بۆ بەرێز كاك جەلالى سام ئاغا سەڕۆكی دەزگای چاودێری

Tuesday, 21/07/2009, 12:00

1865 بینراوە


چەند ڕۆژ لەمەو بەر لە كوردستانى نوێ دەست خۆشیتان لە بەرێز جیگرى سەرۆكى حكومەت كرد بەبۆنى تەواو بونى زۆربەى زۆری ڕاپۆرتەكانى دیوانى چاودێرى, بەڵام من یەك پرسیار لە بەرێزتان دەكەم ئایە راپۆرتى دزییە كانى حاكم قاتر حەمە جان چی لى هات؟ كە خۆى ئەدات لە یەك كتێبى گەورە بە یەك مانگ تەواو نابێ چونكە حاكم قاتر لە هەركوێ دائەنشێ ئەڵى جەلالى سام ئاغا ئەو پیاوە نیە منتى بە پیڵاوە كانم ئەو ڕاپۆرتانەی لەسەر من نوسیوێتی ئەێلە ئەساسی نیە وە هەمووى بوختانە. كاك جەلال تۆ پیاوێكى بەرێز و باوەر ِپێ كراوى ئەم شارەى وە خۆشەویستى لای كۆمەڵانی خەڵك, تكایە ئەو ڕاپۆرتانە دەربارەی دزیەكانى حاكم قاتر بخەرە بەرچاوی خوێنەرانى بەرێزی كوردستان پۆست هەمان ئەو ڕاپۆرتانەی كە داوتە بە مام جەلال وە وەزارتى داراى وە مەكتەبى سیاسى یەكێتی كە لە شارەوانى سلێمانی ئەنجامى دابوو.
سەردەمانێ كاك نوشیروان دەیوت ناوى سلێمانى دەكەمە حاجى سلێمان (برای حاكم قاتر), چونكە هەموو زەوى سلێمانى لە ڕێگاى ئەووەوە دە فرۆشرا. زۆربەى خەڵكى ئەم شارە بەبۆنەى ئەم قاترەوە بوونەتە دژى یەكیتى. هەمووى ئۆبڵى لە سەر تۆیە چونكە ئەو دزیانەت نەخستە بەردەم ڕۆژنامە. من لەتۆ دەپرسم چۆن دز سەروەت و سامانى خەڵكی دەپارێزێ؟ حاكم قاتر تەنها خانووكەى فرۆشتووە بە بری 1800000 دۆلار بێجگە لەو هەموو شتانەى كە بەناوى نیە. ئەو لە گەڵ چەند بازرگانێكداشەریكە.بۆ نمونە لەگەڵ یەكێكی وەك شێخ تۆفیق شەریكە لە بیناكەى لاى تربیە. وە چەندینى سەروتە سامانی تری هەیە. توخوا مام جەلال ئەمە سوكایەتى نیە بە شارى سلێمانى؟ كە دزێك دائەنێیت بۆ پاراستنی سەروەت و سامانى خە ڵك . لەكام شوێنی ئەم دونیایەدا بووە كە كابرایەك خۆى حاكم بێت وە لە هەمان كات دا دزى لە مللەتەكەى بكات.
كاك جەلالی سام ئاغا چاوەرێ هەستێ تۆ دەكەین.خوێنەرانی بەرێز حەزدەكم ئەو ڕاستییە بزانن كە لەوانەیە حاكم قادر بڵێ دەستى گۆران لە پشت ئەم نوسینانە وە توهمەتانەوەیە, بەڵام بە گۆڕى هەموو شەهیدان من لەو بۆ یەكیتى دڵسۆزترم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە