڵ
ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش ده‌بم ، له‌ سایه‌قه و هه‌وری ساماڵ
له‌ هه‌ر جێیه‌ک لقی دارت ، په‌لکی گه‌ڵایه‌ک ده‌ربکا
شه‌ونمی سه‌ر په‌ڕه‌ی نه‌رمی ، ماچی ئه‌وینی من بکا
به‌ سه‌رکێشی به ‌ ڕووی خۆرا ، وه‌ک چه‌تر بۆت ده‌کرێمه‌وه
ورده ورده له به‌هارا ، له جیاتی تۆ ، ده‌توێمه‌وه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە