پەڕلەمانی کارتۆنی مانگانە چەند لە پارەی دزراوی ئەم میللەتە حەپەلوش دەکەن

Thursday, 09/04/2009, 12:00

1602 بینراوە


بابزانین پەڕلەمانی کارتۆنی لەئەنجامی زیاد کردنی موچەی خۆیان بۆ7.500.000 ملیۆن دینار مانگانە چەند لە پارەی دزراوی ئەم میللەتە حەپەلوش دەکەن

ئەو پەڕلەمانە کارەتۆنیە کە ئەندامەکانی وابەستەی حیزبن و بە کۆنترۆڵی حیزب نەبێت کار ناکەن و قفڵ دەبن و بە جۆکەریش ناکرێنەوە ئیللا بە کۆنترۆڵی حیزبەکانیان نەبێت ناکەونە ئیش ، هەرچەندە خۆیان بەنوێنەری خەڵکی کوردستان دەزانن و هە ر بەو نیازو مەبەستەش بە حساب هەڵبژێردراون تا داکۆکی لەمافی ڕەوای خەڵکی کوردستان بکەن. بەڵام نەك بچوکترین داکۆکیان بۆ ناکرێت و بۆنەکراوە لەخەڵکی بەشمەینەتی کوردستان بەڵکو ئەوانیش وەك ڕەوە کوللەو سن و کیسەڵە داویانە بەسەر داهاتی ئەم کوردستانەداو مانگانە ئەم ڕەوە سن و کیسەڵەو کوللەیە کە ژمارەیان ئەوانەی سەربە 31 ی ئابن بریتین لە35 کوللە ئەوانەش کە سەر بە 66 ژمارەیان 38 کیسەڵەیە و لەگەڵ سنەکانی حیزبەکانی وەك

یەککگرتوو کە ژمارەیان 9

حیزبی شیوعی 4

ئاشوری 5

کۆمەڵ 6

سۆشیالیست 2

زەحمەتکێشان 1

پارتەکەی باپیر کامەلا 1

یەکێتی نەتەوەیی 1

ئەمانە هەموی بەیەکەوە کۆبکەینەوە ژمارەیان دەکاتە 107 پێکهاتە لە سن و کیسەڵە و کوللە. هەر یەکێکیان مانگی 7.500.000 موچەکەی بێت موچەی مانگێکی هەمویان دەکاتە بڕی 802.500.000 هەست سەدو دو ملێون و پێنج سەد هەزار دینار ئەوە جگە لە پاداشتو مکافئەو نەسریەی مانگانە کە وەری دەگرن و لە پەیڕەوە هەلەق و بەلەقەکەی پەڕلەماندا ئاماژەیان بۆکراوە و. جگە لە و سەیارە ئاخر مۆدیلانەی وەری دەگرن و بە بەر چاوی خەڵکی خێر لەخۆ نەدیوی کوردستانەوە خۆیانی پێوە با دەدەن. پێدەچیت جار جاریش ئەندامە وابەستەکانی پارتی و یەکێتی بۆ تەگەرە خستە بەردەم بڕیارێك کە لە قازانجی خەڵکی کوردستان بێت و دژی ئەو دو حیزەبە بێت. بوەستنەوەو لەئەنجامی ئەوەش پاداشتی تایبەتی بکرێن .

ئەو بڕە پارە زۆرە بڕی موچەی سەرۆکی پەڕلەمان و جێگرەکەیی و سەکرتێرەی تیادا حساب نەکراوە چونکە ئاشکرایە ئەو سێ کەسە بڕی موچەکەیان زۆرترە لە ئەندامەکانی پەڕلەمان ئەگەر دوقات نەبێت ئەوندەو نیوی ئەندام پەڕلەمانەکان وەردەگرن. ئەوە موچەی پاسەوانانی پەڕلەمان و پاسەوانانی ئەندام پەڕلەمانەکان هەر باس ناکەین . بەڵام ئایا ئەم هەمو سن و کیسەڵەیە کە بەناوی نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستانەوە تێکەڵی باندە مافیاییکەی جەلال ومەسعود بون و داویانە بەسەر بەرو بوم و داهاتی خەڵکی ئەم کوردستانەدا بونەتە وەسیەلەیەك بۆ شەرعیەتدان بەدزی هەردو بنەماڵە. چیان بۆ خەڵکی کوردستان کردوە کە هەموڕۆژ دەهوڵی ئەوە دەکوتن کە زۆر خزمەتی خەڵکی کوردستانیان کردوە. بەڵام ئەوە خەتای ڕۆژنامەنوسانە باسی ئەو خزمەتە زۆرانەیان ناکەن کە ئەوان کردویانە و خەڵکی کوردستان چەواشەدەکەن.

ئەم پەڕلەمانە کارتۆنیە هەر کەس پە یڕەوە شلۆقەکەی بخوێنێتەوە بۆی دەردەکەوێت کە جگە لە موقەبایەك هیچی تر نیەو تەنهاو تەنها هەتا وەك ڕۆبۆتێك وایە هەتا وەستاکەی یان خاوەنەکەی نەیخاتە ئیش جوڵەی لێوەنایە.

لە پەیڕەوە شلۆقەکەی پەڕلەمان دا لە بەشی ژیاننامەکەیدا هاتوە کە سەرۆکی پەڕلەمان

زمانه‌كانی- کوردی و- عه‌ره‌بی و- تورکی و- فارسی و- ئینگلیزی و -فه‌ره‌نسی- ده‌زانێت.

بەڵام ئەم کوردی زانە هەتا ئیستا ئەوە چەندین ساڵە خەڵکی کوردستان بە زمانی کوردی هاوار دەکاو دادو بێدادیەتی لەدەست ئەم ناعەدالەتیە بەڵام ئەم سەرۆکی پەڕلەمانە لە زمانی نەتەوەکەی خۆی حاڵی نابێت یان گوێ ی خۆی لێ خەواندوە.

بەڵام جێگرەکەی ژیاننامەی نەنوسراوە ئەوەش بە بڕوای من دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کاك کمال کەرکوکی کەمئەندامی جاشایەتیەو کاتی خۆی کە لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی جاشی ئێران بون لە شەڕی دژی حیزبە کوردیەکانی ئێراندا دەستی ڕاستی بەگوللە پێکراوە ژیان نامەش کە نوسرایەوە نابێت درۆی تیا بکرێت

ئەوجا هەر ئەو پەیرەوە شلۆقەی پەڕلەمان کە وەك خۆیان شلۆقە و کەسێکی شلۆق تایپی کردوە چەندین هەڵەی ڕیزمانی تیادایەو چەندین هەڵەی یاسایی تیادایە

بەحسابی ئەو پەیڕەوە شلۆقە بێت نابێت هەر چەکێك کە بریندار کەر بێت و ئاگری هەبێت توخنی پەڕلەمان بکەوێت بەڵام لە 31 ئابدا بە ئەمری مەسعود نەك ئەو چەکە بچوکانە بگرە دەبابەش چوە پەڕلەمانە وەو پەڕلەمان ماوەیەك بوە گەراجی دەبابەکانی بەعس

ئەوەی مایەی پێکەنینە تائیستاش بە حسابی ئە و پەیڕەوە بێت

(کاك جەوهەر نامیق‌ سالم) سەرۆکی پەڕلەمانە. کە ئەو پەڕی ڕیزم هەیە بۆ کاك جەوهەر چونکە بەڕاستی مرۆڤێکی مەرد بو لەسەر ناڕەزایی دەربڕین دژی شکاندنی هەیبەتی پەڕلەمان لە لایەن دەبابەکانی بەعسەوە لە لایەن مەسعودەوە لە پارتی دورخرایەوە.

ئەمەو چەندین نوسینی هەڵە و دەستەواژە و ڕستەی وا کە لەناو ئەو پەیڕەوە شلۆقەی پەڕلەماندایە هەرچی بیخوێنەێتەوە خۆی بۆ ناگیرێت و یەكبەخۆی ئەیدا لەقاقای پێکەنین... ئاواش موچەی خۆیان لە چاو ئەو هەمو خەڵکە زوڵم لێکراوەی کوردستان زیاد دەکەن..؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە