ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری دۆنکاسته‌ر /باکوری به‌ریتانیا
Monday, 07/12/2009, 12:00
1471 بینراوە
ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه
به‌ناوی سه‌رجه‌م گۆرانخوازانی شاره‌که‌مانه‌وه هه‌موو لایه‌ک ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌نجومه‌نه‌که‌مان به‌راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڕانخوازانه‌ی کهدڵسۆزان به‌رده‌وام بوون له جموجۆڵ وچالاکی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی لیستی گۆڕانه‌وه بێ پشوودان ئاماده‌ی کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌و خۆپیشاندان وسه‌رجه‌م چالاکی یهکانبوون دروستبوو به‌شیوه‌ی خۆبه‌خشانه چونکه له دیدی ئێمه‌دا بوون به‌ندام یهرکهنهک ئیمتیاز بۆیه به‌پێویستی ئه‌زانین ئه‌م ڕوون کردنه‌وه‌یه بده‌ین که ئێمه له ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری دۆنکاسته‌ر له باکوری به‌ریتانیا که ئێمه کۆمه‌ڵێ گۆڕانخوازین بۆخزمه‌ت به‌دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان و خزمه‌ت به گۆران خوازان له شاره‌که‌مان کارده‌که‌ین به مه‌به‌ستی زیاتر ئاشناکردنی کوردستانیانی شاره‌که‌مان به به‌رنامه‌و ئامانجه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌مان کاتدا ده‌روازه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که‌مان کراوه‌یه به‌ڕووی ههمووکوردستانیانی به‌به‌ڕێزی شاره‌که‌مان ئه‌وانه‌ی خوازیارن به‌هاوکاری کردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لێره‌وه داواکارین له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌خۆیان ڕاده‌بینن و له‌گه‌ڵ خواستی گۆران خوازان‌دا یه‌ک ئهگرنهوهپهیوهنیمان پێوه‌بکه‌ن ئێمه‌ش به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی یه‌وه ئاماده‌ی پێسوازیانینبهگیانی برایه‌تی یه‌وه گۆی لهخواستکانیان ئه‌گرین به‌بێ خیاوازی ڕه‌گه‌ز -ئاین ته‌مه‌ن-پله‌و پایه‌ی کۆمه‌لایه‌تی ئاستی خوێندن ته‌نها پێوه‌ر لای ئێمه گیانی لی بورده‌یی و دڵسۆزی و ڕاستگۆیی یه که له‌گه‌ل به‌رنامه‌و ئامانجه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران‌دا . ڕیزه‌کانی گۆران ئه‌وه‌نده پان و فراوانه که جێگه‌ی هه‌موو که‌سێک ئه‌بێته‌وه له‌و په‌ڕی ڕاست تا ئه‌وپه‌ڕی چه‌پ..ئێمه له ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری دۆنکاسته‌ر خاوه‌نی هیچ ئیمتیازێک نین هیج کامێکمان لیپرسراوی ئه‌وی ترمان نین به‌ڵکو به‌گیانی برایه‌تی و یه‌کسانی و دڵسۆزیی یه‌وه کار بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌و ئامانجه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌ین. هه‌ربژین ئه‌وانه‌ی بێ پاداشت و خۆبه‌خشانه خزمه‌ت به کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن.،ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان/دۆنکاسته‌ر/به‌ریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست