هەر ئێستا ئەنفال لە گوندەكانى كوردستان دەستى پێكرد

Monday, 21/10/2013, 12:00

1663 بینراوە



ئەم ساڵ هەر دواى جەژنى قوربان حكومەتى هەرێم و وەزارەتى پەروەردە جەژنانەى كردلەگەل گوندەكانى كوردستان و هەرگوندێك ژمارەى قوتابیانى كەم بێت دەبێت بچن بۆ(شاگوندو شارەكان) بخوێنن دەبێت بەسەرماى زستان و سەهۆڵبەندانەكان دەیان كیلۆمەتر ببڕن ئەوجار دەگەنە قوتابخانە یاخود مالی خۆیان ببەنەشار ئەوجار بخوێنن یاخود ئەم مندالە بێنازانە ئاوەر و تەرحیل كران و وەكو كۆمەلگا زۆرە ملێكانى كۆن ، ئەرێ وەزیرەبەرێزەكان و بەریوەبەرەكان ئێوە منداڵاكانى خۆتان دەیان كیلۆمەتر دوور دەخەنەوە لەخۆتان یاخود لەناو لۆكەو مۆنیكا و دەیان نێرن ، ئیوە بەیانى لەناو كۆشكى بالاو قەنەفەدادەنیشن ئەوانیش لەگوند لەسەر بەڕەى دراو خاكى قوراو و پێلاوڵى دراو سەرما و هەژارى سەفەر دەكەن ئەرێ وەزیرەكان بۆچى تەنهامانگێك بچنەوە گوندەكان ئەوجار بریار بدەن ئەرى هۆكاندیدبەریزەكانى پەرلەمان ئەم هاوارەى ئێوە كە دەتان گووت پرۆسەى خوێندن والێدەكەین ئەرێ بۆچى بێدەنگن و یان هاوارتان بۆ شەش ملیۆن دینارى پەرلەمان بوو ئەرێ هۆ مامۆستاو وەزیرەكان و حكومەت و كوردزوبانیەكان هەر ئێوە نەبوون دوێنێ نانتان لەم گونگدانە دەخوارد وهەر ئەم گوندانەنەبوون بوونە سوتاماكى فۆرمى كوردستان و پێشمەرگەو پەناگەو كێ كوردستانى پاراست هەرگوند نشیەكان نەبوون !. ئێمەش دەڵێن ئافەرین دەسەلات ئافەرین كاندیدەكانى پەرلەمانە بێدەنگەكان و ئۆپۆزسیۆنى نابیناو حكومەتى قاقاو نەوت و وولاتى فیودال و سەردەمى پێش رێنسانس كەبێدەنگن گوندەكان بفیقێنەوەو خۆتان كوردستان ئەنفال بكەن ئەوەى بەعس نەى كرد ئیوە پرۆسەكە تەواوبكەن ، مندالەكانى ئامیر فەوجەخەفیفەكانى زەمانى بەعس و ئامیر سریەو ئەمنەكانى كۆن و كورد كوژ و جاشەكان لە ناو لۆكە و مۆنیكا بچن بۆ قوتابخانە بەلام قوتابخانەى گوندەكان دابخرێت و بەلام كۆمپانیاى ئەوانەى كیمیایاندا لەگەندەكان شاریان چنیوە و بۆیە مندالەكانى گوندنشین حكومەتى كوردى و ئیوە خۆش كردنیی قوربانى جەژنى قوربان ..! ئافەرین حكومەت ئەوەى بێوە فاو خائین بوو كوردكوژبوو دەیژێنى و سایەو سێبەرە بۆى و ئەوەشى شۆرەش و كوردستانى سەرخست دەیخنكێنى و دەیرەتێنى و لەسەرماو سەهۆل رەقى دەكاتەوە و ............!!!!!!!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە