نامەيەكى كراوە بۆ جوان ئيحسان فەوزى ئەندامى سەركردايەتى (ي.ن.ك)

Saturday, 08/11/2014, 12:00

2340 بینراوە


سەرنجی کوردستانپۆست: لەبەر گرنگی ناوەرۆکی ئەم نامەیە، بەپێویستمانزانی تەواوی ئەم نامەیە بخەینە بەر دیدی خوێنەرەکانی کوردستانپۆست

////////////////////////////////
زاڵم هەرچەندە دەسەڵاتدار بێت ئاگر و ئاسن و كۆيلە و پياوكوژى زۆر بێت، هەر كوتايى دێت، چونكە زوڵم لە ئەستوريدا دەپچڕێت ئەوە حەقيقەتى سەلماوى مێژوو ئيستا و ئايندەيە.

خاتون...
برايەكى تو بە ناوى كاوان ئيحسان فەوزى، ماوەيەكى زۆرە بە تەلەفون سوكايەتى بە خۆم و دايك و خوشكم دەكات، هۆكارى سوكايەتيەكەى ئەوەيە، کە هاوڕێیەكى من دەناسێت و دەڵێت ژمارەكەتم لەو وەرگرتوە و من تۆناناسم، بەڵام تۆ نابێت قسە لەگەڵ ئەو كەسە بكەيت، لە كاتێكدا هاوڕێكەم مێردى هەيە و مێردەكەشى هاوڕێمە. ئەم برايەى بەڕێزتان، پێگەی تۆ بەكاردەهێنيت بو ئيستغلالى ژنان، بەناوى بەڵێنى پێدانى پۆست. بەداخەوە كوردستان وڵاتى موئەسەسات نيیە، بۆيە حيزبەكان پوست دابەش دەكەن.

بەهەرحاڵ خاتون من لەرێگەى ئەم نامەيەوە پێت دەڵێم چارەى ئەو برايەت بكە و سزاى بدە. ژيانى ئەو خێزانەى شێواندوە، هەروەها دنيايەک سوكايەتى بە من و كەسوكارم كردوە. براکەتان كەسێكى بازاڕى و جنێوفرۆشە،
ئەگەر کەسێک سوكايەتى بە ئەندامێكى حيزبەكەتان بكات هەزارجار لە ئاسايش توندى دەكەن، ياخود لە رێگەى دەزگا سەركوتكەرەكانى زانياریی وبەناو دژەتيرور لەناوى دەبەن، مێژووى دەستدرێژيتان بۆسەر نووسەران و روژنامەنووسان و حیزبەکانی تر وەک کۆمۆنیستەکان روون ئاشكرايە، تيرورى كاوە گەرميانی.چەندانى تر پەڵەيەكى رەشە بەناوچەوانى حيزبەكەتانەوە و روژێك دێت خەڵكى كوردستان سزاى ئەو تاوانانەتان دەدات، جگە لە دەستدرێژى بۆ سەرمافەكانى ژنان و ئيستغلاكردنيان و داگيركردنى ژنى بەمێرد لە رێگەى پوست و پارە و دامەزراندنەوە.كارى سەرانى حيزبەكەت و كوڕ و برا و خزمەكانيان ئاشكرا و روونە.هەرلە مەكتەبى جەمال تايەر كە بەرپرسێکتان دەستدريژى كردەسەر شەش خوێندكار، يان ئەو بەرپرسەى دەربەنديخان كە دەيويست بە زۆر شەيما پەيوەندى سيكسى لەگەڵ ببەستئ، ياخود دەبێت ئەوشاروچكەيە جێ بهێڵێت و سەدان نووسين لەو بارەيەوە بڵاو كرايەوە و بەندەش نووسينى دەربارەی ئەو دەستدرێژيانە بڵاوكردەوە. ئيستا برا داوێنپيسەکەتان بەزۆر دەيەويت ژنى بەمێرد داگيربكات، لە رێگەى هيرشكردنەسەر ئەوميينەيە لەلاى هاوڕێكانى خوي و مێردەكەى، بەناوى ئەوەى پەيوەندى لەگەڵدا هەيە و جنێوبارانى هاوڕێكانى دەكات و ناوى دەزڕێنێت و هێرش دەكاتە سەر هاوڕێكانى مێردەكەي بەتەلەفون. سەدان نموونەى زيندووى تر، بەبێ هيچ فەرمانيكى دادگا، بەڵام فەرموو ئەوە براى خۆتە، لە ژێر ناوى ئەوەى خوشكەكەى ئەندامى سەركردايەتى حيزبێكى دەسەڵاتە ئەو كارانە دەكات.
بەڕێز مەڵێ من ئاگام لێ نیيە و بڕۆن شكات بكەن، لەكوێ؟ كام خزمى بەرپرس سزا دراوە؟ كەى دادگا كەسوكارى حيزبە دەسەڵاتدارەكان سزا دەدات؟ بەڵگەشمان لايە، خاتونى بەڕێز من لە خومەوە قسە ناكەم بەشێك لە سەركردايەتى حيزبەكەت دەناسم.ئەگەر براكەت لەسەر رەخنە و نووسينەكانم جنێوى سياسى بدايە، لەلام زۆر ئاسايى بوو، بەڵام كاتێك جنێوى بازاڕى دەدات بە دايك و خوشكم، ئەوە ئەوپەڕى بەدڕەوشتى و خراپى پەروەردە بوونی ئەو كەسە دەردەخات،
من نامەوێت لێرەدا جنێوەكانى بنووسم، چونكە ئەو دەمپيسییە تەنها لەو دەوەشێتەوە، بۆيە كارى جەنابتە سزاى بدەيت. من لەبەر ئەوەى لە كوردستان نيم، ناتوانم داواى ياساىی توماربكەم.لەم رێگەيەوە بەڕێزت ئاگادار دەكەمەوە، كە خۆت سزاى بدەيت و بيدەيتە دەست دادگا، ئەگەرنا ناچارم لە رێگەى بڵاوكردنەوەى تومارى دەنگییەوە جنێوەكانى بڵاوبكەمەوە، تا كۆمەلگا بزانێت كوڕ و براى بەرپرسەكان، چى بەخەڵكى كوردستان دەكەن.چۆن دەيانەوێت ژيانى ژن و مێرد تێك بدەن و ژنان ئيستغلال بكەن جنێوبارانى خەڵك بكەن بەناوى ئەوەى من دەستدرێژيم كردوەتە سەر مافى ئەو.
خاتون... ژنيك مێردى هەبێت و باوك و براى هەبێت و خوى و مێردەكەى دە ساڵە هاوڕێ من بن، دەبێت مافى ئەو برايەى بەڕێزتان كامە بێت من پيشيلم كردوە.
خاتونى بەڕێز... سزانەدان و زيندانى نەكردنى.ئەو راستیيە دەسەلمێنێت، كە بەپشتيوانى تۆ ئەو كارە دەكات و منيش قسەى ترم دەبێت بيكەم.

هولەندا
٦/١١/٢٠١٤
نووسەر و روژنامەنووس

تێبينى: تەواویى ژمارەى تەلەفونەكان بەعلوج و ئەوەشى، كە لە دەزگايەكى ئەمنى بەناوى خۆيەوەيەتى ئەم ژمارانەن:
07508150123
07700463501
07503312681

بەو ژمارانە تەلەفونى پێكردوە لەگەڵ تومارى دەمپيسى و داوێنپيسى و جنێوەكانى لام پارێزراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە