گەندەڵیەكانى ئیدارەى مەخموور!

Tuesday, 13/10/2009, 12:00

1888 بینراوە


عبدالله قەراجى دواى پرۆسەى ئازادى عێراق دانیشتوانى مەخمورچاویان لەحكومەتى هەرێمى كوردستان بووكەقەرەبووى ئەو زوڵم وزۆرداریەى بەدەستى بەعس دیبویان بۆیان بكاتەوە .بەڵام بەداخەوە دواى ئەم مێژووە نەهامەتیكانی دانیشتوانى قەزاى مەخمور زۆرترودژوارتربوو.چونكە بەرپرسانى حیزبى وحكومى كەلەدەرەوەى ئەم شارە بەئیستیراددێن وتەنیا مەبەستیان گیرفان پرَكردنە وبەس .راست وچەپ كەوتوونەتە گیانى ئەو خەڵكە وجگەلەوەى هیچیان بۆناكەن وسەروەت وسامانیان دەدزن بەگێل ونەفام ودواكەوتوو وەسفیان دەكەن .ئەوەندە زۆرزان وشارەزان گەندەڵیەكانیان پەردەپۆش دەكەن وەك تۆڕێكى گەورە هەر لەبەپرسى لق وقائیمقامیەت وبەرێوەبەرى دائیرەكان بگرە تا فەرمانبەرو كادیرانى حیزب .چەند ئەڵقە لەگوێ وماستاوچیان بەكرێ گرتووە هوتافیان بۆلێدەدەن وەك بنەماڵەى سەفەر ودزیەكانیان دەشارنەوە .قائمقامیەتى مەخموركەچەندین ساڵە پارەیەكى زۆرى خەڵكى هەژاردەخوات هەرلەسەردەمى عبدالرحمن بێلاف وبارزانى سەیدكاكە دا.پارەیەكى زۆرحكومەتى عێراقى لەڕێ ى پارێزگاى موسڵ بۆبێكارو كەم دەرامەت وكەمئەندان دێت بەلام قائمقام ودارودەستەكەى (غازى حەمشین احمد رفیق ئازادجوهرتەها)بەدەیان ملیۆن دینارى لێدەدزن وهەندێكیش بەسەر كوڕوكچ وخزم وكەسیان دابەش دەكەن مانگانە لیستى ناوى هەژارەكان بۆموسڵ رەوان دەكەن .كەچى پارەیان پێ نادەن وبەسەر هەندێ ئەندامانى لق وناوچەو رێكخراوەكان وكارمەندانى رادیۆى لاوان وفەرمانبەرانى نوسینگەى مەخمورى كۆمسیۆنى هەلبژاردنەكان دابەش دەكەن .شایانى باسە هەندێ لەوعەرەبانەى ناویان سڕاوەتەوە وپارەیان نادەنێ گلەیى زۆردەكەن ونارهانایان بۆموسل بردووە وشكاتیانلەقائمقامیەتى مەخمور كردووە بۆیە بەم زووانە دارودەستەكەى قائمقامیەتكەوتونەتە خۆ بۆپەردەپۆشكردنى ئەم دزى وگەندەلیانە بەداخەوە رۆشنبیرو رۆژنامەنوسانی مەخموریش لەم گەندەلیانە بێدەنگن رەنگە ئەوانیش دەویان چەوركرابێت بۆیە لەرێ ى ئەم نوسینە داوا لەرۆژنامەوگۆڤاروكەنالەكانى ترى راگەیاندن دەكەم كەبەردەوام سەردانى ئەم شارەبكەن گەردەیانەوێ باشترین راپۆرت لەسەرگەندەڵى بڵاوبكەنەوە جێ ى داخە حیزبەكانى تریش وەك (یەكێتى- شوعى -یەكگرتوو كۆمەڵ یەكێتى نەتەوەیى زەحمەتكێشان) لەم بێ سەروبەریەى ئیدارەى مەخموور بێ دەنگن پێ دەچێت ئەونیش پشكیان هەبێت لەم گەندەلیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە