دانووسان له گه ڵ توركدا !!!

Tuesday, 26/02/2013, 12:00

1470 بینراوە







توركه کان له وه ته ی هه ن نکۆڵی له وه ده که ن که جگه له تورك هیچ نه ته وه و ڕه گه زو بگه ره بوونه وه رێکی غه یره توركی بوونی نیه له تورکیادا، ئه م بیره ، ڕه گزپه ره ستیه چقبستوه ی تورك، نه وه بۆ نه وه ڕاده ستی یه کتریان کردوه ، تورکه کان له هیچ ساته و وه ختێکو وه له ژێر هیچ فیشارێکدا، ده ست به رداری ئه م بیره شۆڤه نیستیه نه بوونه ، هه ر بۆیشه مرۆڤ ناتوانێت ترۆپه هیوایه كی له کن دروست بێت که تورکه کان ده توانن تۆزقاڵێ گۆڕان به سه ر بیرکردنه وه شۆڤه نیستیه که یاندا بهێنن و دان به بوونی نه ته وه یه کی زیاتر له ٢٠ملیوندا بنێن له باکوری کوردستانا. ئه وه ی تورك ڕاپێچی سه رمێزی گفتوگۆودانووسان ده کات ، هێزی چکه داری و ڕاپه ڕینه جه ماوه ریه کانه . له م دوو ڕێگایه وه ، باکوری کوردستان درێخیان نه کردوه ، گه ریله کانی قه ندیل و جه ماوه ری خۆڕاگری ئامه دو شاره کانی دی باکوری کوردستان ، شان به شانی یه ك ، له م جه نگه ڕه وایه دا ، قوربانیه کی زۆریان داوه . ڕژیمی فاشستی تورکیایش به هه موو هیزو توانایه وه شه ڕه ی قه ندیلی به مۆدرین ترین و پێشکه وتوترین و بگه ره به چکه و ته قه مه نیه قه ده خه کراوه کانیشه وه ، شه ڕه ی قه ندیلی کردوه . به جه نده رمه و میت وهیزی تایبه تیشه وه ، به دڕنده ترین شێواز ڕه فتاریان کردوه له سه رکوتکردنی ڕاپه ڕین وخۆپیشاندانه، جه ماوه ریه کانی ناوشارو شارۆچکه کانی باکور. به سه دان ئه ندام لاینگری پارتی ئاشتی و دیموکراسی کوردانیان به توهمه تی لاینگیران وئه ندامی بوون له پارتی کرێکارانی کوردستان له زینداندا تونکردوونو له ژێر ناوی شه ڕی دژی تیرۆریشدا به هه زاران کچ وکوریان له دانیشگاو کۆلیجو دوا ناوه ندیی و ناوه ندیه کاندا له به ندینخانه دا خستویاننه ژێر ئه شکه نجه دانه وه .
گه مه ترسناکه که ی ئۆردۆگان و پارته که ی ، له ژێر فێڵی کرانه وه و پێداچوونه وه به کێشه ی کورد له باکوردا . به رده وامه ، ئه وه ی له و کرانه وه ی ئۆردۆگاندا، به دی ده کرێ ، هه رله سه ره تاوه، نیازی ئۆردۆگان دیارو ڕوون بوو به هه موو هێزی میت وژێتم و ده زگا سیخوڕیه کانیه وه له وه دا، کایه کانیان چڕکردبووه وه که چۆن بتوانن لایه نه ، کوردیه کان له باکورو باشوریشدا به شه ڕابدان یان شه ڕی په که که یان پێ بکه ن . لۆجیکی کۆن ویستیان پارتی و یه کێتیش وه کو ١٩٩٢بکه وونه پێش سوپا ده ڕنده که یانه وه وشه ڕی په که که یان بۆ بکه ن . خۆشبه ختانه وشیاری نه ته وه ی کۆمه ڵگای کوردی و بارودۆخه که ی ئه مڕۆی باشوری کوردستان ئه و نیازو پیلانه گڵاوه ی ئۆردۆگان وپارته که یان له گۆڕنا. .
یه که م "نه ك نه یانتوانی له باکورد هێزه کان به شه ڕدا بدان، بڵکو کوردی وشیارکردوه که تورك له و په ڕی علمانیه و بۆ ئه و په ڕی ئیسلامیه وه هیچیان پێ نیه بۆنه ته وه ی کورد جگه له تیرۆرو کوشتن و نانه وه ی دووبه ره کی نه بێت . دووهه م " بارودۆخی ئه مڕۆی کورد له باشوردا ، وه کو نه وه ته کانی سه ده ی ڕابردوو نیه له ناچاری و برسێتیدا شه ڕی براکانیان بکه ن بۆ بارزانی و تاڵه بانی ، هنۆکه له کوردستاندا ئۆپۆزسێونێکی ئاکتف وکاراوبوێرهه س ڕیگای کورد به کورد کوشتن نادات.
ئۆردۆگان وپارته که ی واتا (ئاکا پارته سی) به ئه و گشت بیرۆکه فاشیستیانه وه که له ژێربه رماڵه که یاندا حه شاردابوو له دژی کوردو پارتی کرێکارانی کوردستاندا ، نه یانتوانی سه رکوتووبن له مه رامه گڵاوه کانیان ، ئێستا گه یشتنه ئه و باوه ڕی که میله تی کورد شه ڕی یکترناکه ن . بۆیه ئۆردۆگان و پارته که ی له فێڵ وپیلانی ترده گه ڕێن . تیرۆرکردنی سێ ژنه ئاکتیڤه که ی (په که که) له فه ره نساوسه ڕۆکی مافیه کانی ڕووسیاو ئه ورووپا که کورد بوو کۆمه کی په که که ی ده کرد، پیلانێکی نێو نه ته وه ی بوو له دژی(په که که دا) که تورکیا له مێژه وه به رنامه سازیو ڕێگای بۆ خۆش کردبوو ، که به لێدانی سه رچاوه دارایه کانی پارتی کرێکارنی کوردستان ده توانێت چالاکیه کانی ئه و پارته کزو که مکات . له م که ین و به ینه ی چاوو پێکه وتن و هاتوو چۆیانه له گه ڵ به ڕێز ئۆجه لانا توانیان په که که غافڵ بکه نه وئه و ده سته پیسه یان بوه شێنن له په که که .
پێموایه ئۆردۆگانه فاشیسته کان ، له ژێربه رماڵه کانیاندا گه لێ به رنامه ی تۆڵه سه ندنه وه یان له به رده مدایه ، به دوای که سایه تیه گرنگه کانی په که که وه ن بۆ تیرۆرکردنیان . بۆیه ئه بێت(په که که) له مڕۆدا زیاتر له هه موو کاتێ وه ریا تربێت وهه رده میش له خۆ ئاماده کردندا بێت بۆ به رنگار بوونه وه ، له گه ڵ ئه و پیلانو به رنامه تیرۆریستیانه ی ئه و ڕۆی تورکه به رماڵداره کان ، که له م کاته دا ده یانه وێت به فێڵی دانووسان له ڕێگای ده زگا سیخوڕیه کانیانه وه گورزی که مه رشکێن بوه شێن له پارتی کرێکاران و گه ڵی کورد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە