سەرنجێك لەسەر لایەنى نیشتیمانی و ئابورى ڕۆژئاواو و داخستنى سنور لەلایان پارتى و كاریگەریەكانى ....

Thursday, 22/08/2013, 12:00

1313 بینراوە





 
دواى تێپەڕبوونى نزیكەى چوار مانگ بەسەر داخستنى سنورى نێوان باشورى كوردستان بە ڕووى ڕۆژئاواى كوردستان مانەوەى بەشێكى زۆرى كوردانى ڕۆژئاوا لە سەر سنورو ڕێنەدان بەپەڕینەوەیان و كە لە ئەنجامى كەمبوونەوەى خۆراك و جلوبەرگ و چاودێرى تەندروستى لە ڕۆژئاوا بەهۆى نەبوونى هەلى كارو گرانبوونى خۆراك لەو وڵاتەدا و وەبەردەوامى مانەوەى سنورى نێوان هەردوو پارچەكەى كوردستان (باشور و ڕۆژئاوا) بەڕووى كوردانى ڕۆژئاوا ڕێنەدان بەبردنى یارمەتیوو كۆمەك بۆ برا كوردەكانمان كە ئەمەش لە دەرئەنجامى ئەم ناكۆكیە حزبیەى كە پارتى لەگەڵ پەیەدەدا دروستى كردبوو كەئەمەش بەرهەمى چوار مانگ داخستنى سنورى بەدواى خۆیدا هێنا كە سەرئەنجام ئەم كارە پارتى چەندین كارەساتى بۆ ڕۆژئاوا دروستكرد لەلایانى ئاسایشى نیشتیمانیوو ئابوریەوە كەهەردوو لایەنەكە بەتەنیا كاریگەرى مەترسیدارى نەكردۆتە سەر ڕۆژئاوا بەڵكو ئەم كارەى پارتى كاریگەرى خراپیشى لەسەر باشور دروستكردووە , كەوەك ئاشكرایە هەبوونوو بەهێزى لایەنى ئابورى هۆكارێكى گرینگوو بەهێزە لە هەر شۆڕشوو ڕاپەڕینێكدا بۆ سەركەوتن و بەدەستهێنانى دەستكەوتى نیشتیمانى و ئابورى و سیاسى و كۆمەڵایەتى و .....هتد, بەڵام زۆر بەداخەوە كە پارتى هەمیشە لە هەموو بارودۆخێكدا تا بنەماى حزبى هەبێ ئیش لەسەر بنەماى نیشتیمانى ناكات هەروەك بینیمان لەم بارودۆخە خراپەى كە ڕۆژئاوا لە ئێستادا پێیدا دەڕوات بنەماى حزبى دیسانەوە بەرۆكى پارتى گرتەوە كە سەرئەنجام مامەڵەیەكى حزبى لەگەڵ ڕۆژئاوادا پەیڕەو كرد , ئەمە لەلایەكەوە لەلایەكى تریشەوە باروودۆخى ئابورى ڕۆژئاوا لە پێش ئەم شۆڕشەش هەر خراپ بوو هاوشان لەگەڵ ئەو بارودۆخە خراپەى كە ئێمەى كوردى باشور لە (كۆتایى هەشتاكان و سەرەتاى نەوەدەكاندا پێیدا گوزەرمان كرد) ئەمەش بەهۆى پێنەدانى مافى كوردانى ڕۆژئاوا هەر لە سادەترین مافەوە كە نەبوونى ڕەگەزنامەیە بۆ كوردانى ئەم پارچەیە كەئەمەش بەسە بۆ تێگەیشتنمان لە بارودۆخى ئابورى و كۆمەڵایەتى و ....هتد لە ڕۆژئاواى كوردستان كە لە ئابوریەكى ئەو پەڕى خراپدابوون ئەمە جگە لە چەوساندنەوەیان بەترس و تۆقاندن لێدان و كوشتن لەئەنجامى كوردبوونیان , وەئەم خراپبوونى لایەنى ئابوریەى كوردانى ڕۆژئاوا یارمەتى نەدان و نەكردنەوەى سنور بۆ بەڕێكردنى یارمەتى بەكوردانى ڕۆژئاوا هێندەى تر ئابوریان بەرەو داتەپین ڕۆیشت دواى زیاتر لە دووساڵ لە بەردەوامى لە شۆڕش و ئەم هەڵوێست نامرۆڤانەیەى كە پارتى پەیڕەوى كرد ئەوە بوو كوردانى ڕۆژئاوا نەیانتوانى هیچى تر بەبێ خواردن و خواردنەوەو چاودێرى تەندروستى....هتد خۆیان ڕابگرن ئەوەبوو دواى كردنەوەى سنور بینیمان كە كاریگەریەكانى ئەم داخستنە چەندە خراپبوو كە سەرئەنجام بەلێشاو كۆچكردنى كوردانى ڕۆژئاواى لێكەوتەوە بۆ باشورو كەلەهەر ڕۆژیكدا بەلایەنى كەمەوە زیاتر لە (8000) هەزار كوردى ڕۆژئاوا دێنە باشوورەوە كە تەنانەت ئەم ڕێژە زۆرەى كۆچكردنە لە تواناى لایەنە پەیوەندى دارەكانیشدا نیە بۆ دابینكردنى پێداویستى و شوێنى حەوانەوە (دروستكردنى كەمپ) بۆیان كەهەر وەك لە تەلەفیزیۆنەكان دەیانبینین لەناو باخچەو سەرشەقام و قوتابخانەكاندا دەمێننەوە وە بەشێكیشیان كەمپیان بۆ دروستكراوە كە ئەمەش بارگرانیەكى زۆرى بۆ باشور دروستكردووە , چونكە حكومەتى هەرێم ئەو پارەیەى كەخەرجى دەكات و وە ئەو كۆمەكەشى كە لەناوخۆدا كۆدەكرێتەوە بە تێچوونێكى زۆر كەمترو بە توانایەكى زیاتر دەیتوانى یارمەتى كوردانى ڕۆژئاواى بدابایە وە خەڵكەكەش بەتوانایەكى زیاترەوە لەوەى كە ئێستا هەیە كۆمەكى ناردبا بۆ ڕۆژئاوا , ئەگەر هاتباو بەم شێوەیە هەڵسوكەتى بكردبایە بیگومان ئەو دوو مەترسیەى كە لە ئێستادا لە هەرێم و لە ڕۆژئاوا بۆ كوردانى ڕۆژئاوا دروستبووە بە شێوەیەكى بەرچاو كەمدەبۆوە .
یەكەم / لایەنى ئابوریان باشتر دەبوو لەوەى كە ئێستا هەیە هۆكاردەبوو بۆ مانەوەیان .
دووەم / ئەو مەترسیەى كە دروستبووە لەسەر ئاسایشى نیشتیمانى ڕۆژئاوا ئەگەریش نەمابا ئەوە بەڕێژەیەكى زۆر باش كەمدەبۆوە .
لە حاڵەتى جێبەجێبوونى ئەم هەنگاوانە سەرەوە , داخستنى سنور باش دەبوو یانیش بەڕێژەیەكى زۆر زۆر كەمتر لەم ڕێژەیەى ئێستا كورد ڕۆژئاواى بەرەو باشور جێدەهێشت .
بۆیە دەرئەنجامى ئەم كارەى پارتى هەردوو ئەو لایەنانەى كەباسم كردن خستوونیەتە مەترسیەكى گەورەوە .
چونكە ئەم چۆلكردنە بەئاسانى سوپاى ئەسەدو گروپە تیرۆریستیەكان بەشێوەیەكى فراوانتر لە جاران دەتوانن ڕۆژئاوا كاول و وێرانبكەن كەئەمەش سەرئەنجام كاریگەریەكى خراپ و ترسناكى لەسەر ئەم پارچەیەى لێدەكەوێتەوە كە ڕێگاكانى گەیشتن بەهەرێمێكى سەربەخۆ لە ڕۆژئاوا درێژو قوڵتر دەكاتەوە بۆیە هەر لەئێستاوە ئەوەى پێویستە بكرێت لەسەر هەموو هێزە جۆراو جۆرەكانى هەردوو پارچەى كوردستان وەهاوشان لەگەڵ حكومەتى هەرێم هەوڵەكان چڕ بكەنەوە بۆ ڕێگرتن لەم كۆچە زۆرەى كوردانى ڕۆژئاواو لەبەرامبەر ئەوەدا بەو پەڕى تواناوە یارمەتیوو كۆمەكیان بۆ ڕوانە بكەن ....
چونكە ئەگەر لە ئێستادا یارمەتى كوردانى ئەم پارچەیە بدرێت مانەوەیان لەوێ دەبێتە هێزێك بۆ كورد لە ڕووى سیاسی و نیشتیمانیەوە ئەمە لەلایەك لەلایەكى تریشەوە بەهێزى ئابورى ئەم پارچەیەى كوردستان هەنگاوەكانى بەردەم پشتبەستنى كورد بەهێزتر دەكات وەك دەبینین بۆ نمونە لە %55 ئاوى سوریا دەكەوێتە ئەم بەشەى كوردستان وەزیاتر لە(10) بەنداو دەكەوێتە ڕۆژئاوا وە لە %90 نەوتى سوریا هەر دەكەوێتە ئەم پارچەیەوە وە ڕووبەرێكى بەرفراوانیشى لە زەوى كشتوكاڵى هەیە كە دووهێندەى ڕووبەرى كشتوكاڵى وڵاتى لوبنانە وە لە % 45 بەرهەمى لۆكەش هەر لەم بەشەى كوردستاندایە , ئەمە چوار هۆكارى بەهێزو كاریگەرن كەكوردستانى ڕۆژئاوا بتوانێت پشت بەخۆى ببەستێت بۆ دابینكردنى پێداویستیەكانى خۆى كە بەتەنها لەڕێگاى ئەم چوار بەرهەمەوە دەتوانێت داهاتى ساڵانەى زیاتر بێ لە 10 ملیار دۆلار ئەمە جگە لە چەندین بەروبووم و بەرهەمى ترى جۆراو جۆر كە لە كاتێكدا ژمارەى دانیشتوانى ئەم پارچەیە نزیكەى (3.5) ملیۆن كەسە كە ئەمەش دەتوانرێت ڕۆژئاوا بەتەواوەتى پشت بەخۆى ببەستێت , وەك سەرەتایەك ئەگەر بتوانن هەوڵبدەن بۆ دروستكردنى هەرێمێكى خۆبەڕێوەبەرى كە ئەمەش نایەتەدى تەنها بەیەكگرتوویى كوردانى ڕۆژئاوا و دەستێنەهاویشتنى پارتى ((كە هۆكارێكى گەورەیە كە كورد لەناو خۆیاندا لەناو كێشەدا بمێننەوە)) لە ڕۆژئاواو ناردن و چڕكردنەوەى یارمەتیوو كۆمەكەكان بۆ ئەم پارچەیەى كوردستان لەلایان باشورو وڵاتانى كۆمەك بەخش ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە