زیندانه‌که‌ی مه‌عەسکەر سەلام (به‌شی ژنان) له‌ سلێمانی بۆته‌ گوانتامۆ

Tuesday, 17/03/2009, 12:00

1995 بینراوە


په‌یامنیری کوردستانپۆست:
سەرچاوەیەکی هەواڵ پێی ڕاگەیاندنی . پاش ئەوەی کە دوو زیندانی لە گرتووخانەی گوانتانامۆکەی مەعەسکەر سەلام هەڵدێن .. ئەمە دەکەوێتە ژێر بەرپرسایەتی کارمەندەکانی ئەو گرتووخانەیە، بەڵام بۆ ئەوەی کەمتەر خەمی و دەبەنگی خۆیان پەردەپۆش بکەن، ئێستا هەستاون بە سزادانی سەرجەم بەند کراوەکان بەتایبەتی ئافرەتە بەند کراوەکان کە ژمارەیان لە دەوروبەری 35 ئافرەتێکدایە و بە ناشرینترین شێوە مامەڵەی نایاسایی و نامرۆییان لەگەڵدا دەکرێت، چەوساندنەوەی مەعنەویان دەرهەق دەکرێت . تەنانەت کارمەندەکان هەڵدەستن بە ئیهانەکردن و کارپێکردنێکی زۆریان بۆ کارە تایبەتیەکانی خۆیان بە شێوەیەکی زۆر قێزەوەند جنێویان پێدەدەن.. هەموو پێداویستیە دەره‌کیەکانیان لێ قەدەغەکردون واته‌ ناهێڵن هیچ شتێکیان له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ بێت و ناهێڵن هیچ شتێکیان بەدەست بگات .. تەنانەت پاش ئەوەی کە بەدواچوونی تایبەتمان کرد. واته‌ پێداویستییە یاسا ڕێپێدراوەکان..
کوردستانپۆست به‌ نهێنی په‌یوه‌ندی به‌ فه‌رمانبه‌رێکی ئه‌و زیندانه‌وه‌ کرد، ئه‌و وه‌ڵامی دایه‌وه‌، که‌ هۆکاری ئەمەش زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری تایبەت، له‌ لایه‌ن بەڕێوە بەری گرتووخانەکە کە ناوی (ئومێدەخانە) بەڵام دەبوایە ناوی کاک ئومێد بوایە، چونکه‌ ره‌فتاره‌کانی ڕه‌ق و ناشرین و نامرۆڤانه‌یه‌، له‌ ژنێکی نه‌رم و نیان ناچێت. بۆیە من وای بۆ دەچم ئەو کاک ئومێدخانە زۆر نامۆ بێت بە ڕەوشتی مرۆڤایەتی، هەر لەبەر ئەمەشە بڕیارمان داوە کە بەدوا چونێکی تەواو لەسەر ئەو بکەین و تکاش لە هەر دۆست و خەمخۆرێک دەکەین ئەگەر هاوکاری زانیاریمان بکەن، ئەو سەرچاوەیەش پارێزراو دەبێت لامان و بەبێ ڕەتوشیش زانیاری له‌ سه‌ر به‌ڕیوه‌به‌ری گرتوخانه‌که‌ بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە